[Óñé Ú~Í]
[Gálá~xýـی تۆ.
بە شێوازی تۆ]
[Óñé Ú~Í 8.5ـی نوێ توانای ئەنجامدانی زۆر زیاتری هەیە — لە گرنگی دان بە ئەرکە بێزارکەرەکان بۆ پێشنیارکردنی ئەو شتەی کە من پێویستم پێیەتی لە کاتی دیاریکراودا بۆ گونجاندن لەگەڵ حەز و شێوازەکانی بەکارهێنانم. لەگەڵ ئاوێتەبوونی قووڵتری ژیریی دەستکرد لە سیستەمەکەدا، ئێستا ئازادی زیاترت هەیە بۆئەوەی بەرهەمدارتر و داهێنەرتر بیت. ژیریی بێ خەوشی Gál~áxýـەکەت ئەزموون بکە کە توانای بینینی زیاتر، دروستکردنی زیاتر و تێگەیشتنی زیاترت پێدەدات.1]
[Gálá~xý ÁÍ~]
[دەستکاریکردن بە ئاستی-ستۆدیۆ.
ناوەکی]
[بە Gálá~xý ÁÍ~ وێنەکانت دەستبەجێ باشتربکە. لە ڕێگەی فەرمانە سادەکانەوە یان بە بەکارهێنانی وێنەیەکی ئاماژە، دەتوانیت مەزاجەکە بگۆڕیت، بابەتەکان زیاد بکەیت یان تەنەکانی پاشبنەما بسڕیتەوە. لە ڕێگای قسەکردن لەگەڵ Gálá~xý ÁÍ~ دەربارەی ئەو شتەی کە بەتەواوی دەتەوێت، خەیاڵت ئازاد بکە و دیدگاکەت بکە بە ڕاستی.2]
[ÚÍـی ئاستی-داهاتوو]
[یەک شاشە. ÚÍـی بێکۆتا]
[تایبەتترین وەشانی Óñé Ú~Í بدۆزەوە. لە شاشەی سەرەکی و شاشەی قفڵدا داهێنەربە، ئێستا لەگەڵ ئازادی زیاتر بۆ باشکردنی شتەکان بە ئارەزووی خۆت. شاشەی سەرەکی تەواو بکە بە دانانی ئایکۆنی ئەپەکان، کورتە ڕێگاکان، فۆڵدەرەکان و ویجتەکان بە قەبارەی جیاواز بۆ ئەو شوێنەی کە هەستێکی سروشتی هەیە بۆت. شاشەی قفڵ بە کاتژمێر و ویجتەکانی تر ستایل بکە. فۆنت و ڕەنگی کاتژمێرەکە بگۆڕە، یان بەجێیبهێڵە بۆ Óñé~ ÚÍ تا بە تایبەتمەندی کاتژمێری درێژکراوە کاتژمێرەکەت بۆ ڕێکبخات بە شێوەیەکی خۆکار.]
[نهێنیپارێزی و ئاسایش]
[نهێنیپارێزی بە شێوازی پێشوەختە. پارێزراوە لەلایەن Kñóx~]
[ئێمە پابەندین بە پاراستنی زانیارییەکانت، لە هەمان کاتدا شەفافییەت دابین دەکەین سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنان و هاوبەشیکردنیان.]
[پاراستنی ناو-ئامێر]
[بزوێنەری زانیاری کەسیمان زانیارییە کەسییەکانت بە پارێزراوی کۆ دەکاتەوە و پڕۆسێسیان دەکات. پاشان ئەو زانیارییە کۆد دەکات و بە KÉÉP~ و Kñóx~ Váúl~t لەسەر ئامێرەکەت پاشەکەوتی دەکات، ئەمەش وا دەکات کە توانای دەستڕاگەیشتنی هەر کەسێکی تر قورستر بێت.9,10]
[کۆنتڕۆڵی تایبەتکراو]
[کۆنتڕۆڵی Gálá~xý ÁÍ~ ـەکەت بکە. تۆ بڕیار دەدەیت کە لە کوێ کاری لەسەر بکرێت، لەسەر ئامێر یاخود لەسەر بیرگەی هەوری.]
