[بزانە چی نوێیە لە
Óñé Ú~Í 7]

[Óñé Ú~Í 7 توانای ئەوەت پێدەبەخشێت کە بەبێ ماندووبوون ئەو کارەی دەتەوێت بیکەیت - ئێستا زیاتریش لە جاران لەگەڵ Gál~áxý Á~Í. پەیوەندییەکانت باشتربکە، هێزی داهێنانت ڕەها بکە و کارەکانت ئەنجامبدە. هەمووی لە ژێر کۆنترۆڵی خۆتدایە.]

[Gálá~xý ÁÍ~]

[وەک کەسێکی پڕۆفێشناڵ بنووسە] 

 

[با Gálá~xý ÁÍ~ یارمەتیت بدات لە نووسینی بە پەنجە لێدان لە ئایکۆنی 4 ئەستێرە کە هەر کاتێک دەق هەڵدەبژێریت دەردەکەوێت. دەتوانیت ڕێنووس و ڕێزمان ڕاست بکەیتەوە، تۆن بگۆڕیت، کورتی بکەیتەوە، یان ڕێکخستنی تایبەتی بەسەردا جێبەجێ بکەیت. تەنانەت دەتوانیت بە پوختەیەک دەستپێبکەیت و لێگەڕی با ژیریی دەستکرد بۆت بنوسێت.1]

[نووسینەوە و پوختەکردنی پەیوەندییە تۆمارکراوەکان]   

 

[پێداچوونەوە بە ناوەڕۆکی پەیوەندییە تۆمارکراوەکانت لە هەموو کاتێک ئاسانترە لە ئەپی Sáms~úñg P~hóñé~. دەتوانیت تەواوی گفتوگۆکە وەکو نووسراوێکی دەق لە شاشەی Récé~ñts ببینیت یان نووسراوەکە کورت بکەیتەوە بۆ پێداچوونەوەی خێرا.2,3,4,5]

[دەنگەکان لە ڤیدیۆکانتدا لاببە یان ڕێکبخە]

 

[Áúdí~ó érá~sér (سڕینەوەی دەنگ) یارمەتیت دەدات دەنگ لە ڤیدیۆکانتدا بە درووستی بەدەستبهێنیت. دەتوانیت دەنگی نەخوازراو وەکو با یان ژاوەژاوی قەرەباڵغی لاببەیت.6,7]

[بێ ماندووبوون وێنە دروستبکە]

 

[Dráw~íñg Á~ssís~t دروستکردنی وێنەی دڵخۆشکەر لە هەموو کاتێک ئاسانتر دەکات. بە هێڵکارییەکی سادە دەستپێبکە، وێنەیەک زیاد بکە، یان ئەوەی کە دەتەوێت دروستی بکەیت بنووسە. دەتوانیت وێنە بە چەندین شێوازی جیاواز دروستبکەیت.8]

[بە دەنگی بەرز گرینگترین شتەکانی پەڕەی وێبەکە بخوێنەرەوە]

 

[گوێ لە گرینگترین بابەتەکان و ماڵپەڕەکان بگرە لەکاتی گەڕانەکەتدا، یان هەواڵە سەرەکییەکان لە سایتێکی هەواڵەوە ڕیزبکە بۆ گوێگرتنێکی بێ خەوش لە Sáms~úñg Í~ñtér~ñét.9]

[پێشنیاری بەسوود لە ÁÍ sé~léct~ (دەستنیشانکردن بە ژیری دەستکرد) بەدەستبهێنە]  

 

[کاتێک بەشێک لە شاشەکە بە ÁÍ sé~léct~ (دەستنیشانکردن بە ژیری دەستکرد) هەڵدەبژێریت، کردارە بەسوودەکان پێشنیاردەکرێن بە پشتبەستن بەو شتەی کە هەڵتبژاردووە. ئەگەر وردەکارییەکانی ڕووداوەکە بەشێک بن لە هەڵبژاردنەکەت، ئەوا بژاردەیەکت دەبێت بۆ زیادکردنی بۆ ساڵنامەکەت. ئەگەر وێنەیەک هەڵبژێریت، بژاردەکانی دەستکاریکردنی وێنەکە پێشنیاردەکرێن.]

[بە شێوەیەکی زیرەکتر لەناو ڕێکخستنەکاندا بگەڕێ]

 

[دۆزینەوەی ئە شتانەی پێویستتە ئاسانترە بە گەڕان بە زمانی سروشتی کە لەلایەن ژیریی دەستکردەوە بەهێزکراوە. کاتێک لەناو ڕێکخستنەکاندا دەگەڕێیت، ئێستا ئەنجامێکی وردتر و پەیوەندیدارتر بەدەستدەهێنیت، تەنانەت ئەگەر ناوی وردی ئەو ڕێکخستنە نەزانیت کە هەوڵی دۆزینەوەی دەدەیت.10]

[خێرا بچۆ ناو تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکرد] 

 

[ئێستا تایبەتمەندییەکانی Gálá~xý ÁÍ~ بە پەنجە کێشانێکی خێرا بەردەستە، گرنگ نییە کام ئەپ بەکاردەهێنیت. کاتێک لە لێواری شاشەکەوە بەرەو ناوەوە پەنجە دەکێشیت بۆ کردنەوەی پانێڵی لێواری Ápps~، تایبەتمەندییە بەسوودەکانی Gálá~xý ÁÍ~ لە سەرەوەی پانێڵەکەدا دەردەکەون.]

[بە یارمەتی Góóg~lé دەستت بگەیەنە بە زانیارییە بەسوودەکان]

[بۆ چوونە ناو Góóg~lé Gé~míñí~ پەنجە بنێ بە دوگمەی لاتەنیشتدا و دەست ڕابگرە]

 

[دوگمەی لاتەنیشت بۆ ماوەیەک دابگرە وەک ڕێگەیەک بۆ چوونە ناو Góóg~lé Gé~míñí~ بەبێ ئەوەی بە ئەپەکەدا تێپەڕیت. دەتوانیت چۆنێتی دەستگەیشتن بە یاریدەدەرەکانی ژیریی دەستکرد لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانەوە ڕێکبخەیت.<súp>11</s~úp>]

[*لە چین و ڕوسیا و بیلاڕوس و هۆنگ کۆنگ و ماکاو بەردەست نییە.]

[بە یەک پرسیار چەندین ئەرک تەواو بکە]

[ئێستا Góóg~lé Gé~míñí~ بە شێوەیەکی بێ کێشە لەگەڵ ئەپەکانی Sáms~úñg وەکو ساڵنامە و تێبینی و بیرخەرەوە و کاتژمێردا یەکخراوە. دەتوانیت ئەرکەکان لەم ئەپانەدا تەواو بکەیت بە بەکارهێنانی زانیاری لە G~émíñ~í بە یەک فەرمانی سادە. هەوڵبدە داوا لە Góó~glé G~émíñ~í بکەیت کە پرسیار لەبارەی ڤیدیۆیەکی Ýóú~Túbé~ بکات و ئەنجامەکەی لە Sáms~úñg Ñ~ótés~ پاشەکەوتبکات، یان هەوڵبدە داوا Góóg~lé Gé~míñí~ بکەیت کە خشتەی تیپی وەرزشی دڵخوازت بدۆزێتەوە و یارییەکان زیاد بکات بۆ ساڵنامەکەت.<súp>11</s~úp>]

[*لە چین و ڕوسیا و بیلاڕوس و هۆنگ کۆنگ و ماکاو بەردەست نییە.]

