[Míll~íé Bó~bbý ـی ڕاستەقینە
B~rówñ~ هێزێکە کە پێویستە
بەهەند وەربگیرێت]
[وێنەیەکی خێرا لە گەشتەکەی Míll~íé لە کاتی سووڕانەوە بەناو تۆڕی کۆمەلایەتیدا وەک جەنگاوەرێکی دادپەروەری کۆمەڵایەتی.]
[ڕێگاکانی پەیوەندی بە "Míll~íé Sp~ícé" / m~íllí~ébób~býbr~ówñ@]
[لە یەکەم بینیندا و بە گەڕان بەناو grám~' (Íñs~tágr~ám)، خۆت دەبینیتەوە کە لەناو چەندین ڕووخساری جیاوازی Mí~llíé~ Bóbb~ý Bró~wñ نوقم بوویت. و لەکاتێکدا بە لێهاتوویی توند و دەروونی لە زنجیرە بەناوبانگەکەی Ñé~tflí~xـدا “Str~áñgé~r Thí~ñgs” ناسراوە، وێنەکانی B~rówñ~ دەریدەخەن کە ئەو هێزێکی ئەرێنییە کە لە دەرەوەی شاشەشدا بەهەندوەردەگیرێت. بزانە چۆن Míll~íé Bó~bbý B~rówñ~ دەنگی خۆی بەکاردەهێنێت- بۆ ئەوەی بێ ترس خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرببڕێت، بە ڕۆحی ڕاستەقینەی #Téám~Gálá~xý.]
[پێناسەکردنەوەی هێزی کچان / míll~íébó~bbýb~rówñ~@]
[هاشتاگی چالاکی]
[سەرەڕای گەنجییەکەی، Brów~ñ سڵ ناکاتەوە لە بەکارهێنانی دەنگی خۆی و لە کاتی پێویستدا دەنگ هەڵدەبڕێت – ئەویش لە ڕێگەی پۆستەکانییەوە لە کەمپینی پاڵپشتی کردن لەو بابەتانەی کە بەلایەوە گرنگن. وەک گەنجترین باڵیۆزی نیازپاکی لە ÚÑÍ~CÉF, B~rówñ~ خاوەنی بەرپرسیارێتی خۆیەتی وەکو نموونەیەکی چاولێکراو. Brów~ñ دەڵێت: ”دەزانم دەنگێکم هەیە و دەمەوێت بە ژیرانە بەکاری بهێنم“. “ئەگەر هەر کاتێک خەمباربم، بیر دەکەمەوە لەوەی کە چۆن چەندین گەنج هەمان دەرفەتی منیان بۆ نەڕەخساوە بۆ ئەوەی دەنگیان بگەیەنن وەک ئەوەی کە من دەتوانم. ئەمە بەڕاستی شتەکان دەخاتە ڕوانگەیەکەوە.”]
[‘دەزانم دەنگێکم هەیە و دەمەوێت بە ژیرانە بەکاری بهێنم.’]
[سەرکەوتنی ژیانی کار و قوتابخانە وەکو کەسێکی پرۆفێشناڵ / míll~íébó~bbýb~rówñ~@]
[ژیان لەگەڵ #ñófí~ltér~]
[جا چ پەیامی دڵسۆزانە بۆ هەوادارەکانی تۆمار بکات یان گۆرانی بێ مانا بڵێنەوە لەگەڵ هاوڕێکانیدا لە مۆبایلەکەیدا، ڤیدیۆکانی Brów~ñ ژیانێکی پەیوەندیدار و بێ فلتەرکراو لە پشت پەردەوە نیشان دەدەن. ‘تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەتوانێن سەکۆیەکی وەها گەورە بن بۆ دەربڕینی خود، و پێموایە هەندێک فلتەری دیاریکراو هەندێکجار دەتوانن پەرەی زیاتری پێبدەن. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، حەزم لێیە بە بێ فلتەر و شێوەی سروشتی خۆم دەربکەوم، چونکە پێموایە خۆشەویستی خود زۆر گرنگە”.]
