[خواردن& مال]

[بابکای (Bábk~á) دومەڵان و قارچک]

[پەتی ئەستووری نانی بریۆش بە دۆمەڵانی بە گوێز، قارچکی کێوی و پیازی سور]

[بە شێوەیەکی گشتی بابکا (Bábk~á) بە پڕکردنەوەی شیرین لولدەدرێت و لەگەڵ قاوە بەچێژە، بەڵام دەتوانیت وەک پێشەکییەکی تامدار چێژ لەم شێوازەی وەربگریت.]

[پێکهاتەکان]

[· 300 گرام ئاردی نانی سپی درشت
· ئاردی زیادە بۆ تۆزاوی کردن، ئەگەر پێویست بوو
· 7 گرام کیسە خەمیرەی خێرا کارا
· 1 کەوچکی چا شەکر
· ½ کەوچکی چا خوێی دەریایی
· 150مل شیری گەرم
· 50 گرام کەرە، تواوەتەوە
· 2 هێلکەی مامناوەند، لێکدراو
· زەیتی بێ تام، بۆ قاپ و قالب
· 2 کەوچکی چا ڕۆنی دۆمەڵان

بۆ پڕکردنەوە
· 50 گرام قارچکی کێوی وشککراوە
· 25 گرام کەرە
· 1 پیازی سور، ورد کراوە
· 400 گرام قارچکی بەڕویی، وردکراوە
· 1 دەنکە سیر، وردکراو
· 1 کەوچک گەڵای زەنجەفیل، وردکراو
· ½-1 کەوچکی چا قارچک و هەویری دۆمەڵان
· 25 گرام پارمیزانی ئاسایی یان ڕووەکی، وردکراو بە ڕەندە]

[هەنگاوەکانی ڕێچکە]

[ئارد بکە ناو قاپی میکسەر، ترشێنە و شەکر بخەرە لایەک و خوێی دەریایی بخەرە لایەکەی تر. شیر و کەرە و 1 هێلکە لەناو پەرداخێک تێکەڵ بکە، بە باشی لەناوەڕاستی ئاردەکەی ڕووبکە. بە میکسەرەکە تێکەڵی بکە بۆماوەی 5-8 خولەک تاوەکو یەکدەگرێت یان لەسەر ڕوویێك کە ئاردی پیا کرابێت بۆماوەی 8-10 خولەک بیشێلە. هەویرەکە بخەرە ناو قاپێکی چەورکراوەوە و بە پارچە قوماشێك دایبپۆشە. با 1 کاتژمێر هەڵبێت تاوەکو دوو هێندە دەبێت یان بیخە ناو سەلاجە تا 24 کاتژمێر.]

[قارچکە وشککراوەکە تەڕ بکە، وشکی بکەوە و وردی بکە. لەناو تاوەیەك کەرە گەرم بکە و پیازە سورەکە 4-5 خولەک بکوڵێنە تاوەکو ناسک دەبێت، قارچکی بەڕووەکەی (قاوەیی) تێبکە و ئاگرەکە بەرز بکەرەوە و بۆماوەی 8-10 خولەک بیبرژێنە تاوەکو ئاوەکەی وشك دەبێت. قارچکی ووشککراوەی وردکراو، سیر، زەعتەر، خوێ و بیبەری تێبکە. بۆماوەی 1 خولەک سوری بکەوە، لەسەر ئاگرەکە دەری بهێنە و هەویری دۆمەڵان و پارمیزانەکەی تێبکە. خوێ و بیبەری تێبکە. با سارد بێتەوە.

هەویرەکە بکە بە پارچەی چوارگۆشەیی 40 سم لەسەر ڕوویەکی ئارداوی. پێکهاتەکان لەسەر هەویرەکە بە یەکسانی بە کەوچك بڵاوبکەرەوە، 2 سم لە چواردەوری لێوارەکان بەجێ بهێڵە.]

[هەویرەکە بە توندی لول بدە و بیکە بە دانەی لولدراو. لە ناوەڕاست بیبڕە، پاشان بە درێژایی لە ناوەڕاستەوە با کۆتاییەکانی بە لکاوی بمێنێتەوە، وەک 2 جووت پانتۆڵ. بە هێشتنەوەی پێکهاتەی پڕکردنەوەی قارچکەکە لە ڕووی سەرەوە، دوو تاڵە هەویرەکە لە سەرەوە بۆ خوارەوە بسوڕێنەوە. کۆتاییەکان لێکگرێبدە. هەمان شت لەگەڵ پاڕچەکەی تر دووبارە بکەوە.]

[Dúál~ Cóók~
™Stéá~m]
[چێژ لە گونجاوییەکەی وەربگرە بۆ دروستکردنی خواردن بە شێوازی خۆت.]

[ڕۆن بە دوو قاڵبی نانکردنی 900 گرامی دابکە و کاغەزی هەویرەمەنی بۆ دابنێ. هەر هەویرێک بخەرە ناو قاڵب و کۆتاییەکانی ڕاست بکە و بە پاڕچە قوماشێك دایبپۆشە. بۆ ماوەی 1 کاتژمێر لە شوێنێکی گەرمدا دایبنێ یان تاوەکو دوو هێندە دەبێت. بە 1 هێلکەی لێدراو دایپۆشە. حەوزی ئاوی فڕنەکە بەتەواوی پڕ بکەرەوە. فڕنەکە گەرم بکە بۆ پلەی گەرمی 180° پلەی سەدی لەسەر مۆدی کارکردنی هەڵمین (Stéá~m Cóñ~véct~íóñ)، هەڵمی مامناوەند. بۆماوەی 45-60 خولەک بیبرژێنە تاوەکو ئاڵتونی دەبێت و هەڵدەستێت.]

[ڕۆنی دۆمەڵانەکەی بەسەردابکە و بۆ ماوەی 15 خولەک لەناو قالبەکە بیهێڵەرەوە با ساردبێتەوە. لە قالبەکە دەریبهێنە و بەجێی بهێڵە با بۆ ماوەی 15 خولەکی تر سارد بێتەوە ئەگەر بە گەرمی پێشکەشی دەکەیت، ئەگەر نا لێگەرێ با بە تەواوی ساردبێتەوە.]

[بە چەقۆی نان، پارچە پارچەی بکە ڕاستەوخۆ پێش پێشکەشکردن. دەکرێت چێژ لە بابکا (Bábk~á) وەربگیرێت بە سادەیی یان لەگەڵ کەرەی سوێر کەمێک ببرژێندرێت. واباشترە لە ڕۆژی دروست کردن بخورێت یان لە بەفرگردا هەڵبگیرێت.]

[ڕێژەی خۆراكی]

[Ñútr~ítíó~ñ Íñf~órmá~tíóñ~ óf tr~úffl~é wíl~d mús~hróó~m báb~ká]

[کیلۆ کالۆری]

[چەوری]

[تێرکراو]

[کاربۆهیدرات]

[شەکرەکان]

[ڕیشاڵ]

[پڕۆتین]

[خوێ]

207

[9 گرام]

[5 گرام]

[23 گرام]

[1 گرام]

[1 گرام]

[7 گرام]

[0.42 گرام]

[هەموو ڕۆژێكت تامدار بکە]

[دواتر ئەم چیرۆکانە بخوێنەرەوە]