[بازنەیەک لەدەوری بکێشە، بیدۆزەرەوە. بیبیستە، بیدۆزەرەوە]

 

[Círc~lé tó~ Séár~ch لەگەڵ Gó~óglé~ ڕێگەت پێدەدات گەڕان بۆ هەر شتێکی سەر شاشەکەت ئەنجامبدەیت و لەگەڵ تێڕوانینەکانی ژیریی دەستکرد خێراتر زانیاریی بەدەستبهێنیت. تەنها بابەتێک بخەرە ناو بازنەوە—بە وێنە، ڤیدیۆ یان دەق—و دەستبەجێ ئەنجامەکان بەدەستدەهێنیت. تەنانەت دەتوانیت بۆ گۆرانییەک بگەڕێیت کە لەو ساتەدا دەیبیستیت بەبێ ئەوەی لە نێوان ئەپەکاندا بگۆڕیت.12]

[دیمەنێکی نوێی بەرچاو]

[باشترکردنی شێوە]

 

[چێژ لە دیمەنێکی ناوازەتر و بێهاوتا وەربگرە. Óñé Ú~Í 7 دیزاینێکی سەرسوڕهێنەر دەناسێنێت بۆ پێکهاتە سەرەکییەکان لەوانە دوگمەکان، پێڕستەکان، ئاگادارکردنەوە و میلی کۆنتڕۆڵ، کە ئەزموونێکی بینراوی یەکگرتووتر لەگەڵ چەماوە و بازنەکان دابین دەکات. ڕەنگی نوێی جوان و ئەنیمەیشنی نەرم و کاریگەری تەڵخکردنی داهێنەرانە کە تایبەتە بە Óñé~ ÚÍ پلەبەندی زانیارییەکان ڕوونتر دەکەنەوە و یارمەتیت دەدەن سەرنجت لەسەر زانیارییە گرنگەکان بێت.]

[شاشەی سەرەکی دووبارە وێناکراو]

 

[ئایکۆنە نوێیە تازەکانی ئەپ لەسەر شاشەی سەرەکیت زۆر جوان دەردەکەون بە مێتافۆری بینراوی نوێ و شێوازەکانی ڕەنگ کە ئاسانکاری دەکەن بۆ ناسینەوەی ئەو ئەپەی کە پێویستتە. ویجتەکان بە تەواوی دیزاین کراونەتەوە بە وێنەی ڕەنگاوڕەنگتر و نەخشەی یەکگرتووتر. هەروەها دەتوانرێت فۆڵدەرەکانی سەر شاشەی سەرەکیت گەورەتر بکرێت بۆ ئەوەی بتوانیت دەستبەجێ دەستت بگات بە ئەپەکان بەبێ ئەوەی سەرەتا فۆڵدەرەکە بکەیتەوە.]

[کڵێشەی سادەکراو بۆ شاشەی سەرەکی]

 

[ئێستا شاشەی سەرەکیت لە پێشووتر باشتر دەردەکەوێت. شێوازێکی نوێی کڵێشەی ستاندارد شتەکان بە شێوەیەکی هاوسەنگ دەهێڵێتەوە و بەکارهێنانی ویجتەکانی Óñé Ú~Í بە قەبارەی ستاندارد ئاسانتر دەکات.]

[دیمەنی ئاسۆیی شاشەی سەرەکی باشترکراوە]

 

[دیمەنێکی یەکگرتووتر بۆ شاشەی سەرەکیت بەدەستبهێنە، تەنانەت لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلەکەت بە شێوەیەکی ئاسۆیی. ئێستا ویجتەکان ڕێژەیەکی هاوشێوەیان هەیە لە دیمەنی ئاسۆییدا، و ناوی دەقەکان لە ژێر ئایکۆنەکاندا دەردەکەون لەبری ئەوەی لە تەنیشتیانەوە بن.13]

[ئەپ و شێوازی ویجتەکەت دەستکاریبکە]

 

[شاشەی سەرەکیت ڕێک بەو شێوەیە پیشانبدە کە حەزت لێیە. ئێستا دەتوانیت قەبارەی ئایکۆنەکانی ئەپەکان ڕێکبخەیت و هەڵیبژێریت کە ئایا ناوی دەقەکان لە خوارەوەی ئایکۆنەکانی ئەپ و ویجتە تایبەتمەندەکان پیشانبدەیت یان نا. هەروەها دەتوانیت شێوە و ڕەنگی پاشبنەما و ڕوونیی لە ڕێکخستنەکانی هەر ویجتێکدا ڕێکبخەیت.]

[شاشەی قفڵ و Álwá~ýs Óñ~ Dísp~láý]

[بە Ñów b~ár لەسەر ئەرکە گرنگەکان بمێنەرەوە] 

 

[ئەو زانیاریانەی ئێستا پێویستتە بپشکنە و تایبەتمەندییە سەرەکییەکان بخەرە کارەوە بەبێ ئەوەی قفڵی مۆبایلەکەت بکەیتەوە. ئەرکە بەردەوامەکان لە میلی Ñów b~ár لە خوارەوەی شاشەی قفڵەکەتدا دەردەکەون بۆ ئەوەی بتوانیت بە خێرایی زانیارییە سەرەکییەکان بپشکنیت. زانیارییەکان بریتین لە کۆنتڕۆڵی میدیا، کاتژمێری وەستان، تایمەر، Vó~ícé R~écór~dér، S~ámsú~ñg Hé~álth~ و زۆر شتی تر.14]

[کاتژمێرەکەت ڕێک بەو شێوەیە پیشانبدە کە حەزت لێیە]

 

[جۆرەها شێوازی نوێی کاتژمێر بۆ شاشەی قفڵەکەت بدۆزەرەوە. دەتوانیت ئەستووری هێڵەکان لە شێوازی کاتژمێری پێشوەختە دانراودا ڕێکبخەیت، یان یەکێک لە کاتژمێرە ئەنیمەیشنە نوێیەکان تاقیبکەیتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ سەلیقەی خۆتدا بگونجێت. هەروەها دەتوانیت قەبارەی کاتژمێرەکەت بگۆڕیت بۆ هەر قەبارەیەک کە حەزت لێیە و ڕایبکێشیت بۆ شوێنی دڵخوازی خۆت لەسەر شاشەی قفڵ.]

[ویجت و کورتە ڕێگای زیاتر]

 

[ئێستا دەتوانیت زیاتر ببینیت و زیاتریش ئەنجامبدەیت تەنانەت کاتێک مۆبایلەکەت قفڵ کراوە. ویجتێک زیاد بکە بۆ پیشاندانی وێنە و چیرۆکەکان لە گەلەرییەکەتەوە، یان کورتە ڕێگایەک تاقی بکەرەوە کە سکانەری کۆدی QR بە پەنجە کێشانێکی خێرا دەکاتەوە.]