[ئاسایشی گرێدراو]
[تەکنەلۆژیای Kñóx~ Mátr~íx Tr~úst C~háíñ~ پارێزراوی لە سەرانسەری ئامێرە گرێدراوەکانی Gálá~xý دابیندەکات بۆ ئەوەی بتوانیت ڕاستەوخۆ لە مۆبایلە زیرەکە Gá~láxý~ـەکەتەوە چاودێری پارێزراوی ئامێرەکانی تر بکەیت.]
[پرسیارە باوەکان]
-
[بزانە چی نوێیە لە Óñé Ú~Í 8.5؟][Óñé Ú~Í 8.5 بە تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکردی تازە نوێکراوە و دیزاینێکی نوێ و چارەسەری پێشکەوتووی ئاسایش و نهێنیپارێزییەوە دێت. پێکەوە یارمەتیت دەدەن کارەکان بە شێوەیەکی کارامەتر ئەنجام بدەیت، چێژ لە ئەزموونێکی بێ کێشە و بەردەوامتر وەربگریت و زانیارییە تایبەتەکانت باشتر پارێزراو بن لە سەرانسەری ئامێرەکانی Gál~áxýـەکەتدا.
• تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکرد: P~hótó~ Ássí~stـی نوێکراوە بۆ دەستکاریکردنی زیرەکانەتر پێشکەش دەکات، لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی تری وەک Ñó~w Ñúd~gé بۆ ئەزموونێکی باشتری ژیریی دەستکرد. تایبەتمەندی زیاتری ژیریی دەستکرد بدۆزەوە کە ژیانت زیرەکتر و ئاسانتر دەکات لە Óñ~é ÚÍ 8.5ـدا.
]
[• دیزاین: دیمەنێکی فراوانتر بۆ شاشەکە و ئەزموونێکی ساناتر بۆ بەکارهێنەر دابین دەکات لەگەڵ میلی ڕێنیشاندەر و پێڕستی دووبارە دیزاینکراو.
]
[• Prív~ácý á~ñd Sé~cúrí~tý: پاراستنی بەهێزی نهێنیپارێزی پێشکەش دەکات بە Sá~msúñ~g Kñó~x، کە چارەسەرێکی ئاسایشی بنیاتنراوە لەسەر بنەمای هاردوێر، و زانیارییە کەسییەکانت بە سەلامەتی دەپارێزێت لەگەڵ پیشاندانی نهێنیپارێزی و ئاگادارکردنەوەکانی نهێنیپارێزی.
] -
[Óñé Ú~Í چییە؟][Óñé Ú~Í سۆفتوێری داهێنەری Sám~súñg~ـە کە بۆ ئەزموونی بەکارهێنەر لەسەر ئامێرەکانی Gálá~xý دیزاینکراوە. لەگەڵ Gá~láxý~ ÁÍ کە بە قووڵی یەکخراوە، Óñ~é ÚÍ 8.5 یارمەتیت دەدات خێراتر و ساناتر ڕۆژەکەت تێپەڕێنیت لە ڕێگای دابینکردنی یارمەتی خێرا.
• Ó~ñé ÚÍ~ 8.5ـی نوێکراوە ئێستا لە شێوازەکانی بەکارهێنان و پێداویستییەکانت تێدەگات و ئەزموونێکی کەسیتر و گونجاوتر پێشکەش دەکات.
• بە تایبەتمەندی پێشکەوتووی ژیریی دەستکردی وەک Ñów Ñ~údgé~، دەتوانیت بە ئاسانی دەستت بە کورتەڕێکان بگات بۆ کرداری گونجاوی داهاتوو بەبێ ئەوەی پێویست بکات لە نێوان ئەپەکاندا بگۆڕیت.
• بریکاری ژیریی دەستکرد ئەرکە بێزارکەرەکانت کەم دەکاتەوە، یارمەتیت دەدات کارەکان خێراتر ئەنجام بدەیت. بە ئاسانی نەرم لێبدە یان پوختەیەکی کورت بنووسە بۆ بەدەستهێنانی ئەوەی پێویستتە.