[سەرکەوتن تێیدا / míll~íébó~bbýb~rówñ~@]
[ڕوخساری ئامادەی ئینستا (Íñst~ágrá~m)]
[بەپێی وتەی Brów~ñ، ماکیاژ "لەسەدا سەد پەیوەندی بە دەربڕینی خۆوە هەیە" – کە لە ڕێگەی فێرکارییە ڕاستەوخۆکانی ماکیاژ لە Íñs~tágr~ámـەوە دەدرەوشێتەوە بۆ ڕوخسارێک کە دەتوانرێت بە دەست خۆت دروستکرێت. هەرچەندە لە ڕۆتینی ڕۆژانەیدا کەمترین ماکیاژ بەکاردەهینێت، بەڵام چێژ دەبینێت لە تاقیکردنەوەی دەرکەوتنی جیاوازدا. Br~ówñ ڕوونیدەکاتەوە، "پێموایە ئێمە وەک گەنجێک، بە قۆناغێکی بەکارهێنانی ماکیاژدا تێدەپەڕین کە یا بۆ داپۆشین بێت یان بۆ خۆ گونجاندن، بەڵام کاتێک فێری خۆشویستنی خۆت دەبیت، دەست دەکەیت بە بەکارهێنانی ماکیاژ بۆ ئەوەی تاقیکردنەوە بکەیت لەسەر ئەوەی کێیت و لایەنە جیاوازەکانی کەسایەتیت بەشێوەیەکی چێژبەخش دەرببڕیت". "ڕۆژێک ڕەنگە هەست بکەیت کە پێت خۆشە بە ڕوخسارێکی سادە و فرێشەوە بە بەهێزییەوە دەربکەویت، لەکاتێکدا ڕۆژێکی تر ڕەنگە پێت خۆشبێت بە تەواوی خۆت بڕازێنیتەوە یان بتەوێت ماکیاژێکی جوان وەکو ساڵانی هەشتاکان بکەیت."]
[کەوا هەستی کاتە کۆنەکانمان دەداتێ بە ڕەنگی ڕەش و سپی / míll~íébó~bbýb~rówñ~@]
[هێزی هەستە ئەرێنییەکەی]
[تووشی چەندەها بەربەست دەبیێەوە — وەک ئەو کەسانەی کە ڕقیان لێیەتی و ڕەخنەی لێدەگرن لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێك دەربارەی بۆچوونی مشتومڕاوی، هەڵبژاردنی جلوبەرگ، و تەنانەت دەربارەی هاوڕێیەتیش. هەڵوێستی Brów~ñ؟ هەستی نەرێنی وەک وزە بۆ هەستی ئەرێنی بەکاربهێنە: ئاماژەی بەوەشکردووە، “بە شێوەی ئۆنلاین مامەڵەم لەگەڵ قسەی ناشرین و لێکۆڵینەوەیەکی زۆردا کردووە. ئەگەر شتێک هەبێت، ئەوە ئیلهامبەخشە بۆم کە پلاتفۆرمەکەم بۆ بڵاوکردنەوەی خۆشەویستی و هەستی ئەرێنی زیاتر بەکاربهێنم. فۆلۆوەرەکانم دەزانن کە منیش وەک ئەوان مرۆڤم. منیش زیپکەم لێدێت، هەڵە دەکەم، دەکرێت گەمژە بم یان ماندوو بم، و دەکرێت تووڕە بم. هەبوونی هەموو ئەو حالەتانە شتێکی ئاساییە. ئەگەر خۆتت خۆش بوێت بەو جۆرەی کە هەیت، ئەوا دەکرێت خۆشەویستیت بۆ کەسانی تریش هەبێت و ئەوەش لە هەموو شتێک گرنگترە.”]
[ئەگەر خۆتت خۆش بوێت بەو جۆرەی کە هەیت، ئەوا دەکرێت خۆشەویستیت بۆ کەسانی تریش هەبێت و ئەوەش لە هەموو شتێک گرنگترە.”]
[Míll~íé دەرفەتەکانی دەڕەخسێنێت لەگەڵ Gá~láxý~ S10 و Á80]