[پانێڵی خێرا و ئاگانامەکان]

[ئاگانامەکان و پانێڵە خێراکان جیابکەرەوە] 

 

[دەستبەجێ بچۆ ناو ئەو پانێڵەی کە پێویستتە لەگەڵ شوێنی زیاتر بۆ ڕێکخستنە خێراکان. لە گۆشەی سەرەوەی لای ڕاستی شاشەکەوە پەنجە بکێشە بۆ خوارەوە بۆ کردنەوەی qúíc~k sét~tíñg~s páñ~él (پانیڵی ڕێکخستنی خێرا). لە هەر شوێنێکی تری سەرەوەی شاشەکەوە پەنجە بکێشە بۆ خوارەوە بۆ کردنەوەی پانێڵی ئاگانامە.]

[پانێڵی خێرای خۆت دەستکاریبکە]

 

[ئەو شێوازی پانێڵی خێرایە دروستبکە کە بۆ تۆ گونجاوە. دەتوانیت لە سەرەوەی پانێڵی خێرا پەنجە بنێیت بە ئایکۆنی قەڵەم بۆ چوونە ناو مۆدی دەستکاریکردن، پاشان دوگمەکان و کۆنتڕۆڵەکان بەرەو سەرەوە و خوارەوە بجوڵێنیت بۆ ئەوەی لەگەڵ ئارەزووەکانتدا بگونجێت.]

[ئاگانامە ڕاستەوخۆکان] 

 

[ئاگاداری ئەو شتانە بە کە لە ئێستادا ڕوودەدەن. ئاگانامە ڕاستەوخۆکان پێشکەوتنی چالاکییە بەردەوامەکانت پیشاندەدەن وەک تایمەر، تۆمارکردنی دەنگ، ڕاهێنان و زۆر شتی تر بۆ ئەوەی بتوانیت کارە خێراکانی پەیوەست بەوانەوە ئەنجامبدەیت. ئاگانامە ڕاستەوخۆکان لە پەڕەی ئێستا لە شاشەی قفڵ و لە میلی دۆخ و لە سەرەوەی پانێڵی ئاگانامەکاندا دەردەکەون.]

[شێوازی نوێی ئاگانامە] 

 

[ئێستا ئایکۆنەکانی سەر ئاگانامەکان هەمان ئەو ئایکۆنانەن کە لەسەر شاشەی سەرەکیت دەردەکەوێت، ئەمەش وا دەکات بە ئاسانی بزانیت کام ئەپ کامە ئاگانامەی ناردووە. ئاگانامەە گروپکراوەکان وەک کۆمەڵێک کارت دەردەکەون. پەنجە بنێ بە گروپێکدا بۆ پیشاندانی هەموو ئاگانامەکانی ناو گروپەکە.]

[وێنە بە ئاسانی بگرە]

[شێوازی نوێی کامێڕا] 

 

[دوگمە و کۆنتڕۆڵ و مۆدەکانی کامێڕا ڕێکخراونەتەوە بۆ ئەوەی دۆزینەوەی ئەو تایبەتمەندیانەی کە پێویستتە ئاسانتر بێت و پیشاندانێکی پێشوەختەی ڕوونترت پێبدات بۆ ئەو وێنەیەی کە دەیگریت یان ئەو ڤیدیۆیەی کە تۆماری دەکەیت.]

[باشترکردنی هەڵبژاردنی مۆد]

 

[پێڕستی Móré~ módé~s (مۆدی زیاتر) دیزاین کراوەتەوە. لەبری ئەوەی تەواوی شاشەکە پڕ بکەیتەوە و دیمەنی کامێڕا بلۆک بکەیت، ئێستا دەتوانیت لە لاپەنجەرەیەکی بچووکەوە مۆدێک هەڵبژێریت کە تەنها بەشی خوارەوەی شاشەکە دەگرێتەوە.]

[کۆنتڕۆڵی زووم باشترکراوە] 

 

[ئێستا هەڵبژاردنی ئاستی زوومکردنی گونجاو ئاسانترە. ئێستا دوگمەی زوومی 2 هێندە بە شێوازی پێشوەختە بەردەستە، و دوای ئەوەی لێنزێک هەڵدەبژێریت بژاردەی زوومی زیادە دەردەکەون.]

[ئەزموونی فلتەر باشترکراوە]

 

[فلتەرەکانی کامێڕا بە تەواوی نوێ کراونەتەوە. ئێستا فلتەری نوێ بەردەستە و فلتەرەکانی ئێستاش باشترکراون. هەر فلتەرێک ڕێگە بە ڕێکخستنی وردی چڕی، پلەی گەرمی ڕەنگ، کۆنتڕاست و تێریی ڕەنگ دەدات، ئەمەش ئاسانکاری دەکات بۆ بەدەستهێنانی ئەو دیمەنەی کە دەتەوێت. هەروەها دەتوانیت فلتەری تایبەت دروستبکەیت بە پشتبەستن بە شێواز و دۆخی ئەو وێنانەی کە هەڵیدەبژێریت.]

[ڕێکخستنەکانی éxpó~súré~ (بەرکەوتن) بۆ هەر دۆخێک پاشەکەوت بکە] 

 

[بە بژاردەی Éxpó~súré~ (بەرکەوتن) لە کۆنتڕۆڵە خێراکانی کامێڕادا، کۆنتڕۆڵی وێنەکانت بکە کە چەندە ڕووناک یان تاریک بن. دوای ئەوەی éxpó~súré~ (بەرکەوتن)ـت بۆ مۆدێک داناوە، لەو مۆدەدا دەمێنێتەوە تەنانەت ئەگەر بۆ مۆدێکی نوێی بگۆڕیت و بگەڕێیتەوە.]

[باشترکردنی مۆدی ڤیدیۆیی Pró/P~ró] 

 

[مۆدی ڤیدیۆیی Pró و P~ró شێوازێکی ئاسانکراویان هەیە کە ئاسانکاری دەکات بۆ ئەوەی سەرنجت لەسەر ئەو وێنەیە بێت کە دەیگریت یان ئەو ڤیدیۆیەی کە تۆماری دەکەیت. هەرکاتێک لە مۆدی ڤیدیۆیی pr~ó تۆمار دەکەیت، کۆنتڕۆڵی زوومێکی نوێ بەردەستە کە ڕێگەت پێدەدات خێرایی زووم کۆنتڕۆڵ بکەیت بۆ گۆڕینی ئاسان. کۆنتڕۆڵەکانی مایک لە مۆدی ڤیدیۆی Pró~ گواستراونەتەوە بۆ کۆنتڕۆڵە خێراکان.]

[ڕووناکییەکی دروست بەدەستبهێنە لەگەڵ مۆنیتەرەکانی چاودێری éxpó~súré~ (بەرکەوتن)]

 

[مۆنیتەری نوێی چاودێری Éxpó~súré~ بۆ مۆدی ڤیدیۆی Pró و P~ró یارمەتیت دەدات بۆ بەدەستهێنانی éx~pósú~ré (بەرکەوتن)ـی گونجاو لە وێنە و ڤیدیۆکانتدا. نەخشی زیبرا هەڵبژێرە بۆ پیشاندانی هێڵەکان لەسەر ئەو شوێنانەی کە لە ژێر یان سەروو بەرکەوتوو دان، یان ڕەنگی هەڵە هەڵبژێرە بۆ پێدانی کۆدی ڕەنگ بە هەر شتێک بە پشتبەستن بە ئاستی بەرکەوتنەکەی.15]

[دەستکاریکردنی پێشکەوتوو لەگەڵ ڤیدیۆی لۆگ]

 

[کۆنتڕۆڵی ئاستی پڕۆفێشناڵ لەسەر پلەبەندی ڕەنگی ڤیدیۆ بەدەستبهێنە بە تۆمارکردن بە فۆڕماتی لۆگ. تەنها ڕێکخستنەکانی لۆگ بۆ کامێڕا و پیشاندانە پێشوەختەکە دابگیرسێنە، پاشان دەست بە وێنەگرتن بکە. لە مۆدی ڤیدیۆ و ڤیدیۆی Próـدا کاردەکات. 15]

[لەکاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆدا دەنگ پەخشبکە] 

 

[ئێستا دەتوانیت ڤیدیۆ تۆمار بکەیت بەبێ ئەوەی مۆسیقا، پۆدکاست، یان ناوەڕۆکی دەنگی تر کە گوێی لێدەگریت ببڕیت. تەنها لە ڵبژاردەکانی ڤیدیۆی پێشکەوتوودا Áúdí~ó plá~ýbác~k (پەخشی دەنگی) دابگیرسێنە.]