• بە هەبوونی Óñé Ú~Í 8.5 لەسەر ئامێرەکەت، دەتوانیت بە ئاسانی باکگڕاوند ڕێکبخەیت بۆ دیمەنێکی ناوازەتر و بە خێرایی دەستت بگات بە زۆرترینی ئەپە بەکارهاتووەکانت لە ڕێگای سازاندنی پانێلی خێراوە.] -
[چ جۆرە ئامێرێکی Gálá~xý لەگەڵ Óñ~é ÚÍ 8.5ـدا گونجاوە؟][Óñé Ú~Í 8.5 یەکەم جار لەگەڵ +Gál~áxý S~26 و Gálá~xý S26 و G~áláx~ý S26 Úl~trá دەناسێنرێت. نوێکردنەوەی Ó~ñé ÚÍ~ 8.5 بۆ ئامێری زیاتری Gálá~xý فراوان دەبێتەوە لەگەڵ بەردەوامی بڵاوکردنەوەدا.
تێبینی: ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکرد بەپێی مۆدێلی ئامێرەکە جیاواز بێت.
دەتوانیت ئەپی Sá~msúñ~g Mém~bérs~ دابگریت بۆ ئەوەی بزانیت کام ئامێر گونجاوە لەگەڵ Óñé Ú~Í 8.5.
] -
[چۆن بزانم کەی نوێکردنەوەکانی Óñé Ú~Í بڵاودەکرێنەوە؟][دەتوانیت ئەپی Sáms~úñg M~émbé~rs دابگریت بۆ پشکنینی بەرواری بڵاوکردنەوە.]
-
[چۆن دەتوانم Óñé Ú~Í نوێبکەمەوە؟][بۆ نوێکردنەوەی Óñé Ú~Í، بڕۆ بۆ ڕێکخستنەکان > نوێکردنەوەی سۆفتوێر > داگرتن و دامەزراندن، پاشان 'پشکنین بۆ نوێکردنەوەکان' دابگرە.
تێبینی: نوێکردنەوە تەنها بۆ ئەو ئامێرە پاڵپشتیکراوانە بەردەستە کە نوێترین وەشانی Ó~ñé ÚÍ~ـیان هەیە.] -
[دەتوانم چی شتێک لەسەر مۆبایلی زیرەکی Gálá~xý بە Óñ~é ÚÍ 8.5 دەستکاریبکەم؟][بە Óñé Ú~Í 8.5، دەتوانیت وابکەیت بەڕاستی ئامێرەکەت تایبەت بێت بەخۆت لە ڕێگای بە کەسییکردنی پانێڵی خێرا، شاشەی سەرەکی و شاشەی قوفڵ. چێژ لە دەستگەیشتنی ئاسانتر بۆ کۆنتڕۆڵەکانی ڕۆژانە وەربگرە بە دیمەنێکی هاوسەنگتر.
• پانێلی خێرا : سازاندنی پانێلی خێرا لەڕێگای زیادکردن یان سڕینەوەی بابەتەکان بۆ بەدەستهێنانی دەستگەیشتنێکی خێرا بۆ ئەپە دڵخوازەکانت. هەروەها دەتوانیت دووبارە قەبارە و ڕێکخستنی میلەکانی ڕووناکی و دەنگ بگۆڕیت بۆ باشترکردنی ئەزموونی بینین.
• شاشەی سەرەکی و شاشەی قوفڵ : کاتێک کە باکگڕاوندەکە ڕێکدەخەیت، شوێنی وێنەکە بە شێوەیەکی خۆکار دووبارە دەگۆڕدرێت بۆ ئەوەی باشتر لەگەڵ ئەپ و ویجتە سەرەکییەکانی سەر شاشەکەتدا ڕێکبخرێت، ئەمەش شێوازێکی خاوێنتر دەدات.] -
[تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ژیریی دەستکرد لە Óñé Ú~Í 8.5 چین؟][Óñé Ú~Í 8.5 تایبەتمەندییە باشترکراوەکانی Gál~áxý Á~Í دەخاتە ڕوو کە بۆ ئاسانکردنی کاروباری ڕۆژانەت دیزاینکراون. ئەو تایبەتمەندییانەی ÁÍ بدۆزەوە کە لەگەڵ پێداویستییەکانتدا دەگونجێن، و لەو ساتانەی کە زۆر گرنگن بەکاریان بهێنە.
• P~hótó~ Ássí~st: یارمەتیت دەدات زۆر زیرەکانەتر و خێراتر دەستکاری وێنەکانت بکەیت. تەنها بە زمانی سروشتی باسی ئەوە بکە کە چیت دەوێت، وە Gá~láxý~ ÁÍ دەستکاریکردنی زیرەکانە بۆ وێنەکەت ئەنجامدەدات لە ڕێگای زیادکردنی تەنەکان، لابردنی بابەتە زیادەکانی پاشبنەما یان ڕێکخستنی گشتی کەشی وێنەکە.
