[خواردن و ماڵ]
[هەریسەی ماسی کۆد (Cód B~ráñd~ádé) لەگەڵ سۆسی سپیی نایاب]
[هەریسەی ماسی کۆد لەناو پەتاتەی شێوە کەزی، کە بە سۆسێکی کرێمی سپیی خەست داپۆشراوە.]
[میوانداریی کۆمەڵێك کەس دەکەیت؟ ئێوارەکەت خۆشتر بکە لەگەڵ هەریسەی ماسی کۆد بە سۆسی کرێمی نایاب. بە دڵنیایەوە میوانەکانت سەرسامدەکەیت.]
[پێکهاتەکان]
[بۆ پەتاتەی لە شێوەی کەزی:
· 300 گرام پەتاتە
بۆ سۆسەکە:
· 1 کەوچکی چێشت ئاو
· 30 گرام کەرە
· خوێ
· ئاولیمۆ
بۆ براندایدەکە (پێکهاتەکانی هەریسەکە):
· 200 گرام پەتاتە
· 200 گرام ماسی کۆد
· 200 گرام خوێی درشت
· 1 کەوچکی چێشت زەیتی زەیتونی ڕەسەن
· 1 کەوچکی چێشت کرێمی ترش
· 1⁄2 لیمۆی زەرد
· تاڵ و هاڕاوەی زەعفەران
· مەندۆک تازە]
[هەنگاوەکانی ئامادەکردن]
[بۆ ڕیزکردنی پارچە پەتاتەکان، سەرەتا بە توێکڵکردنی پەتاتەیەکی گەورە دەست پێ بکە و بە بەکارهێنانی ڕنەیەک بیکە پارچەی باریک کە نزیکەی 12 سانتیمەتر درێژ و 1 سانتیمەتر پانبن. لەسەر پارچە کاغەزێکی چەوری تایبەت بە چێشتلێنان، پارچە پەتاتەکان بە شێوازی 7 بە 7 بکە بە کەزی، تۆڕێك درووستبکە. کەزیەکە لە نێو مەنجەڵێکی هەڵمی فراواندا لەسەر تەباخەکە لێبنێ.]
![[هەنگاوی 1. لەسەر پارچە کاغەزێکی چەوری تایبەت بە چێشتلێنان، پەتاتەکان بکە بە کەزی و تۆڕێكیان لێ درووستبکە.]](http://images.samsung.com/is/image/samsung/assets/iq_ku/p6_gro2/p6_initial_explore_detail/food-home/da0063_explore_cod-brandade-with-gourmet-white-sauce/da0063_explore_cod-brandade-with-gourmet-white-sauce_feature-full-bleed3_pc_1440x710.jpg?$ORIGIN_JPG$)
![[هەنگاوی 1. لەسەر پارچە کاغەزێکی چەوری تایبەت بە چێشتلێنان، پەتاتەکان بکە بە کەزی و تۆڕێكیان لێ درووستبکە.]](http://images.samsung.com/is/image/samsung/assets/iq_ku/p6_gro2/p6_initial_explore_detail/food-home/da0063_explore_cod-brandade-with-gourmet-white-sauce/da0063_explore_cod-brandade-with-gourmet-white-sauce_feature-full-bleed3_mo_720x1127.jpg?$ORIGIN_JPG$)
[بۆ هەریسەی ماسی کۆدی، پارچە پەتاتە توێکڵکراوەکان لە سەر گەرمییەکی مامناوەند بکوڵێنە. کاتێک کوڵا، بیانپاڵێوە و لە ڕێگەی ئامرازی گوشینی پەتاتەوە بیانگوشە. هەریسەکە لە نێو قاپێکدا دابنێ و سەرەکەی بە نایلۆنی ڕوون دابپۆشە بۆئەوەی بە تازەیی بمێنێتەوە.
بۆ ئامادەکردنی کۆدەکە، بە باشی خوێی لێبدە و بۆ ماوەی 2 کاتژمێر لە سەلاجەدا دایبنێ تا ساردبێت. ئینجا ئاوی سازگاری پێدابکە و بۆ ماوەی نزیکەی 5 خولەک بیخەرە سەر گەرمییەکی کەم. ئینجا، ئاوەکەی لێبگرە، پێستەکەی دابماڵە و وردیبکە و بیکە سەر هەریسەی پەتاتەکە. هەموو شتەکان تێکەڵبکە، کەوچێکی چێشت زەیتی زەیتون و کرێمی ترشی بۆ زیادبکە. لە کۆتایدا، تێکەڵەکە خۆشبکە بە خوێ، ئاولیمۆ و هاڕاوەی زەعفەران.]
[دواتر، دەستبکە بە گەرمکردنی بڕێك ئاو بۆ ئامادەکردنی سۆسەکەت بە لێهاتوویی. وردەوردە کەرەکە بکەرە نێو ئاوەکەوە و لێکیبدە. پچکێك خوێی تێبکە و لیمۆیەکی تازەی بەسەردا بگوشە. کاتێك هەموو تێکەڵەکە باش لێکدرا، سۆسەکە بە گەرمی بهێلەوە لەسەر گەرمیی تەباخەکە و بیخەرە لاوە.]
[ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە خواردنەکەت بە زەوق و شەوقەوە پێشکەشبکەیت. کەزی پەتاتەکەی ناو مەنجەڵی هەڵمەکە لەسەر تەباخەکە گەرمبکەوە. کەوچکێك لە هەریسەی کۆدەکە بکەرە سەر دەوریەکە و بە هێواشی و ڕێکوپێکی کەزیە گەرمکراوەکەی بخەرە سەر. سۆسە سپیەکە لەگەڵ هەندێک زەیتی زەیتون بڕژێنە سەر خواردنەکە. پێشکەشکردنەکە ڕازاوەتربکە بە دانانی مەندۆکی تازە و پەڕەی زەعفەران.]
[چێژ لە دیمەنی دڵفڕێنی ئەو خواردنە وەربگرە، کە بە وردبینی و ڕێکوپێکیەوە ئامادەکراوە بۆئەوەی هەموو ئەو کەسانەی لە دەوری خوانەکەتن چێژی لێ ببینن.]