[Sáms~úñg K~íds]
[
یەکەمین هەنگاوی منداڵان لە جیهانی ژمارەییدا لەگەڵ
Sáms~úñg K~íds]
[Sáms~úñg K~íds ژینگەیەکی سەلامەت بۆ منداڵەکەت دەستەبەر دەکات بۆ چێژ بینین و تێکەڵبوون بە جیهان بە خۆشحاڵییەوە.
لە ڕێگەی چالاکییە خێزانییە گونجاوەکانی تایبەت بە خۆشیی و هاندانیان بۆ فێربوون هەروەها گەشەپێدان و پێشکەوتن، S~ámsú~ñg Kí~ds یارمەتی منداڵەکەت دەدات کە چێژ لە جیهانی ژمارەیی وەربگرێت بە شێوەیەکی سەلامەت.]
[دەستگەیشتن بە ئاسانی]
[منداڵەکەت دەتوانێت لە چەند چرکەیەکدا بچێتە گەشتەکانەوە.
تەنها لە پانێڵی Qúíc~k پەنجە بنێ بە Sám~súñg~ Kíds~ و هەمان PÍÑ یان بایۆمەتری کە بۆ ئامێرەکەت دانراوە بەکاربهێنە بۆ چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە ئەپەکە.
پێویست ناکات جارێکی تر وشەی نهێنی تر لەبیر بکەیت. ئەگەر پێویستت بە ڕێکخستنی ڕێکخستنەکان بوو، دوگمەی S~ámsú~ñg Kí~ds داگرە و ڕایبگرە.]
[مێشکت ئارام بکەرەوە]
[یارمەتی منداڵەکەت بدە بۆ پەرەپێدانی خووی دیجیتاڵی باش لەگەڵ Sáms~úñg K~íds. سنوورێک بۆ کاتی یاریکردن دابنێ، هەروەها تەنها دەستڕاگەیشتن بە پەیوەندی و ئەپی تایبەت دابین بکە. ڕاپۆرتی بەکارهێنانەکە بپشکنە بۆ ئەوەی بزانیت منداڵەکەت چی دەکات، یان دڵنیابە کە تەنها ئەوە دەبینێت کە گونجاوە. S~ámsú~ñg Kí~ds ژینگەیەکی سەلامەتە بۆ منداڵەکەت بۆ فێربوون و یاریکردن.]
[هاوڕێیان بناسە]
[با منداڵەکەت لەگەڵ هاوڕێ نوێیەکانیدا بیر و توانای داهێنەرانەی خۆی ئازاد بکات. بەرنامەی Sáms~úñg K~íds بەوە جیادەکرێتەوە کە کامێرای هەیە منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بەکاریبهێنن و هەروەها دەتوانرێت پەیوەست بکرێت بە ئینتەرنێتەوە.
بۆ ئەوەی منداڵەکەت چێژ و خۆشییەکی بێ سنوور ببینێ کۆمەڵێك کارەکتەری شیرینی وەکو کرۆکرۆی شیکپۆش، چێشتلێنەری بەرزخواز کوکی ، و لیزای عاشق بە مۆسیقا، و بۆبی داهێنەر، هەروەها دوو هاوڕێ نوێیەکە لیۆ و ڤین هاوڕێیەتی دەکەن.]
[کرۆکرۆ]
[سڵاو لە سەرکردەی گروپەکە بکە، کە خۆشەویستییەکی زۆری بۆ جل و بەرگ و دیزاین هەیە ¡ منداڵە بچکۆلانەکەت دەتوانێت یارمەتی کرۆکرۆ و هاوڕێکانی بدات لە دیزاین کردنی ماڵەکانیان لە گوندی هاوڕێیانی کرۆکرۆ.]
[کوکی]
[کوکی هەوادارێکی سەرسەختی چێشتلێنانە و هەموو کاتێك ئامادەیە بۆ خواردنی ژەمێکی سووك و پاشان خەوتن.ئەو خواردنانە بدۆزەرە کە پێویستە وەکو سیستەمێکی تەندروستی خۆراك پێشکەشی کوکی بکەیت.
(بەڵام پسکیت سووکە ژەمی دڵخوازی ئەوە)]
[لیزا]
[ئایا ئامادەی بۆ گۆرانی ووتن و سەما کردن؟ ئەگەر ئامادەی ئەوا لیزا هاوڕێتە.
گۆرانی بڵێ وگۆرانییەکان بە دەنگی هەموو هاوڕێیانت تۆمار بکە، هەروەها یاری بکە بە ئامێرە مۆسیقیە جیاوازەکان.]
[بۆبی]
[هونەرمەندی گروپەکە¡ بۆبی حەز دەکات شاکارەکانی لەسەر ڕووبەری جیاواز دروست بکات، ئەگەر لم بێت یان کاغەز. ئەمە خولیای دڵخوازی ئەوە.]
[لیۆ و ڤین]
[ئاشنابە بە هەردوو هاوڕێ نوێیەکە، (لیۆ و ڤین)ی زیرەك و خۆشەویست¡ ئەوان لە دەریادا دەژین بە پشتبەستن بە یەکتر، و لە زەریاکاندا شتی جۆراوجۆر کۆدەکەنەوە]
[جیهانی نوێ چاوەڕوانتە بۆ ئەوەی پێی ئاشنابیت لە پەڕەی ناوەرۆکدا]
[منداڵەکەت دەتوانێت ئاڵنگاری زیاتر ئاشکرا بکات کە پێویستە ڕووبەڕوویان بێتەوە لەگەڵ کۆمەڵێك یاری نوێی بەردەست لە ئامێرەکەتدا، هەموو ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدەیت تەنها ئەوەیە کە بەرەو لای ڕاست پەنجەی پێدا بنێیت ، پاشان خەیاڵی ئازاد بکە با سنوورە دیاریکراوەکان ببەزێنێت. و لە ڕێگەی چێژبەخشیی ناوەڕۆکە جۆراوجۆرەکانەوە، منداڵەکەت دەتوانێت بەهرەی نوێ بەدەست بهێنێت یان پەرەی پێبدات و لێهاتوویی نوێ ئەزموون بکات، ئەمەش بە هۆی پرۆژەی گونجاو لەگەڵ تەمەنیدا ئارەزووی خۆرسکانەی مێشکی تێر دەکات و فێری زانست و بیرکاری دەکات]
[* ڕەنگە بەردەستبوونی ناوەڕۆک جیاواز بێت بەپێی وڵات و ئامێر و چاککردنەوەی بەردەوام.]
[چۆنێتی ڕێکخستنی بەرنامەی
Sáms~úñg K~íds]
[پرسیارە بەردەوامەکانی Sáms~úñg K~íds]
[زۆرترین پرسیارت وەڵام دەدرێتەوە.]
- [بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکانی Sáms~úñg K~íds ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی وڵات و ئامێر و چاککردنەوەی بەردەوام.]
- [پێویستی بەÁñdr~íd9.0 یان بەرزترە بۆ ئەوەی لە پانێڵی کویکەوە دەستت بگات بە Sá~msúñ~g Kíd~s.]
- [بۆ ئەو ئامێرانەی کە وەشانیÁñdr~óíd 9.0یان نزمترە، دەتوانیت دەستت بگات بە تایبەتمەندی هاوشێوە کە لە ژێر "K~íds M~ódé" بەردەستە کارپێکراوە کە دەتوانرێت لە ڕێگەی فرۆشگای G~áláx~ý دابەزێنرێت یان نوێ بکرێتەوە.]
- [وێنەی ئامێر و شاشە کە بۆ مەبەستی وێناکردن ھاوشێوە کراوە.]