[باشترین ڕێگا بۆ بەستنەوەی ساوندباڕێک بە تەلەفزیۆنەکەتەوە کامەیە؟]
[چەندین بژاردە بۆ گرێدانی ساوندباڕێک بە ئامێرە جیاوازەکانتەوە هەیە. سەیری بژاردە بەردەستەکانی گرێدانی تەلەفزیۆنەکەت و ئامێرەکانی تردا بکە.]
[بۆ دەستپێکردنی ڕێکخستنی سیستەمەکەت، سەرەتا بۆ دیاریکردنی جۆر و ژمارەی کێبڵە پێویستەکان، ئەگەر ببێت، تەلەفزیۆنەکەت و ئامێرەکانی تر هەڵسەنگێنە. ئاخۆ تۆ گرێدانی بە تەل یان بێتەل هەڵبژێریت، ئێمە ڕێنماییەکمان ئامادە کردووە کە شێوازە جیاوازەکانی گرێدان دەخاتە ڕوو.]
[بۆ شوێنێکی بێ ئاڵۆزی، بێتەل هەڵبژێرە]
[با بە دوو ڕێگای سەرەتایی بۆ گرێدانی بێتەل دەستپێبکەین.]
[گرێدراوی بە Wí-Fí~]
[گرێدانی ساوندباڕەکەت بە تەلەفزیۆن لە ڕێگەی Wí-Fí~ بژاردەیەکی گونجاوە. تەنانەت هەندێک لە ساوندباڕەکان پاڵپشتی Dólb~ý Átm~ósـی بێتەل دەکەن، کە بەبێ کێبڵ ئەزموونێکی دەنگی دەوروبەری سێ ڕەهەندی بێ کێشە و کوالیتی بەرز پێشکەش دەکەن. هەروەها گرێدراوی بە Wí~-Fí لە ڕێگەی خزمەتگوزارییەکانی وەک Sp~ótíf~ý و Tíd~álـەوە بەبێ بەکارهێنانی مۆبایل یان تابلێتەکەت بۆ دەستپێکردنی پەخشکردن، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر ساوندباڕەکەت بوار بە پەخشکردنی ئاسانی بابەتی دەنگی دەدات. لە سەرەتادا، گرنگە گونجانی نێوان ساوندباڕ و تەلەفزیۆنەکەت بۆ گرێدراوی بە Wí~-Fíـەوە پشتڕاست بکەیتەوە.]
[گرێدانی ®Blúé~tóót~h]
[ڕێگایەکی تری گرێدان، بلووتووسە. بەشێکی زۆر لە نوێترین تەلەفزیۆن و ساوندباڕەکان پاڵپشتی لە بلووتووس دەکەن، وە بەر لەوەی بیکڕیت پشکنینی ئاسانە. بە هەمان شێوە بلووتووس ئاسانکاری دەکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بیتەل ناوەڕۆک لە ئامێری مۆبایلەوە پەخش بکەیت، ئەمەش بوارت پێدەدات بە ئاسانی چێژ لە پەخشکردنی دەنگ لە ئەپەکانەوە وەربگریت، مۆسیقای هەڵگیراو لەسەر ئامێرەکەت لێبدەیت، سەیری ڤیدیۆ بکەیت و ئەزموونی یاریکردنەکەت بەرز بکەیتەوە.]
[بۆ گرێدراوییەکی جێگیر، وایەردار بکڕە]
[بە هەمان شێوە بژاردەی گرێدانی ساوندباڕێک بە تەلەفزیۆنەکەتەوە بە بەکارهێنانی کێبڵەکانی HDMÍ~ لەبەردەستدایە. ئەوان کوالیتی دەنگی گونجاو چالاک دەکەن، وە لەڕێگەی کەمترین لەدەستدانی دەنگەوە دڵنیایی لەگرێدراوییەکی جێگیر دەدەن.]
[HDMÍ~ یان HDMÍ~ éÁRC~]
[HDMÍ~ ڕووکارێکی دەنگ و ڤیدیۆیە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێت، کە لە ڕێگەی یەک کێبڵەوە بوار بە گواستنەوەی سیگناڵی دەنگ و ڤیدیۆی دیجیتاڵی کوالیتی بەرز دەدات لە نێوان ئامێرەکاندا. ئەمە ڕێکخستنەکە ئاساندەکات و ئاڵۆزیی کێبڵەکان کەمدەکاتەوە. هەروەها ئەگەر تایبەتمەندی HDMÍ~ ÁRC بەردەست بێت، ئەوا دەتوانیت بە بەکارهێنانی یەک کێبڵی H~DMÍ هەردوو ئامێرەکان بەیەکەوە گرێبدەیت. ئەگەر نا، ئەوا پێویستت بە کێبڵێکی تیشکیی جیاواز دەبێت بۆ دەنگەکە. H~DMÍ é~ÁRC دوایین وەشانی H~DMÍ Á~RCـە. پانای باندێکی فراوانتر پێشکەش دەکات، کە بوار بە گواستنەوەی Áú~díó C~ódéc~ پێشکەوتووی وەکو Dólb~ý Átm~ós و DT~S:X دەدات. دڵنیابەرەوە لەوەی کە تەلەفزیۆن و ساوندباڕەکەت پاڵپشتی HD~MÍ ÁR~C یان HDM~Í éÁR~C دەکەن.]
- [وێنەکان بە تەنها بۆ ئامانجی وێناکردن نیشاندراون و ڕەنگە بەرهەمەکە بە دروستییەکی تەواو نمایش نەکات.]