[دیدگای فراوانکراو لەگەڵ بەڵگەی شیکردنەوەی ئیشپێکردن]

[بازاڕکردن بە دیدگایەک بە داتا پاڵپشتی کرابێت ڕەنگە جیاوازیی نێوان بزنسەکەت و کێبڕکێکارانی بێت. Mágí~cÍÑF~Ó™ Íñs~íght~ مێژووی بەڵگەی ئیشپێکردن (PóP) لە چەندین شاشە کۆدەکاتەوە و شیتەڵی دەکات، داشپۆردی دیدگای پێشخراو ئێستا ئامرازی زیاتر دابین دەکات بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام لە ناوەرۆکەکان بەدەستبهێنیت. Í~ñsíg~ht ڕاپۆرتی ئەدای تێروتەسەلتر بۆ پەرەودەرەکان دروست دەکات و دەتوانێت ناوەرۆکەکانی PR~Í بە خشتەی گونجاوی سێ دوری پیشان بدات بۆ ئەوەی باشتر بە وێنە شیبکاتەوە.]

[Mágí~cÍÑF~Ó™ Íñs~íght~ Wórk~flów~]

[بەڕێوەبردنی ناوەرۆک بە شێوەی گونجاوی خۆت]

[مێژووی بەڵگەی ئیشپێکردن (PóP) لە چەندین شاشە کۆبکەرەوە و شیتەڵی بکە، و بە داشپۆرتی بەرەوپێشبراوی دیدگا، بە ئامرازی زیاتر باشترین بەروبووم لە ناوەرۆکەکان بەدەستبهێنە. ئێستا بەکارهێنەر دەتوانێت پێڕست بەو شێوەیە دابنێ و کۆنترۆڵی بکات کە خۆی دەیەوێت، بە لەخۆگرتنی بەپێی ناوی براند، کەشوهەوا، و هەرێم. ڕیکلامەکان بەپێی ئەدای هەرێمی یان بەپێی فاکتەری جیاوازی ژینگەی شیبکەرەوە بۆ پیشاندانی ئەدا لە ماوەی جۆری کەشوهەوا جیاوازەکان.]

[بەرزکردنەوەی داتای بێپچڕان]

[ئێستا لە هەموو کات ئاسانترە داتای فرۆشتن لە تێرمیناڵەکانی خاڵی فرۆشتنی فرۆشگا جیاوازەکان بەرزبکەیتەوە. Mágí~cÍÑF~Ó™ 9 پێنج خاڵی سەرەتیی داتای بنەڕەتی دەستنیشان دەکات و نەخشەیان بۆ دادەنێت بۆ ئەوەی شیانبکاتەوە، بەبێ ڕەچاوکردنی سیستمی خاڵەکانی فرۆشتن لە سەرانسەری هەرێمەکان، وادەکات بەراوردکردنی داتا ئاسانتر و خێراتر بێت. بازرگانییەکان دەتوانن ئەدا بەراورد بکەن بە داتای فرۆشتنی ڕاستەقینە بۆ داڕێانی پلان و ئامانجی نوێ، نەک بەجیا شیانبکەنەوە. هەروەها، ئەو شیکردنەوانە فاکتەرە ژینگەییەکان، بە لەخۆگرتنی داتای کەشوهەوا، ڕەچاو دەکات.]

[شیکردنەوەی ناوەرۆکی RÓÍ]

[Mágí~cÍÑF~Ó™ شیکردنەوەی ساکارکراوی ناوەرۆکی RÓÍ~ دابین دەکات کە یارمەتیی بازرگانییەکان دەدات پلانی داهاتوو دابنێن. بە بەرزکردنەوەی داتاکانی فرۆشتن بۆ سەکۆکە، Mágí~cÍÑF~Ó™ دەتوانێت ئەدای ناوەرۆک بە فرۆشتنی کاڵای راستەقینە بەراورد بکات بۆ یەکلاکردنەوەی پەیوەندیی نێوانیان و کاریگەرییەکانیان. ئەمە یارمەتیی بازرگانیەکان دەدات بزانن کام ناوەرۆک کاریگەرترە و کامیان کاریگەر نیە، ڕێگە بە گۆڕانکاریی ڕاستەوخۆ دەدات بۆ زیادکردنی قازانج.]