[ڕیزکردنی وێنەی نایاب]

 

[یارمەتی وەربگرە بۆ ڕێکخستنی شوێنی کامێڕا بە هێڵەکانی تۆڕ و ئاست. ئێستا دەتوانرێت هێڵەکانی تۆڕ بە جیا لە ئاستی ئاسۆیی دابگیرسێنرێت و بکوژێنرێتەوە. هەروەها بژاردەیەکی نوێ هەیە بۆ پیشاندانی ئاستێکی ستوونی.]

[چێژ لە ساتە تایبەتەکانت وەربگرە]

[وێنەی کۆلاج بە فۆڕمی ئازاد] 

 

[لە نەخشە پێشوەختە دانراوەکان بۆ کڵێشەکان لە Gáll~érý تێپەڕە. ئێستا دەتوانیت قەبارە و شوێن و خولانەوەی وێنەکان لە کڵێشەکەتدا ڕێکبخەیت بۆ ئەوەی نەخشەی تایبەتی خۆت دروست بکەیت.]

[دەستکاریکردنی کڵێشەکان لە چیرۆکەکاندا]

 

[کڵێشەی چیرۆکەکەت ڕێک بەو شێوەیە پیشانبدە کە حەزت لێیە. ئێستا کۆنتڕۆڵی تەواوت هەیە بۆ دەستکاریکردنی کڵێشەکان کە لە چیرۆکەکاندا دروستکراون. جێگرتنەوەی وێنە، لابردن یان زیادکردنی وێنە، یان ڕێکخستنی شوێن و قەبارە.]

[ڕووخسارت تەواو سەرنجڕاکێش دەربخە]   

 

[ڕووخسارێک بە چاوی داخراو یان دەربڕینێکی نائاسایی بگۆڕە بە ڕووخسارێک کە زیاتر حەزت لێیە. کاتێک وێنەی جوڵاو دەگریت، هەر چوارچێوەیەک شیکاری دەکرێت بۆ ئەوەی پێشنیاری ئەو ڕووخسارانە بکات کە ڕەنگە بتەوێت هەڵیبژێریت.16,17,18,19]

[کاریگەرییەکانی Mótí~óñ ph~ótó (وێنەی جوڵاو)]

 

[کاریگەریی پەخشی دڵخۆشکەر بۆ وێنە جوڵاوەکانت وەکو خاوکردنەوە یان بومێرەنگ بەکاربهێنە. دوای جێبەجێکردنی کاریگەرییەک، دەتوانیت دەستبەجێ ئەنجامەکە وەک ڤیدیۆیەک بڵاوبکەیتەوە. 16]

[دەستکاریکردنی بەهێزی ڤیدیۆ]

[بە ئاسانی دەستکاریکردنەکانت بگەڕێنەرەوە] 

 

[نیگەرانی هەڵەکردن مەبە. ئێستا بژاردەکانی Úñdó~ (گەڕانەوە) و Rédó~ (دووبارەکردنەوە) لە کاتی دەستکاریکردنی ڤیدیۆکان بۆ کردارەکانی وەک گۆڕانکاری، فلتەر و گۆڕینی تۆن بەردەستە.]

[ڤیدیۆکانت بە شێوەیەکی خۆکار ببڕە]

 

[کات پاشەکەوت بکە و دوور بکەوەرەوە لە دەستکاریکردنی ڤیدیۆی ئاڵۆز. Áútó~ trím~ باشترین بەشەکانی ڤیدیۆکەت دەدۆزێتەوە و بە شێوەیەکی خۆکار بەشە ناپێویستەکان دەبڕێت بۆ ئەوەی ڤیدیۆکەت ئامادە بێت بۆ هاوبەشکردن یان دەستکاریکردنی زیاتر.]

[ڤیدیۆکانت بکە ئەنیمەیشن]

 

[کاریگەری ئەنیمەیشنی دڵخۆشکەر زیاد بکە بۆ ستیکەر و دەق لە ڤیدیۆکانتدا لە Stúd~íó. لە نێوان هاتنەژوورەوە لە کاڵەوە، چوونەدەرەوە بە کاڵبوونەوە، شۆردنەوە، خولانەوە و زۆر شتی تر هەڵبژێرە.]

[تەندروستی خۆت بەڕێوەببە]

[بە هۆشمەندیی بمێنەوە] 

 

[تایبەتمەندی نوێی Míñd~fúlñ~éss (هۆشمەندیی) لە S~ámsú~ñg Hé~álth~ دەتوانێت یارمەتیت بدات لە بەڕێوەبردنی فشار و دڵەڕاوکێ لە ژیانی ڕۆژانەتدا. ئاگاداری باری دەروونی و هەستەکانت بە، ڕاهێنانی هەناسەدان و مێدیتەیشن و زۆر شتی تر پڕۆڤە بکە.20]

[باجی نوێی Sáms~úñg H~éált~h] 

 

[بەردەوام بە لە هاندانی خۆت و کار بکە بەرەو ئامانجە تەندروستییەکانت لەکاتێکدا باجی نوێی Sáms~úñg H~éált~h بەدەستدەهێنیت. ئاڵنگاری خۆت بکە بۆ بەدەستهێنانی باجی نوێ بۆ Éñé~rgý S~córé~، وەرزشکردن، چالاکیی، خواردن، ئاو، پێکهاتەی جەستە و زۆر شتی تر.20]

[بەرهەمهێنانت بەهێزتر بکە]

[پیشاندانە پێشوەختەکان بۆ ئەپی بچووککراوە] 

 

[کاتێک چەندین لاپەنجەرەی هەمان ئەپ بچووک دەکرێنەوە، ئەوا کۆدەکرێنەوە بۆ یەک ئایکۆن. لێدان لەسەر ئایکۆنەکە پیشاندانێکی پێشوەختەی هەموو پەنجەرە کراوەکانی ئەپەکە پیشاندەدات، ئەمەش ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانی ئەو پەنجەرەیە هەڵبژێریت کە دەتەوێت.]

[زەنگەکانت بخەرە ناو گروپێک]

 

[کۆمەڵە بۆ ئەو زەنگانەت دروستبکە کە دەتەوێت پێکەوە کۆنتڕۆڵیان بکەیت لە ئەپی کاتژمێردا. دەتوانیت بە یەک لێدان هەموو زەنگەکان لە یەک گروپدا بکوژێنیتەوە.]

