[Gámí~ñg Hú~b]
[جیهانی یاریکردنت فراوان بکەرەوە]
[ئاستی یاریکردنت بە مۆبایل بەرزبکەرەوە. Gámí~ñg Hú~b سەکۆیەکی گشتگیرە بۆ دەستنیشانکردن و ڕێکخستنی ئەو یارییانەی کە تۆ ئارەزوویان دەکەیت، دۆزینەوەی بابەتی دڵخوازی نوێ، گەڕان بەدوای بابەتە باوەکان و بەدەستهێنانی سوودی تایبەت، هەموو ئەمانە بۆ بەخشینی ئەزموونێکی سەرسوڕهێنەری یاریکردن دیزاینکراون.]
[ئامادەیە بۆ تۆ. بە تەنها بۆ تۆ]
[Gámí~ñg Hú~b لە پێداویستییەکانت لە ناو ئەپەکەدا تێدەگات. کاتێک بەکاریدەهێنیت، هەمیشە ناوەڕۆکی باشترکراو ڕاستەوخۆ دەگەیەنرێتە دەستت. با Gám~íñg H~úb پێشبینی ئەوە بکات کە بەدوایدا دەگەڕێیت.]
[ڕێکخستنی خێرا و ئاسانی
یارییەکان]
[
هەموو یارییەکانت پێکەوە بە شێوەیەکی ڕێکخراو بهێڵەرەوە. داگرتنەکان بۆ یارییەکانی مۆبایلەکەت بە شێوەیەکی خۆکار لە Gámí~ñg Hú~b دەردەکەون، بەم شێوەیە دەستگەیشتننێکی ئاسانت بە تەواوی کۆکراوەی یارییەکانت پێشکەش دەکات. هەموو یارییە دڵخوازەکانت کۆبکەرەوە و لە یەک ئەپەوە بیانکەرەوە، بە هەبوونی شوێنێکی گونجاو بۆ دەستگەیشتن بە ئەم دواییە.1
]
[تەنها کلیک بکە و یاری بکە.
هەروا ئاسان
]
[چێژ لە یارییە جیاوازەکان لە کۆمەڵەیەکی بەرفراوان لە جۆرەکانی ناوەڕۆک ببینە — لە یاری کارتی کلاسیکییەکانەوە بۆ تەقەکردنی فرە-یاریزانی — بەبی ئەوەی پێویست بکات یەك دانەشیان دابگریت. Íñst~áñt P~láýs~ کۆمەڵەیەکی هەمەچەشن لە یارییەکان پێشەکەش دەکات، کە تۆ دەتوانیت بە تەنها یەك کرتە بەگەڕیان بخەیت، هیج دامەزراندنێکی پێویست نییە.]
[بزانە چی ڕوودەدات]
[هەمیشە لە بەرزترین ئاستدا بمێنەرەوە. Gámí~ñg Hú~b پڕە لە یارییە باوەکان، ڕیزبەندییە هاوکاتەکانی یاری و تەنانەت ئۆفەری ناوازەی تایبەت بۆ بەکارهێنەرانی Gál~áxý S~tóré~ پێشکەش دەکات. چی تر گۆڕین لە نیوان ئەپە جیاوازەکاندا بۆ نوێکردنەوەی متمانەپێکراو پێویست نییە — هەموویان لێرەوە بەدەستبهێنە.]
[* ڕەنگە سوودەکان بەگوێرەی ناوەڕۆکی یاری و ڕووداو و بۆنە جیاوازبێت]
[ناوەندێک بۆ هەموو خواستێک]
[
هەموو ئەزموونێک کە یاریکەران چێژی لێ وەردەگرن، دەیدۆزنەوە و کارلێکی لەگەڵ دەکەن ڕاست لێرە ڕوودەدات. یارییەکان دابگرە و دەستبەجێ بەبێ دامەزراندن یاری بکە، و نوێترین هەواڵ و ڤیدیۆکان بەدەستبهێنە بۆ ئەوەی ئاگادار بمێنیتەوە.2
]
[هەموو جووڵەیەک گرنگە.
چاودێری مێژووی یاریکردنت بکە]
[بە سەرنجدانێک چاودێری مێژووی یاریکردنت بکە. پێداچوونەوە بە چالاکییەکان و ڕەوتەکانی کارایی لە درێژخایەندا بکە بۆ ئەوەی بە زانیارییەوە لە گەشتی یاریکردنت تێبگەیت. دەتوانیت ئەو تێڕوانینانە بەدەستبهێنیت کە پێویستن بۆ ئەوەی بە قووڵی لە ئەزموونی یاریکردنەکەت تێبگەیت و ئاڕاستەی یاریکردنی داهاتووی خۆت ڕێکبخەیت.]
- [* دەکرێت گۆڕانکاری بەسەر ÚX/ڕووکاری بەکارهێنەردا بێت.]
- [* ڕەنگە بەردەستبوونی یاری و تایبەتمەندییەکان بەپێی وڵات و ئامێر جیاوازبێت.]
- [* وێنەکانی ئامێر و شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.]
- [1. ڕەنگە هەندێک یاری بەشێوەی خۆکار لە Gámí~ñg Hú~b دەرنەکەون.]
- [2. ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکە بەگوێرەی وڵات یان هەرێم جیاوازبێت.]