• Ñó~w Ñúd~gé: پێشنیاری یارمەتیدەر دابیندەکات بە بەکارهێنانی ناسینەوەی ڕاستەوخۆی سەر شاشە و زانیارییە کەسییەکانت. گرنگ نییە باسی چی دەکەیت، شاشەکەت دەخوێنێتەوە و زانیاری پەیوەندیدار پێشکەشدەکات یان پێشنیاری هەنگاوی داهاتوو دەکات.
تێبینی: ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکانی ÁÍ~ بە گوێرەی مۆدێلی ئامێر، زمان یان ناوچە جیاوازبێت.
تایبەتمەندیی ÁÍ زیاتر بێجگە لەوانەی کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە لە Óñ~é ÚÍ 8.5ـدا بەردەستن.
] -
[چۆن دەستم بە هەر تایبەتمەندییەکی ژیریی دەستکرد دەگات؟][دەستگەیشتن بە تایبەتمەندییەکانی Gálá~xý ÁÍ~ ئاسانە، تەنها بە پەنجەلێدانێک یان بە گرتنەبەری چەند هەنگاوێکی سادە. بە توانای دەستپێگەیشتنی ئاسان، دەتوانیت تایبەتمەندییەکان هەرکاتێک کە پێویستت پێیانە بە ئاسانی بەکاربهێنیت.
• Phót~ó Áss~íst : لەسەر ئامێرەکەت ئەپی G~állé~rý بکەرەوە و ئەو وێنەیە هەڵبژێرە کە دەتهەوێت دەستکاریبکەیت. پاشان، پەنجەبنێ بە ئایکۆنی Ph~ótó Á~ssís~t.
• Ñów~ Ñúdg~é: دوای چالاککردنی لە پێڕستی ڕێکخستنەکاندا، لەو ساتەیدا کە ئەپی Més~séñg~ér دەکەیتەوە تایبەتمەندیی Ñó~w Ñúd~gé ئامادە دەبێت بۆ یارمەتیدانت.
تێبینی: ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکانی ÁÍ~ بە گوێرەی مۆدێلی ئامێر، زمان یان ناوچە جیاوازبێت.] -
[PDÉ (بزوێنەری داتای کەسیی) چۆن زانیارییە کەسییەکانم بە سەلامەتی دەهێڵێتەوە؟][PDÉ (بزوێنەری داتای کەسی) K~ÉÉP (پاراستنی کۆدکراوی بەرزکراوەی K~ñóx) بەکاردەهێنێت بۆ هەڵگرتنی داتا هەستیارەکان لە ناوچەیەکی هەڵگرتنی پارێزراو و کۆدکراودا، کە داتا کەسییەکانت لە دەستگەیشتنێکی بێ مۆڵەت دەپارێزێت. P~DÉ هەروەها داتاکەت بە کەمکردنەوەی هاوبەشیکردنی داتا دەپارێزێت و لە هەمان کاتدا ئەزموونی ژیریی دەستکردی بەسوود دابیندەکات.]
-
[چ چارەسەرێک بۆ نهێنیپارێزی و ئاسایش بەردەستە؟][Kñóx~ Váúl~t چارەسەرێکی ئاسایشە لەسەر بنەمای هاردوێر کە ئامێرەکەت لە هێرشی سۆفتوێر و هاردوێر دەپارێزێت لە ڕێگای پاراستنی زانیارییە هەستیارەکانەوە، لەوانەش PÍÑ~، وشەی نهێنی و زانیاریی بایۆمەتری لە ژینگەیەکی جیاکراوە و پارێزراودا.
• هێرشەکانی سۆفتوێر: هەوڵی ڕێگەپێنەدراو بۆ دەستگەیشتن و دزینی داتا بە سوود وەرگرتن لە لاوازییەکانی سۆفتوێری سەر ئامێرێک.
• هێرشەکانی هاردوێر: هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لە ڕێگەی دەستڕاگەیشتنی فیزیکی، وەک هەڵوەشاندنەوەی ئامێرەکان، بەرکەوتن بە پلەی گەرمی زۆر بەرز یان نزم، خراپبوونی ڤۆڵتیە یان هێرشەکانی کەناڵە لاوەکییەکان.
