[سامسۆنگ پەیوەستە بە پابەندبوون بە یاسا و ڕێنماییە ناوخۆییەکان و جێبەجیکردنی ڕێسای ڕەفتاری تووند و تۆڵی جیهانی بۆ سەرجەم کارمەندەکانی. باوەڕی وایە کەوا بەڕێوەبردنی ئاکاری تەنها ئامرازێک نیە بۆ وەڵامدانەوەی گۆڕانکارییە خێراکانی ژینگەی بازرگانیی جیهانی، بەڵکو ئامرازێکە بۆ بنیاتنانی متمانە لەگەڵ لایەنە بەرژەوەندیدارە جیاوازەکانی، بەلەخۆگرتنی: بەکاربەران، خاوەن پشکەکان، کارمەندەکان، هاوبەشانی بازرگانی و کۆمەڵگا ناوخۆییەکان. بە ئامانجی بوون بە یەکێک لە بەئاکارترین کۆمپانیاکان لە جیھاندا، سامسۆنگ بەردەوامە لە ڕاهێنانی کارمەندەکانی و بەکارخستنی سیستەمی چاودێریکردن، لە کاتێکدا کە بە سیستمێکی بەڕێوەبردنی دادپەروەرانە و شەفافانە کارەکانی جێبەجێ دەکات.]
[ئەرک و ڕێبازی ئێمە]
[سامسۆنگ پەیڕەوی فەلسەفەیەکی سادەی بازرگانی دەکات، کە بریتییە لە: تەرخانکردنی بەهرە و تەکنەلۆژیاکەی بۆ دروستکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییە باڵاکان کە بەشدارن لە کۆمەڵگایەکی جیهانی باشتر. بۆ بەدیهێنانی ئەمەش، سامسۆنگ بەهایەکی بەرز بۆ خەڵک و تەکنەلۆژیاکەی دادەنێت.]
[ئەو بەهایانەی کە ڕۆحی سامسۆنگ پێناسە دەکەن]
[سامسۆنگ لەو باوەڕەدایە کەوا بەرجەستەکردن و ژیان لەگەڵ بەها بەهێزەکان کلیلی بازرگانییەکی باشە. هەر بۆیە ئەم بەها بنەڕەتیانە، شانبەشانی ڕێسای ڕەفتاری توند و تۆڵ، لە دڵی هەموو بڕیارێکدان کە کۆمپانیاکە دەیدا.]
[پێنج بنەمای بازرگانیی سامسۆنگ]
[لە ساڵی 2005، وەکو کۆمپانیایەکی پێشەنگی جیهانی و لە ڕوانگەی پابەندی بە بەرپرسیاریێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان (CSR)، S~ámsú~ñg Él~éctr~óñíc~s "پێنج بنەمای بازرگانیی سامسۆنگ”ـی ڕاگەیاند. بنەماکان وەک بناغەیەکن بۆ ڕێسای ڕەفتاری جیهانیەکەی لە پابەندبوون بە ستانداردە یاسایی و ئاکارییەکان و بەجێگەیاندنی بەرپرسیاریێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان (CSR~).]
[CÉÓs~ـی ئێمە بناسە]
[Ýóúñ~g Hýú~ñ Júñ~]
- [ㆍجێگری سەرۆک & CÉÓ [2025~ئێستا]]
- [ㆍسەرۆک، Déví~cé Só~lútí~óñs (D~S) و Dív~ísíó~ñ & Mém~órý B~úsíñ~éss [2024~ئێستا]]
- [ㆍسەرۆک، Sáms~úñg Á~dváñ~céd Í~ñstí~túté~ óf Té~chñó~lógý~ (SÁÍT~) [2024~2025]]
- [ㆍ سەرۆک، Fútú~ré Bú~síñé~ss Dí~vísí~óñ [2023~2024]]
- [ㆍ سەرۆکی دەستەی کارگێڕی، Sáms~úñg S~DÍ Có~., Ltd. [2022~2023]]
- [ㆍCÉÓ, S~ámsú~ñg SD~Í Có., L~td. [2017~2022]]
- [ㆍ سەرۆک، Mémó~rý Bú~síñé~ss [2014~2017]]
[TM Ró~h]
- [ᆞسەرۆک & CÉÓ [2025~ئێستا]]
- [ᆞسەرۆک، Déví~cé éX~pérí~éñcé~ (DX) دابەشکردن [2025~ئێستا]]
- [ᆞسەرۆک، Móbí~lé éX~pérí~éñcé~ (MX) بازرگانی [2021~ئێستا]]
- [ᆞسەرۆک، ناوەندی دیزاینی کۆمپانیا [2022~2025]]
- [ᆞسەرۆک، Móbí~lé Có~mmúñ~ícát~íóñs~ Búsí~ñéss~ [2020~2021]]
- [سەرۆکی R&D، Mó~bílé~ Cómm~úñíc~átíó~ñs Bú~síñé~ss [2017~2020]]
[مێژوو]
[ئاڵنگاریی نوێ دەگرینەبەر بۆ بەردەوامیدان بە ناوبانگەکەمان]
کۆمپانیاکە بەردەوامبووە لە داهێنان تا بە پێشەنگی جیهانی لە بواری نیمچە گەیەنەری بیرگە، TVs، و مۆبایلی زیرەک بمێنێتەوە.
لە ساڵی 2019ـدا، S~ámsú~ñg دیدگای نوێی بەرپرسیاریێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان CS~Rـی ڕاگەیاند: ”¡Tó~géth~ér fó~r Tóm~órró~w Éñá~blíñ~g Péó~plé.“ ئەو ستراتیژییە کە پوختەی پابەندبوونی کۆمپانیاکەیە وەک هاوکارێکی هاوڵاتیی جیهانی، شیدەکاتەوە کە چۆن S~ámsú~ñg لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ بەجێهێنانی ئەرکە کۆمەڵایەتییەکانی و کۆمپانیاکە چ فەلسەفەی ڕەوشتێك پەیڕەودەکات بۆ سەدەی داهاتوو و دواتریش.]