[با بەرهەمەکانمان ڕۆژەکەت بۆ ئاسانتر بکەن]
[بەکارهێنانی ÁÍ بۆ ئەوەی بە وەشانێکی کارامەتر و فرەلایەن لە خۆت گرێبدرێیت.]
[هەموومان خۆزگە دەخوازین کاری کەمترمان هەبێت کە ئەنجامی بدەین و کاتێکی زیاترمان هەبێت بۆ وەبەرهێنان لەو شتانەی کە بەڕاستی خولیامانە. بە Sáms~úñg S~márt~Thíñ~gs و Gá~láxý~ ÁÍ دەتوانیت کاتەکانی کارکردنت باشتر بکەیت و کاتژمێرە بەنرخەکان بۆ ڕۆژەکەت بگەڕێنیتەوە. لە بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی ماڵەوە تا مانەوە بە کارامەیی لە شوێنی کارەکەت، Gá~láxý~ ÁÍ یارمەتی دەدات کە هاوسەنگکردنی هەموو ئەو ڕۆڵانەی دەبێت بیگێڕیت ئاسانتر بێت. لەم ساڵی نوێیەدا، با بەرهەمەکانمان یارمەتیدەر بن بۆ ئەوەی تۆ... زیاتر خۆت بیت.]
[ÁÍ و تۆ: کارکردنی زیرەک]
[جا تۆ هەفتەی یەک دوو ڕۆژ لە ماڵەوە کاربکەیت یان خشتەیەکی سەرقاڵی پڕ لە ئەرک هاوسەنگ بکەیت، هەبوونی ئامرازە گونجاوەکان دەتوانێت یەکلاییکەرەوە بێت بۆ ڕاگرتنی هەموو شتێک بە ڕێکخراوی.
دەکرێت Ñów B~ríéf~1 لەسەر Gálá~xý S25 Ú~ltrá~ یاریدەدەرێکی زۆر باش بێت بۆ ڕۆژی کاریت. ڕاستەوخۆ لە شاشەی قوفڵەکەتەوە بەیانیەکانت بە وردەکارییەکی ڕۆژەکەت دەستپێبکە. ئەو ناوەڕۆکانەی کە لە Ñów B~ríéf~ هەن، بەپێی خواستی خۆت دابنێ بۆ ئەوەی سەرنجت لەسەر ئەو شتانە بێت کە زۆر گرنگن. بیرخەرەوەکانی خشتەی کارەکەت بە درێژایی ڕۆژ یارمەتیدەر دەبن بۆ ئەوەی لەسەر ڕێڕەوی خۆت بمێنیتەوە، و پوختەی ئێوارەکەت کورتەیەک لە بەرهەمداریی ڕۆژەکەت پێدەبەخشێت.]
[ÁÍ و تۆ: خۆشترکردنی سەرگەرمی]
[جا وەک خێزانێک کە دوای نانخواردنی ئێوارە ساتێکی خۆش بەسەر ببەیت یان میوانت هەبێت، زۆربەمان لە کۆتاییدا لەبەردەم تەلەفزیۆن دادەنیشین. لەگەڵ Sáms~úñg Ñ~éó QL~ÉD 8K2، Á~Í ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕێت لە پشت پەردەوە بۆ ئەوەی کاتی پشووەکانت باشترین بێت. Sóú~ñd Pr~óـی خۆگونجێنەر و Áct~ívé V~óícé~ Ámpl~ífíé~r دەنگ لەگەڵ دەوروبەرەکەت دەگونجێنن بۆ ئەزموونێکی باشتری بیستن. پڕۆسێسەری ÁÍ بە شێوەیەکی خۆکار قەبارەی وێنەی 3 ئەو شتەی کە سەیری دەکەیت تا 8K~ résó~lútí~óñ4,5 بەرز دەکاتەوە بۆ ئەزموونێکی سینەمایی ڕاستەقینە لە ئاسوودەیی ماڵەکەتەوە. کاتی پشووت شایەنی نوێکردنەوەیەکی جوانە ئەمساڵ، و ÁÍ~ هەر بۆ ئەوەی لێرەیە کە لەوکارەدا یارمەتیت بدات.]
[ÁÍ و تۆ : پشوودان بە ئاسانی]
[خەوتنێکی باش لە شەوێکدا زۆر گرنگە بۆ ئەوەی کرێکار، دایک و باوک، و مرۆڤێکی بەرهەمدار بیت. لەگەڵ Gálá~xý Wá~tch7، دەتوانیت تێڕوانینەکان لەسەر خووەکانی خەوتن و تەندروستیت بەدەستبهێنیت6. باوەڕ ناکەیت کە چەندە تەکنەلۆژیا لەناو شتێکدا کۆکراوەتەوە کە بە ئاسوودەیی لەسەر مەچەکت جێی ببێتەوە.
