[پێشنیار نییە]
[ÁÍ Sú~ggés~téd S~éárc~hés]
[گەڕانی پێشبینی کراو]
[گەڕانە باوەکان]
[دوایین گەڕانەکان]
[پێشنیارکراو]
[پلاندانانی پێشوەختە هۆکارێکە بۆ گرتنی وێنەیەکی پشووی بێ کەم و کوڕی. پلانی پێشوەختە دابنی و بزانە لە شوێنی مەبەست چاوەڕوانی چی دەکەیت. ئەمەش یارمەتیت دەدات کە جلوبەرگەکانت لەگەڵ ڕەنگ و باری دەروونی دەوروبەرتدا بگونجێنیت و زیاتر سەرنجڕاکێش بیت. لەگەڵ ئەوەشدا، دەتوانیت بزانیت چ ئامێرێکی فۆتۆگرافی پێویستە لەگەڵ خۆت بهێنیت بۆ گرتنی وێنەی گەشتیاری سەرنجڕاکێش.]
[جا چ گەشت بکەیت بۆ شارێکی گەورە یان بەهەشتێکی دوور، لە ڕێگەی وێنەکانتەوە تایبەتی ئەو شوێنە ناوازەیە دەربخە. ئەگەرهەوڵدەدەیت وێنەیەکی قەبارە گەورەی دیمەنی سروشتی بگرێت، وێنەیەکی خۆت لە وێنەکە دابنێ بۆ دەرخستنی قەبارەکەی. یان هەوڵبدە لە گۆشەیەکی نزمترەوە وێنە بگریت بۆ وێنەگرتنی شەقامە درێژ و تەسکەکان.]
[گرتنی وێنەیەکی نایابی پشوو دەکرێت زۆر ئاسان بێت بە بیرهێنانەوەی چەند ئامۆژگارییەکی سادە. بۆ دەستپێکردن، بەرکەوتنی (éxpó~súré~) کامێڕاکەت بۆ ماوەی یەک چرکە درێژبکەرەوە بۆ وێنەگرتن لە خواردنەکان بۆ ئەوەی ڕووناکی زیاد بکات و خواردنەکە زیاتر بەتام دەربکەوێت. یان، لە کاتی گرتنی وێنەی پۆرترێتدا، سەرنجت لەسەر چاوەکانی بابەتەکە بێت. هەروەها هەوڵبدە باکگڕاوندی ناوازە بۆ وێنەکانت هەڵبژێریت، یان لایەنە سروشتییەکانی بابەتەکەت بگرە. سەیری ڤیدیۆکانی خوارەوە بکەن بۆ زانینی ئامۆژگاری نایابی زیاتر.]
[تەنانەت بچووکترین ساتەکانیش کە بە کامێڕا گیراون دەتوانن ببنە پارچەی مەزنی هونەری، بە ئامرازە گونجاوەکان. ڕازاندنەوەی شاشەیەکی گەورەی تەلەفزیۆن وەکو Thé F~rámé~ بە وێنەکانی گەشتەکەت دەتوانێت ئەو وردەکارییانەی کە بەئاسانی ناتوانیت بیان بینیت بخاتە ڕوو. وە دەتوانیت یاری بە بژاردە جیاوازەکانی نەخشەی مات بکەیت لەسەر مۆدی هونەری (Árt M~ódé) T~hé Fr~ámé بۆ نمایشکردنی شاکارەکانت.]
[جیهان لە گۆشەیەکی جیاوازەوە ببینە بە چوارچێوەی شیاو بۆ ڕێکخستن.]
[گەشتکردن دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت بۆ گەشەکردن، دوورکەوتنەوە، فێربوون، یان تاقیکردنەوەی شتی نوێ. ئێمە یادگارییەکان دەهێڵینەوە و وێنەی گەشتەکانمان دەگرین بۆ ئەوەی ئەو ئەزموونانەمان بیربخاتەوە کە هەمانبوو و بتوانین ئەو ساتانە لەگەڵ کەسانی دیکەدا بەیەکەوە بەشداری پێ بکەین. لێهاتویی نوێت بە باشی بەکاربهێنە و لە گەشتی داهاتوودا وێنەی لەیادنەچوو بگرە. ئەلبوومی پشووەکانت لە تەلەفزیۆنێکی وەکو Thé F~rámé~ نمایش بکە بۆ ئەوەی بە ئاسانی کەشی ماڵەکەت بگۆڕیت و ژووری میوانەکەت بکەیتە گەلەریەکی تایبەت بە خۆت.]