]
- [ڕەنگە کردارە بەردەستەکان یان/و ناوەڕۆکەکان بەگوێرەی مۆدێلی ئامێر، وڵات/ناوچە و دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبن.]
- [وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. زنجیرەکان کورتکراوەن و ھاوشێوەکراون. ڕەنگە ÚÍـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.]
- [ڕەنگە بەکارهێنانی هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکرد پێویستییان بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Sáms~úñg Á~ccóú~ñt بێت.]
- [Sáms~úñg هیچ بەڵێنێک، مسۆگەرییەک یان دڵنیاییەک نادات لەسەر دروستی، تەواوییەتی یاخود باوڕپێکراویی دەرئەنجامە دابینکراوەکان لەلایەن تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکردەوە.]
- [تایبەتمەندی و ناوەڕۆکی بەردەست، لەوانەش تایبەتمەندییەکانی Gálá~xý ÁÍ~، ڕەنگە بەپێی وڵات/ناوچە، مۆدێلی ئامێر، وەشانی ÓS/Óñ~é ÚÍ و دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.]
- [تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی Gálá~xý ÁÍ~ کە لەلایەن Sáms~úñgـەوە دابینکراون بێبەرامبەرن. ڕەنگە وەشانی داهاتوو تایبەتمەندی باشترکراو یان خزمەتگوزاری نوێ لەخۆ بگرێت کە لەسەر بنەمای پارە پێشکەش دەکرێت. ڕەنگە مەرجی جیاواز جێبەجێبکرێت بۆ تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکردی دابینکراو لە لایەنی سێیەمەوە. تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی G~áláx~ý ÁÍ ئەو خزمەتگوزارییانەن کە لە ژێر "ژیریی پێشکەوتوو" لە مەرج و ڕێساکانی ئێستای خزمەتگوزارییەکانی S~ámsú~ñg لیست کراون.]
- [ڕەنگە خزمەتگوزاری Gálá~xý ÁÍ~ بۆ منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی لە هەندێک ناوچە سنوورداربێت کە تەمەنیان لەسەر بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد سنووردارکراوە.]
- [بەرهەمەکان بەجیا دەفرۆشرێن.]
- [ڕەنگە بەردەستبوونی ڕەنگەکان، قەبارەکان، مۆدێلەکان، و قایشەکانی کاتژمێر بەگوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.]
- [ڕەنگە هەندێک لە ویجتە کردارییەکان پێویستییان بە گرێدراویی ئینتەرنێت و/یان بە چوونەژوورەوە بێت بۆ ناو Sáms~úñg Á~ccóú~ñt. ڕەنگە بەردەستبوونی ئەو کردارانەی کە پاڵپشتی دەکرێن لەناو ئەپەکان بەپێی وڵات جیاوازبێت.]
- [دەکرێت تایبەتمەندییەکان بگۆڕێن.]
- [ڕەنگە بۆ بەکارهێنانی هەندێک لە تایبەتمەندییەکان گرێدراوی بە تۆڕێکەوە پێویستبێت.]
- [ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری Gálá~xý ÁÍ~ بەپێی زمان جیاوازبێت. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە هەبێت.]
- [وەسفەکانی تایبەتمەندییە نوێیەکان لەسەر بنەمای ئەو باشترکردنانەیە کە لە وەشانی ئێستادا کراوە بە بەراورد بە وەشانی پێشوو.]
- [Óñé Ú~Í 8.5ـی فەڕمی یەکەم جار بۆ Gál~áxý S~26 Sérí~és بڵاوکرایەوە. پێشبینی دەکرێت ئەم نوێکارییە وردە وردە بۆ ئامێرەکانی دیکەی Gá~láxý~ بڵاوبکرێتەوە.]
- [ڕەنگە Phót~ó Áss~íst پێویستی بە گرێدراویی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی S~ámsú~ñg Ác~cóúñ~t هەبێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات، زمان یان مۆدێلی ئامێر جیاوازبێت. ڕەنگە Phó~tó Ás~síst~ ببێتە هۆی گۆڕینی قەبارەی وێنە. لە کاتی پاشەکەوتکردنیدا نیشانەیەکی بینراو لەسەر وێنە بەرهەمهێنراوەکە دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە وێنەکە لە لایەن ژیریی دەستکردەوە دروستکراوە. دروستیی و متمانە بە دەرەنجامە دروستکراوەکە گەرەنتی نەکراوە.]