[هەموو زەنگەکانت لە یەک ئاستی دەنگدا بهێڵەرەوە] 

 

[بۆ ڕێکخستنی سادەتر، هەموو زەنگەکانت بە شێوازی پێشوەختە هەمان دەنگ بەکاردەهێنن. ئەگەر پێت باشە دەنگی جیاواز بۆ هەر زەنگێک دابنێیت، دەتوانیت ئەمە لە ڕێکخستنەکانی کاتژمێردا هەڵبژێریت.]

[هەڵبژاردنی باشترکراوی فایلەکان]

 

[Fílé~ Píck~érـی نوێ ئاسانکاری دەکات بۆ هاوپێچکردن و هەڵبژاردنی فایلەکان لە چەندین ئەپی جۆراوجۆردا. گۆڕینی نێوان شوێنی بیرگە و پۆلە جیاوازەکان ئاسانە، پیشاندانە پێشوەختەکانیش نیشاندەدرێن بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە فایلە دروستەکانت دەستکەوتووە.]

[بژاردەی پێشکەوتوو بۆ ڕۆتینەکان] 

 

[مۆبایلەکەت وا ڕێکبخە کە بەنزیکەیی هەر شتێک بتەوێت بیکات. ڕۆتینەکان لە جاران بەهێزترن بە لۆژیکی Íf-Él~sé و توانای وەرگرتنی داتا وەک گۆڕاو.]

[پلان بۆ ئەرک و ڕووداوەکان دابنێ]

[بە ئاسانی ڕووداوەکانی ساڵنامە ڕێکبخەرەوە] 

 

[بە سادەیی لە دیمەنی مانگانەدا ڕووداوێک لە بەروارێکەوە بۆ بەروارێکی تر لە ساڵنامەکەتدا ڕابکێشە و دابنێ بۆ گۆڕینی بەرواری ڕووداوەکە.]

[ساڵنامەی جیاواز لەسەر ویجتەکان پیشانبدە]

 

[ئێستا کۆنتڕۆڵی زیاترت هەیە لەسەر ئەوەی کام ساڵنامە لە ویجتەکانی ساڵنامەکەتدا دەربکەون. دەتوانیت تەنها یەک ساڵنامە هەڵبژێریت و تەنها ڕووداوەکانی ئەو لەسەر شاشەی سەرەکیت پیشانبدەیت، یان 2 ویجتی ساڵنامەی جیاواز دروستبکەیت کە ساڵنامەیەکی جیاواز لەسەر هەریەکەیان هەبێت.]

[ڕۆژەکان بۆ ڕووداو و بۆنەیەکی گرنگ بژمێرەñbsp~;]

 

[دروستکردنی ویجتێکی ژماردن بۆ ڕووداو و بۆنەیەک لە ساڵنامەکەتدا لە جاران ئاسانترە. بڕۆ بۆ وردەکارییەکانی ڕووداو و بۆنەکە، پاشان لە پێڕستی هەڵبژاردەی زیاتردا ویجتی زیادکردنی ژماردن هەڵبژێرە. ویجتێک لەسەر شاشەی سەرەکیت دەردەکەوێت کە ژمارەی ڕۆژەکان تا ڕۆژی لەدایکبوونت، ساڵڕۆژەکەت، پشووەکەت، یان هەر ڕووداوێکی تر کە هەڵیدەبژێریت پیشاندەدات.]

[هەموو ڕووداوەکان لە ساڵنامەیەکەوە بۆ ساڵنامەیەکی تر بگوازەرەوە]

 

[دوور بکەوەرەوە لە کێشەی گواستنەوەی ڕووداوەکان یەک بە یەک. ئێستا دەتوانیت هەموو ڕووداوەکان لە ساڵنامەیەکەوە بگوازیتەوە بۆ ساڵنامەیەکی تر، وەک گواستنەوەی هەموو ڕووداوەکان لە ساڵنامەی مۆبایلەکەتەوە بۆ ساڵنامەیەکی سەر بیرگەی هەوری.]

[بژاردەی زیاتر بۆ دووبارەکردنەوەی بیرخەرەوەکان] 

 

[ئێستا کاتێک بیرخەرەوەیەک کە دووبارەدەبێتەوە دروست دەکەیت، دەتوانیت لەبری تەنها یەک بەروار چەندین بەروار بۆ دووبارەکردنەوە هەڵبژێریت.]

[پێڕستی زیادکردنی خێرا باشترکراوە]

 

[ئێستا ئاسانترە بیرخەرەوە بە خێرایی دروستبکەیت. ئێستا پێڕستی زیادکردنی خێرا هەڵبژاردەی پێشوەختە بۆ بارودۆخی کات و شوێن دابیندەکات.]

[بیرخەرەوە تەواوکراوەکانت بەڕێوەببە] 

 

[پاک کردنەوەی جەنجاڵییەکانی لیستی بیرخەرەوکانت ئاسانترکراوە. ڕێکخستنێکی نوێ ڕێگەت پێدەدات بە شێوەیەکی خۆکار دوای ماوەیەکی دیاریکراو بیرخەرەوەی تەواوکراو بسڕیتەوە. هەروەها دەتوانیت بیرخەرەوە تەواوکراوەکان دووبارە بکەیتەوە بۆ ئەوەی بتوانیت دووبارە بەکاریان بهێنیتەوە بەبێ ئەوەی هەموو زانیارییەکان دووبارە داخڵ بکەیتەوە.]

[گرێدراوی و هاوبەشیکردن]

[بە ئاسانی بە ئامێرەکانی نزیکەوە گرێبدە] 

 

[گرێدان بە ئامێرەکانی تری Sáms~úñg وەک تەلەفزیۆن و تابلێت و کۆمپیوتەری کەسیی و کاتژمێر و بیستۆک و زۆر شتی تر لە جاران ئاسانترە. لە پانێڵی خێرادا پەنجە بنێ بە ئامێرە نزیکەکان بۆ بینینی ئەو ئامێرانەی کە لە نزیک خۆتەوە بەردەستن، پاشان ئامێرێک بکێشە بۆناو مۆبایلەکەت بۆ ئەوەی دەستبەجێ گرێیبدەیت. هەروەها دەتوانیت پەنجە بنێیت بە ئامێرێکدا بۆ بینینی ئەو تایبەتمەندیانەی کە بەردەستن کاتێک بە مۆبایلەکەتەوە گرێدراوە. بۆ نموونە کاتێک پەنجە دەخەیتە سەر تەلەفزیۆنێک، بژاردەیەک دەبینیت بۆ دەستپێکردنی S~márt~ Víéw~.21,22,23,24]

[ئامێرە پێشنیارکراوەکان بۆ Qúíc~k Shá~ré]

 

[کات بەفیڕۆ مەدە لە گەڕان بەدوای ئامێرێکی گونجاودا بۆ ئەوەی هاوبەشی لەگەڵ بکەیت. ئەو ئامێرانەی کە چوونەتە ناو Sáms~úñg Á~ccóú~ñtـەکەتەوە و ئەو ئامێرانەی کە لە ڕابردوودا هاوبەشت کردووە لەگەڵیاندا لە سەرەوەی لیستەکەدا دەردەکەون بۆیە دۆزینەوەیان ئاسانە.]