[خستنەڕووی داتای ڕاستەوخۆ و داینامیکی بەبێ بچڕان]

[Mágí~cÍÑF~Ó™ Dát~álíñ~k زانیاریی نوێکراوە بە بەڕێوەبردنێکی ساکارکراو و ڕاستەوخۆی ناوەرۆک دخاتە ڕوو، ئەویش بە ڕاکێشانی داتای دارەکی لە داتابەیسی کڕیار و ناردنی بۆ ئیشپێکەری Mág~ícÍÑ~FÓ™. بەکارهێنەران دەتوانن ناوەرۆکی داینامیکی بە Má~gícÍ~ÑFÓ™ D~átál~íñk دروستبکەن، خۆیان لەگەڵ ڕەگەزەکانی وەک گۆڕانی نرخ، نرخی ئاڵوگۆڕی دراو و ڕێژەی قازانج بگونجێنن کە ڕاستەوخۆ لە گۆڕاندان. ئەم خاسێتە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات زانیاریی کاریگەر، بەڕێوەبردنی ناوەرۆکی پەخشکراو، کەمکردنەوەی نرخی کارپێکردن پیشان بدەن و بیگۆڕن، ئەمیش بە کۆمەڵێک خاسێتی تازە زیادکراو، M~ágíc~ÍÑFÓ~™ Dátá~líñk~ زامنی ئەوە دەکات بازرگانیەکە باشترین ئەدای خۆی دەکات.]

[بەڕێکردنی کاری ناوەرۆکی داینامیکیی Mágí~cÍÑF~Ó™ Dát~álíñ~k]

[ئاوێتەکردنی داتای ساکار و سوود لێوەرگرتن]

[Mágí~cÍÑF~Ó™ Dát~álíñ~k پاڵپشتیی گەیاندنی زانیاریی داینامیکی، پێشکەشکردنی داتای نوێکراوە بەخولەک دەکات بۆ ئەوەی ئەزموونێکی بەکارهێنەری ڕاستەوخۆ، کارا و ساکار دابین بکات. Mág~ícÍÑ~FÓ™ Dá~tálí~ñk هەروەها پاڵپشتی چەندین داتابەیسی بەکارهێنەر دەکات و پێویستیی بە هیچ ئامێرێکی نێوەندگیر نیە بۆ سەکۆکە، ئەمەیش کاری بەکارهێنەر ئاسان دەکات بەبێ ڕەچاوکردنی ئەو ژێرخانەی هەیەتی.]

[* ئامێری نێوەندگیر یان نەرمەواڵەی لایەنی سێهەم ڕەنگە بەپێی داواکاریی دیاریکراوی کڕیار پێشنیاز بکرێت.]

[چوستیی زیادکراوی کارکردن]

[Mágí~cÍÑF~Ó™ Dát~álíñ~k سوود لە کاشێی داتا وەردەگرێت بە شیکردنەوەی داتا پێش دابەزاندنی بۆ ئیشپێکەرەکە بۆ ئەوەی بزانێت گۆڕانکاری لە داتاکە هەیە یان نا، ئەوەیش بۆ ئەوەی تەنها داتای نوێ دابەزێنرێت و خۆی لە ترافیکی ناپێویست بەدوربگرێت. Mág~ícÍÑ~FÓ™ Dá~tálí~ñk هەروەها پاڵپشتیی پاڵپنانی داتا دەکات، واتە کە داتاکە نوێکرایەوە، داتابەیسەکە تەنها ناوەرۆکە نوێکراوەکە دەنێرێت بۆ داتالینکەکە تەنانەت پێش دانانی سووڕەکە. لە کۆتاییدا، پەیوەندی و گواستنەوەی فرە ڕێڕەو لە سێرڤەرە جیاوازەکان لە یەک کاتدا، ڕێژەی گواستنەوەی داتا بە شێوەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراو و ژێرخانە گەورەترەکان باشتر دەکات.]

[ئەرک و خاسێتی بەرەوپێشبراو]

[Mágí~cÍÑF~Ó™ Dát~álíñ~k خاسێتی چارەسەری پاراستنی یەدەگی تێدایە کە بەردەوام داتاکانی 24 کاتژمێری ڕابردوو بە فۆرماتی XML~ دەپارێزێت بۆ ئەوەی ئەگەر هەر بچڕانێکی تۆڕ هەبوو، شاشەکان بتوانن ناوەرۆکی گونجاو لەسەر بنەمای کاتەکە پیشان بدەن. سەرەڕای داتای دەق، Dátá~líñk~ هەروەها پاڵپشتیی مەودایەکی بەرفراوان لە ناوەرۆکی میدیایی دەکات، بە لەخۆگرتنی ڤیدیۆ و وێنە بۆ هەر پێویستییەکی بازرگانی. بۆ کارپێکردنی کارا، بەکارهێنەرانی کارگێڕی دەتوانن دەستگەیشتنی ڕێکخراوی گونجاو بۆ هەر یەکەیەکی داتا، کۆتوبەندێکی ڕێکخستن بسپێرن و زامنی بەڕێوەبردنی گونجاوی داتا و ناوەرۆک بکەن.]