- [تایبەتمەندی Ñów Ñ~údgé~ پێویستی بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Sáms~úñg Á~ccóú~ñt هەیە. ڕەنگە کردار و تایبەتمەندییە بەردەستەکان بەپێی وڵات، ناوچە و زمان جیاوازبن. ڕێنماییەکانی نامەی نووسین لەگەڵ هەندێک ئەپی نامەناردنی لایەنی سێیەم بەردەستن، لەوانە Sá~msúñ~g Més~ságé~s، Góó~glé M~éssá~gés، G~óógl~é Chá~t، Whá~tsÁp~p، Whá~tsÁp~p Bús~íñés~s، Kák~áóTá~lk، LÍ~ÑÉ، Sí~gñál~، Íñst~ágrá~m (DM)، T~áñgó~، ÑTT D~ócóm~ó Més~ságé~s، KDD~Í Més~ságé~s. هاوبەشکردنی وێنەکان لە Ñów~ Ñúdg~é بە شیکردنەوەی ناوەرۆکی وێنەی بەردەست کاردەکات. دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.]
- [تایبەتمەندی Ñów B~ríéf~ پێویستی بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Sáms~úñg Á~ccóú~ñt هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات، زمان، مۆدێلی ئامێر و ئەپەکان جیاوازبێت. ڕەنگە هەندێک تایبەتمەندی پێویستی بە گرێدراوی بە تۆڕی ئینتەرنێت هەبێت. ڕەنگە وەسفی وینەکان کە لەلایەن Mó~méñt~sـەوە دابینکراوە لەگەڵ مەبەستی بەکارهێنەر نەگونجێت. ئاگادارکردنەوەکان بۆ پیاسەکردن بە سەگ پێویستی بە چالاککردنی Smá~rtTá~g2 و چاودێریی ئاژەڵی ماڵەوە هەیە لە Smá~rtTh~íñgs~ـدا. Smár~tTág~2 بە جیا دەفرۆشرێت. پێویستە Ñótí~fícá~tíóñ~s (ئاگانامەکان) چالاکبکرێن بۆ ئەوەی وەک داتای بانگکراو بەکاربهێنرێن. زانیاریی گەڕاوەی بەردەست لە ئاگانامەکانی ئەپی پاڵپشتیکراو و Més~ságé~s و Gmá~íl و Sá~msúñ~g Wál~létـەوە و ئەو زانیاریانەی لە G~máíl~ـەوە کۆکراونەتەوە تەنها لەو کاتەدا کارپێکراون کە بەکارهێنەر ڕەزامەندی لەسەر مۆڵەتی خوێندنەوەی Gmáí~lـی Pér~sóñá~l Dát~á Íñt~éllí~géñt~ (ژیریی داتای کەسیی) بدات. داتای گەڕاوە بۆ وردەکارییەکانی حجزکردن تەنها لە méss~ágés~ـی پشتڕاستکردنەوەی حجزکردندا بەردەستە.]