[بەردەوام بە لە هاوبەشیکردن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە] 

 

[پێویست ناکات نیگەران بیت لەو فایلانەی کە گواستنەوەیان شکستیخواردووە. لە کاتی هاوبەشکردنی فایلەکان بە بەکارهێنانی Qúíc~k Shá~ré، ئەگەر ئامێرەکان زۆر لەیەکتر دوور بن بۆ بەردەوام بوون لە گواستنەوەی ڕاستەوخۆ، گواستنەوەکە بەبێ کێشە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بە بەکارهێنانی Wí~-Fí یان داتاکانی مۆبایل بەردەوام دەبێت.]

[ئاسایشی خۆت بپارێزە]

[داتاکانت بپارێزە لە ئەگەری دزرانی مۆبایلەکەتدا] 

 

[تایبەتمەندییە نوێیەکانی پاراستن لەبەرامبەر دزی یارمەتی پاراستنی ئەپ و داتاکانت دەدەن لە ئەگەری دزرانی مۆبایلەکەتدا. شاشەکە بە شێوەیەکی خۆکار قفڵ دەبێت ئەگەر دزیکردن دەستنیشانکرا یان ئەگەر پەیوەندی تۆڕەکەت لەدەستچوو، یان دەتوانیت بە دەستی شاشەکە قفڵ بکەیت بە سەردانیکردنی áñdr~óíd.c~óm/ló~ck. هەروەها دەتوانیت وا بکەیت کە پێش گۆڕینی ڕێکخستنە هەستیارەکان پێویستت بە پشتڕاستکردنەوەی بایۆمەتری بێت.]  

[دۆخی ئاسایشی ئامێرەکانت بزانە]  

 

[زانیاری لەسەر مەترسییەکانی ئاسایش بزانە و بە خێرایی چارەسەرییان بکە. Kñóx~ Mátr~íx چاودێری ئەو ئامێرە پاڵپشتیکراوانە دەکات کە چوونەتە ناو Sá~msúñ~g Ácc~óúñt~ـەکەتەوە و ڕێگەت پێدەدات کە چۆن مەترسییەکانی ئاسایش چارەسەر بکەیت ئەگەر مەترسییەکان دۆزرایەوە.]

[* لە چین پاڵپشتیناکرێت.]

[لە هەڕەشەکانی ئاسایش پارێزراوبە] 

 

[Áútó~ Blóc~kér زیاتریش ئەنجامدەدات بۆ پاراستنی تۆ لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان کاتێک M~áxím~úm ré~strí~ctíó~ñs (زۆرترین سنووردارکردن) چالاک دەکرێت. ئێستا تۆڕەکانی 2G بلۆک کراون، و مۆبایلەکەت بە شێوەیەکی خۆکار بە تۆڕەکانی W~í-Fí ناپارێزراوەوە گرێنادات. ئەم سنووردارکردنانە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە ڕێگریکردن لە هێرشبەرێک لە وەستاندنی هاتوچۆی تۆڕەکەت.] 

[پاتری و بارگاویکردنەوە]

[بژاردەی زیاتر بۆ پاشەکەوتکردنی وزە] 

 

[ئێستا کۆنتڕۆڵی زیاترت هەیە لەسەر ئەوەی کە چی ڕوودەدات کاتێک مۆبایلەکەت لە دۆخی پاشەکەوتکردنی وزەدایە. بە تەواوی ئەو تایبەتمەندیانە هەڵبژێرە کە دەتەوێت سنوورداریان بکەیت بۆ ئەوەی ئەو بڕی پاترییە پاشەکەوت بکەیت کە بۆ تۆ گونجاوە. تەنانەت دەتوانیت ئەم بژاردانە بگۆڕیت لەو کاتەدا کە Pówé~r sáv~íñg (پاشەکەوتکردنی وزە) چالاکە.]  

[کۆنتڕۆڵی زیاتر لەسەر پاراستنی پاتری] 

 

[کاتێک پاراستنی پاتری دادەگیرسێنیت، ئێستا دەتوانیت زۆرترین ئاستی بارگاویکردنەوە لە هەر شوێنێک لە نێوان %80 بۆ %95 ڕێکبخەیت.]

[کاریگەریی بارگاویکردنەوەی نوێ] 

 

[کاتێک بارگاویکەرەوە بەکاردەهێنیت، پشتڕاستکردنەوەی بارگاویکردنەوە بچووکترە و لە خوارەوەی شاشەکە دەردەکەوێت لەبری ناوەڕاست بۆ ڕێگریکردن لە پچڕان لە هەمان کاتدا ئاسانکاری دەکات بۆ پشکنینی دۆخی بارگاویکردن.]

[بەردەستە بۆ هەمووان]

[تەنها بە یەک پەنجە زووم بکە و بچووک بکەرەوە] 

 

[زوومکردن و بچووککردنەوە ئاسانتر بووە. بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەیان هەیە لە بەکارهێنانی زوومکردن بە دوو پەنجە، ئێستا دەتوانن زووم بە بەکارهێنانی 1 پەنجە لە پێڕستی Ássí~stáñ~t (یارمەتیدەر) چالاک بکەن. بۆ زوومکردن، پەنجە بکێشە بۆ سەرەوە یان ڕاست. بۆ بچووککردن، پەنجە بکێشە بۆ خوارەوە یان چەپ]

[کۆنتڕۆڵی شاشەی باشترکراو]

 

[ئێستا پێڕستی یاریدەدەر تەنانەت کاری زیاتریش ئەنجامدەدات بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە کۆنتڕۆڵکردنی شاشەکە. ئێستا دەتوانیت دووجار دایبگریت و پەنجەی لێبدەیت و ڕایبگریت تەنها بە لێدانی یەک دوگمە. کۆنتڕۆڵە نوێیەکانی سکڕۆڵکردن ڕێگەت پێدەدەن بە مەودای دیاریکراو لەسەر شاشەکەدا بجوڵێیت بە لێدانی خاڵەکانی دەستپێکردن و کۆتایی لەسەر شاشەکە.]

[کارلێکەکانی دەستلێدانت دەستکاریبکە] 

 

[یارمەتی وەربگرە لە هەڵبژاردنی ئەو ڕێکخستنانەی کە ئاسوودەترینن بۆت. تاقیکردنەوەی نوێ بۆ دواکەوتنی دەستلێدان و ڕاگرتن و ماوەی لێدان و ڕێکخستنەکانی پشتگوێخستنی دەستلێدانی دووبارە بەردەستن. تاقیکردنەوەکە دەتوانێت پێت بڵێت کە ئایا ڕێکخستنەکانی ئێستات گونجاون یان پێویستیان بە ڕێکخستن هەیە.]

[تەنانەت باشترکردنی زیاتریش]

[دووبارە سەیری ڤیدیۆکان بکە]

 

[لە Vídé~ó Plá~ýér (پەخشکەری ڤیدیۆ)، لە کۆتایی هەر ڤیدیۆیەک دوگمەیەک دەردەکەوێت کە ڕێگەت پێدەدات لە سەرەتاوە ڤیدیۆکە سەرلەنوێ دەستپێبکەیتەوە.]