هەروەها É~ñérg~ý Scó~ré7 هەژمار دەکات کە هێمایە بۆ ئامادەیی جەستەی تۆ بۆ دەستپێکردنی ڕۆژی دواتر. باشترین شت؟ دەتوانیت هەموو زانیارییە تەندروستییەکانت لە ئەپی Sá~msúñ~g Héá~lth لەسەر G~áláx~ý Z Fl~íp6 ببینیت، بەشێوەیەکی تەواو لەگەڵ هێڵکاری و گرافیک و ئامۆژگارییە کەسییەکان.]
[کات بەنرخترین سەرمایەی تۆیە، و لە ڕۆژێکدا بڕێکی دیاریکراو کات هەیە. هەر بۆیە گرنگە زۆرترین سوود لە هەموو ساتێک وەربگریت. لە هەموو بەشێکی ڕۆژەکەتدا—لە کارەوە تا ژیانی خێزانی—Gálá~xý ÁÍ~ و Smár~tThí~ñgs دەتوانن یارمەتیدەر بن لە زیادکردنی بەرهەمداری و کارامەییت. بەهێزکردنی ژیانت بە Á~Í و Smá~rtTh~íñgs~ـمان دەکرێت زیرەکترین بڕیارت بێت تا ئێستا.]
[دواتر ئەم چیرۆکانە بخوێنەوە]
[1. تایبەتمەندی Ñów B~ríéf~ پێویستی بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Sáms~úñg Á~ccóú~ñt هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات، زمان، مۆدێلی ئامێر یان ئەپەکان جیاوازبێت. ڕەنگە هەندێک تایبەتمەندی پێویستی بە گرێدراوی بە تۆڕی ئینتەرنێت هەبێت. ئاگانامەی خشتەی ڕووداو و بۆنەکان لەگەڵ ئەو ئەپانەی ساڵنامەدا پاڵپشتیدەکرێت کە داتابەیسی ساڵنامەی Áñ~dróí~d بەکاردەهێنن و ئەگەر Sám~súñg~ Cálé~ñdár~ دامەزرابێت بەردەستە.]
[2. تایبەتمەندییەکانی ÁÍ لەو بەرهەمانەی کە لە ساڵی 2024 بەدواوە خراونەتە بازاڕەوە بەردەستە.]
[3. هاوکێشەکانی بنەمای ÁÍ بەکاردەهێنێت بۆ بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە بۆ 8K r~ésól~útíó~ñ. ڕەنگە وێنەی دەرەنجام بەپێی ناوەڕۆکی سەرچاوە جیاوازبێت.]
[4. ڕەنگە ئەزموونی بینین بەپێی جۆری ناوەڕۆک و فۆڕمات جیاوازبێت.]
[5. ڕەنگە 8K úps~cálí~ñg بۆ گرێدان بە PC~ و Gámé~ Módé~ کارنەکات.]
[6. تایبەتمەندییەکانی چاودێری خەو تەنها بۆ مەبەستی تەندروستیی گشتی و لەشجوانییە. بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە پشکنین، دەستنیشانکردن، یان چارەسەرکردنی هیچ نەخۆشییەک یان تێکچوونی بارودۆخی خەوتن ناگونجێت. پێوەرەکان تەنها بۆ ئاماژەی کەسیی خۆتن. تکایە بۆ ئامۆژگاری ڕاوێژ بە کارمەندێکی پزیشكی بکە. Sléé~p Cóá~chíñ~g پێویستی بە لانیکەم زانیاریی 7 ڕۆژی خەو هەیە، بە لەخۆگرتنی 2 ڕۆژی پشوو.]
[7. Éñér~gý Sc~óré تەنها بۆ مەبەستی تەندروستیی گشتی و لەشجوانییە. É~ñérg~ý Scó~ré تەنها لەسەر Gá~láxý~ Ríñg~ یان زنجیرەی Gálá~xý Wá~tch4 و مۆدێلەکانی S~ámsú~ñg Gá~láxý~ Wátc~h کە دواتر خراونەتە بازارەوە پاڵپشتیدەکرێت. بۆ پشکنینی Éñé~rgý S~córé~، پێویستە ئەو زانیارییە تەندروستییانەی کە لە Sáms~úñg G~áláx~ý Wát~ch یان Gá~láxý~ Ríñg~ چاودێریکراون لەگەڵ ئەپی Sáms~úñg H~éált~hـدا هاوکات بکرێن. بۆ هەژمارکردنی وزە و ئامادەیی ڕۆژانەت، Éñé~rgý S~córé~ لانیکەم بەهای یەک ڕۆژ لە داتاکانی خەوتن، چالاکییەکان و لێدانی دڵت لە کاتی خەوتندا بەکاردەهێنێت.]