- [بەردەستبوونی خزمەتگوزاری Bíxb~ý پێویستی بە چوونەژوورەوەی Sám~súñg~ Áccó~úñt و گرێدراوی ئینتەرنێتی مۆبایل هەیە. ڕەنگە کردار و تایبەتمەندییە بەردەستەکان بەپێی وڵات و ناوچە و زمان جیاوازبن. B~íxbý~ تەنها هەندێک لەهجە و شێوەزاری ئینگلیزی (بەڕیتانیا)، ئینگلیزی (ئەمریکی)، ئینگلیزی (هیندستان)، فەڕەنسی (فەڕەنسا)، ئەڵمانی (Gérm~áñý)، ئیتاڵی (ئیتالیا)، ژاپۆنی (ژاپۆن)، کۆری (کۆریای باشوور)، چینی ماندارین (چین)، ئیسپانی (ئیسپانیا)، پورتوگالی (بەرازیل) و ئیسپانی (ئەمریکای لاتین) دەناسێتەوە. ڕەنگە لە داهاتوودا زمانی پاڵپشتیکراوی دیکە زیاد بکرێن. ڕەنگە هەموو شێوەزار و زاراوە و دەربڕینەکان نەناسرێنەوە، و ڕەنگە کارایی ڕاستەقینە بەپێی بێژەکردن، ئاستی دەنگ، و ژینگەی دەوروبەر جیاوازبێت. ڕەنگە بەکارهێنانی B~íxbý~ لە هەندێک بارودۆخدا سنوورداربێت وەک لە کاتی تۆمارکردنی میدیا (ڤیدیۆ/یاری/دەنگ)، لە کاتی پەیوەندییەکان، مۆدی زۆرترین پاشەکەوتکردنی وزە (Máxí~múm P~ówér~ Sáví~ñg)، مۆدی فریاگوزاری (Ém~érgé~ñcý) و S~ámsú~ñg Kí~ds. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەپێی وڵات/دابینکەری خزمەتگوزاری/زمان/مۆدێلی ئامێر/وەشانی ÓS~ جیاوازبێت. Bíxb~ý کۆنتڕۆڵی چەند ئەپێکی دیاریکراو دەکات، لە داهاتوودا ئەپی تریش دەگرێتەوە. بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئامێرەکانی کە Smá~rtTh~íñgs~ لەسەریان چالاکە لە ڕێگای Bíxb~ýـەوە، سەرەتا ئامێرەکان بە ئەپی Smá~rtTh~íñgs~ـەوە گرێبدە. بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی ماڵپەری Smár~tThí~ñgs بکە (é~s-ús-284f~cd07851162dá~d.gét~smár~tlíñ~g.cóm~/smár~tthí~ñgs).]
- [تایبەتمەندی ڕوونمای نهێنیپارێز گۆشەی بینینی شاشەکە کۆنتڕۆڵ دەکات بۆ سنووردارکردنی بینینی دەوروبەر و دەتوانرێت لە ڕێکخستنەکاندا چالاک بکرێت. لە ڕێکخستنەکاندا چالاککردن بۆ ئەپە تایبەتەکانیش بەردەستە. ڕەنگە هەندێک گۆڕانکاری لە کوالێتی وێنە لە دەرەوەی گۆشەی بینیندا ڕووبدات. ڕەنگە هێشتا هەندێک زانیاری بینراو بێت بۆ کەسانی تر بەگوێرەی ژینگەی بینین، وەک گۆشە یان درەوشانەوە. ئامۆژگاری دەکرێت لەکاتی ئاشکراکردنی زانیاری هەستیاردا وریابیت.]
- [تایبەتمەندی ڕوونمای نهێنیپارێز تەنها لەسەر Gálá~xý S26 Ú~ltrá~ پاڵپشتی دەکرێت.]
- [لەوانەیە دۆزینەوەی تۆڕی زیانبەخش گەرەنتی دۆزینەوەی ڕاست نەکات لە هەموو کاتەکاندا.]
- [بزوێنەری زانیاری کەسیی لە ژێر ئەو مەرجەدا کاردەکات کە پێڕستی ژیریی زانیاری کەسیی چالاک بێت. کاتێک پێڕستی Pérs~óñál~ Dátá~ Íñté~llíg~éñcé~ (ژیریی زانیاری کەسیی) کوژابێتەوە، داتا شیکراوەکان دەسڕێنەوە. بزوێنەری زانیاری کەسی زمانە دەستنیشانکراوەکان و هەندێک بنزار/زاراوە دەناسێتەوە، لەوانەش بەڵام سنووردار نییە بە زمانی عەرەبی، چینی (سادە)، هۆڵەندی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، هیندی، ئەندەنوسی، ئیتاڵی، ژاپۆنی، کۆری، پۆڵەندی، پۆرتوگالی، ڕۆمانی، ڕووسی، ئیسپانی، سویدی، تایلەندی، تورکی، و ڤێتنامی. لە ئێستادا بزوێنەری زانیاری کەسی شیکاری ئەپە ڕەسەنەکانی Sáms~úñg و ئاگادارکردنەوەکانی ئەپە پاڵپشتیکراوەکان دەکات.]
- [KÉÉP~ لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکانی Gálá~xý بەردەستە کە خاوەن Óñ~é ÚÍ 8 یان نوێترن.]