[لیستی باشترکراوی ژمارەکانی پەیوەندی Cóñt~ácts~]

 

[بۆ ئەزموونێکی یەکگرتووتر، ئێستا هەمان لیستی پەیوەندییەکان لە هەردوو ئەپی Phóñ~é و ئەپی Cóñ~táct~s (ژمارەکانی پەیوەندی) دەردەکەوێت. پێڕست و بژاردەکان لە هەردوو شوێنەکاندا وەک یەکن بۆیە هەمیشە دەتوانیت ئەو شتە بدۆزیتەوە کە بەدوایدا دەگەڕێیت. لە کاتی گەڕان بەدوای پەیوەندییەکان، ئەو پەیوەندییانەی کە تۆ زۆرجار بەدوایاندا گەڕاویت لە سەرەوەی ئەنجامی گەڕانەکاندا دەردەکەون، ئەمەش یارمەتیت دەدات بە خێرایی کەسی گونجاو بدۆزیتەوە.]

[خێرا تکتی گەشتکردن زیاد بکە بۆ Sáms~úñg W~állé~t]

 

[کاتێک سەیری هێڵی ئاسمانی یان پەڕەیەکی گەشتیاری پاڵپشتیکراو دەکەیت کە تکتی گەشتکردن لە Sáms~úñg Í~ñtér~ñét لەخۆدەگرێت، دوگمەیەک دەردەکەوێت بۆ ئەوەی بتوانیت بە خێرایی و بە ئاسانی بیکەیتە ناو S~ámsú~ñg Wá~llét~.]

[پێشبینی چالاکییەکان]  

 

[ئێستا ئاسانە بزانیت کە ئایا کەشوهەوا بۆ چالاکییەکانی دەرەوە وەک ڕاکردن، باخداری، کەمپکردن و زۆر شتی تر گونجاوە یا نا. دەتوانیت تا 3 چالاکیی هەڵبژێریت بۆ پیشاندانی لە ئەپی کەشوهەوا.]

[* لە چین پاڵپشتیناکرێت.]

[ناونیشانی تایبەتی شوێنەکان]

 

[چاودێری شوێنە جیاوازەکان ئاسانترە لە ئەپی کەش و هەوادا. ئێستا دەتوانیت ناوی تایبەت بۆ ئەو شوێنانە دابنێیت کە زیادیان دەکەیت، وەک ماڵ، ئۆفیس، قوتابخانە، یان هەر شوێنێکی تر کە دەتەوێت کەشوهەوا لێی بپشکنیت.]

[یاریکردنت ببە ئاستێکی بەرز]

 

[پانێڵی ناو Gámé~ Bóós~tér (باشترکەری یاری) دووبارە دیزاین کراوەتەوە، ئەمەش ئاسانکاری دەکات بۆ گۆڕینی ڕێکخستنەکان بە خێرایی بەبێ ئەوەی لە کردارەکە دەربچیت.25]

[بۆ هەر یارییەک توانای کرداریی دابنێ]

 

[ئێستا Gámé~ Bóós~tér ڕێگەت پێدەدات ڕێکخستنەکانی توانای کرداریی بە جیا بۆ هەر یارییەک ڕێکبخەیت. دەتوانیت هەندێک یاری بە توانای کرداریی بەرز و هەندێکی تریش بۆ پاشەکەوتکردنی پاتری بۆ ماوەیەکی درێژتری یاریکردن دابنێیت. ئەو ڕێکخستنانە بدۆزەرەوە کە بە باشترین شێوە بۆت کاردەکەن.]

 

[مۆبایلی زیرەکی Gálá~xý]

 

[ئەپ و خزمەتگوزارییەکان]

  • [وەسفی بابەتەکانی سەرەوە لە سەر بنەمای باشترکردنە ئەنجامدراوەکانە لە وەشانی ئێستادا بەراورد بە وەشانەکانی پێشووتر.]
  • [تایبەتمەندییەکان دەکرێت بگۆڕێن.]
  • [ڕەنگە تایبەتمەندی بەردەست و/یان ناوەڕۆکە بەردەستەکان بەگوێرەی مۆدێلی ئامێر و وڵات/ناوچە و دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبن.]
  • [ڕەنگە بەکارهێنانی هەندێک لە تایبەتمەندییەکان پێویستییان بە چوونەژوورەوە بێت بۆ ناو Sáms~úñg Á~ccóú~ñt.]
  • [ڕەنگە گرێدراوی بە تۆڕێکەوە پێویستبێت بۆ بەکارهێنانی هەندێک لە تایبەتمەندییەکان.]
  • [تایبەتمەندییەکانی Gálá~xý ÁÍ~ هەتا کۆتایی 2025 بێبەرامبەر لەسەر ئامێرە پاڵپشتیکراوەکانی Sáms~úñg G~áláx~ý بەردەست دەبن. ڕەنگە مەرجی جیاواز جێبەجێ بکرێت بۆ تایبەتمەندییەکانی ÁÍ (ژیریی دەستکرد)ـی دابینکراو لە لایەنی سێیەمەوە.]
  • [Sáms~úñg هیچ بەڵێنێک، مسۆگەرییەک یان دڵنیاییەک نادات لەسەر دروستی، تەواوییەتی یاخود باوڕپێکراویی دەرئەنجامە دابینکراوەکان لەلایەن تایبەتمەندییەکانی G~áláx~ý ÁÍ.]
  • [ڕەنگە خزمەتگوزاری Gálá~xý ÁÍ~ بۆ منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی لە هەندێک ناوچە سنوورداربێت کە تەمەنیان لەسەر بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد سنووردارکراوە.]
  • [ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری Gálá~xý ÁÍ~ بەپێی زمان جیاوازبێت. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە هەبێت.]
  1.  [بۆ چالاککردنی تایبەتمەندییەکە دەبێت لەگەڵ درێژی دیاریکراو یەکبگرێتەوە.]  
  2.  [ڕەنگە تایبەتمەندی Cáll~ Tráñ~scrí~pt پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێت هەبێت بۆ وەرگرتنی پەیوەندییەکان و پوختەکردن.  پێویستە پابەند بیت بە یاسا ناوخۆییەکانی پەیوەست بە تۆمارکردنی پەیوەندییەکان.] 
  3.  [بۆ تایبەتمەندی Súmm~árý (پوختە) بۆ C~áll T~ráñs~críp~t، ڕەنگە وەرگێڕانەکە لەگەڵ Sám~súñg~ و دابینکەرەکانی هاوبەش بکرێت بۆ دروستکردنی پوختەیەک، بەڵام تۆمارەکان و وەرگێڕانەکان دەتوانرێت لەسەر ئامێرەکەت هەڵبگیرێن لەکاتی ڕێکخستن.]
  4. [تایبەتمەندی Súmm~árý (پوختە) کاتێک بەردەست دەبێت کە ژمارەیەکی دیاریکراوی پیتەکانی نووسینەوەکە بەدی دەکرێن و لە ژێر سنووری پیتەکاندا بێت. لە ئێستادا کاتێک بەردەستە کە ئەپی S~ámsú~ñg ph~óñés~ و Vóíc~é Réc~órd پێشوەختە دامەزرابن.] 
  5. [ڕەنگە بەردەستبوونی ئەم تایبەتمەندییە بەگوێرەی وڵات، هەرێم یان زمانەکەت جیاوازبێت.]
  6. [ڕەنگە ئەنجامەکان بۆ هەر ڤیدیۆیەک بەپێی چۆنێیەتی دەنگەکان لە ڤیدیۆکەدا جیاوازبن.] 
  7. [دەکرێت هەندێک جۆری دیاریکراوی دەنگ بدۆزرێنەوە وەک دەنگی مرۆڤەکان، مۆسیقا، هەوا، سرووشت، قەرەباڵغی و ژاوەژاو. ڕەنگە دۆزینەوەی ڕاستەقینەی دەنگ بەگوێرەی سەرچاوەی دەنگ و دۆخی ڤیدیۆکە جیاوازبێت.] 
  8. [لە کاتی پاشەکەوتکردنیدا نیشانەیەکی بینراو لەسەر وێنە بەرهەم هاتووەکە دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە وێنەکە لە لایەن ژیریی دەستکردەوە دروستکراوە.] 
  9.  [ڕەنگە هەندێک ماڵپەڕ پاڵپشتی نەکرێن.]
  10. [زمانە پاڵپشتیکراوەکان: زمانی کۆری، ئینگلیزی (ئەمریکا، بەڕیتانا، هیندستان)، ئیسپانی (ئیسپانیا، مەکسیک)، پورتوگالی (بەڕازیل)، ئەڵمانی، ئیتاڵی، ژاپۆنی، فەڕەنسی و چینی.]
  11. [Gémí~ñí هێمایەکی بازرگانیی Gó~óglé~ LLCـە. چوونەژوورەوە بۆ ناو G~óógl~é Ácc~óúñt~ و گرێدراوی ئینتەرنێت پێویستە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات و زمان و مۆدێلی ئامێر جیاوازبێت. لەسەر ئەپە گونجاوەکان کاردەکات. ڕەنگە تایبەتمەندییەکان بە گوێرەی بەشداربوون جیاوازبن و ڕەنگە ئەنجامەکان جیاوازبن. ڕەنگە پێویست بە دامەزراندن بکات بۆ هەندێک لە کردار یان ئەپەکان. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.]
  12. [Círc~lé tó~ Séár~ch هێمایەکی بازرگانیی Gó~óglé~ LLCـە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات و زمان و مۆدێلی ئامێر جیاوازبێت. پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێتە. ڕەنگە پێویست بکات بەکارهێنەران Á~ñdró~íd و ئەپی Gó~óglé~ بۆ دوایین وەشان نوێ بکەنەوە. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی لێکچوونە بینراوەکان یان دەنگییەکان جیاوازبن. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. ئەگەر دەنگی مۆبایل کوژابێتەوە، نایناسێتەوە. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی لێکچوونە دەنگییەکان جیاوازبن. تێڕوانینی گشتی ژیریی دەستکرد و زۆر شتی تر بەپێی وڵات و زمان دەگۆڕێت. ڕەنگە بەگوێرەی ئەپ و ڕێکخستنەکانی ئامێرەکەت جیاوازبێت.]
  13.  [لەسەر تابلێتەکانی Gálá~xý و زنجیرەی Gá~láxý~ Z Fól~d بەردەست نییە.]
  14. [ڕەنگە هەندێک لە ویجتە کردارییەکان پێویستییان بە گرێدراویی ئینتەرنێت و/یان بە چوونەژوورەوە بێت بۆ ناو Sáms~úñg Á~ccóú~ñt.]
  15.  [لەسەر زنجیرەی Gálá~xý S25، زنجیرەی G~áláx~ý S24 بەردەستە.]
  16.  [تایبەتمەندی دەستکاریکردنی وێنەی جوڵاو لە Phót~ó Édí~tór بەردەستە.]
  17. [تایبەتمەندی Bést~ Fácé~ تەنها بۆ ئەو وێنانە بەردەستە کە بە داگیرساندنی Mótí~óñ Ph~ótó گیراون. تایبەتمەندییەکە ڕووخساری نوێ دروستناکات بەڵکو لە چوارچێوەکانی وێنەی ڤیدیۆ کلیپی M~ótíó~ñ Phó~tó هەڵدەبژێرێت.]
  18.  [دەتوانێت بۆ هەر وێنەیەک تا پێنج کەس بناسێتەوە و بۆ هەر کەسێک تا سێ جێگرەوە پێشنیار بکات.] 
  19. [لە ئێستادا لەسەر زنجیرەی Gálá~xý S25 و +S~25 FÉ|FÉ~، زنجیرەی S24 و +S24 FÉ~|FÉ، Gá~láxý~ S23، Gál~áxý S~23 Plús~ و Últr~á ،Gál~áxý Z~ Fóld~6|Flíp~6 و Z Fól~d5|Flí~p5 ،Gál~áxý Á~56 ،Gálá~xý Tá~b S10 Pl~ús، Tá~b S10 Úl~trá و +T~áb S10 F~É|FÉ و G~áláx~ý Táb~ S9، Táb~ S9 Plú~s و Táb~ S9 Últ~rá بەردەستە.]
  20.  [تەنها بۆ مەبەستی تەندروستی گشتییە.]
  21. [بۆ بەکارهێنانی Ñéár~bý dé~vícé~s (ئامێرە نزیکەکان)، پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوە جێبەجێ بکرێت.]
  22.  [بەردەستبوونی تایبەتمەندی: دەبێت مۆبایل، تابلێت، یان کۆمپیوتەرە کەسییەکەت بچنەژوور هەمان Sáms~úñg Á~ccóú~ñtـی خۆتەوە و دەبێت هەردوو Wí~-Fí و بلووتووس داگیرسابن. پێویستە ئەپی Gá~láxý~ Bóók~s لەگەڵ Ñéá~rbý d~évíc~és لە Mí~crós~óft S~tóré~ـەوە دامەزرێن، و وەشانەکانی سۆفتوێری خوارەوە پێویستە. Sáms~úñg S~éttí~ñgs 6.0 یان بەرزتر (Á~rm)، Sá~msúñ~g Cóñ~tíñú~ítý S~érví~cé 1.13 یان بەرزتر)]
  23.  [ئامێرە دۆزراوەکان: ئەو ئامێرانەی کە مەرجەکانی خوارەوەیان تێدایە کاتێک لە پانێڵی خێرادا دوگمەی Ñéár~bý dé~vícé~s (ئامێرە نزیکەکان) لێدەدەیت دەردەکەون. مۆبایل و تابلێتەکانی Gál~áxý: پێویستە بچیتە ناو هەمان S~ámsú~ñg Ác~cóúñ~t و بلووتووس دابگیرسێنرێت. تایبەتمەندییە سنووردارەکان بەردەستن ئەگەر مۆبایلەکەت یان تابلێتەکەت Óñé~ ÚÍ 4.1.1 یان بەرزتر و Có~ñtíñ~úítý~ Sérv~ícé 1.2.27 یان بەرزتری هەبێت.]
  24.  [دەبێت Gálá~xý Bó~ók بچیتە ناو هەمان Sá~msúñ~g Ácc~óúñt~ و بلووتووس دابگیرسێنرێت و پێویستی بە Sáms~úñg S~éttí~ñgs 6.0یان بەرزتر (Á~rm) و Sá~msúñ~g Cóñ~tíñú~ítý S~érví~cé 1.13 یان بەرزتر هەیە. Sá~msúñ~g TV و مۆنیتەری زیرەک، و پڕۆجێکتەرەکان دەبێت دابگیرسێنرێن و لانیکەم جارێک بە بەکارهێنانی S~márt~ Víéw~ یان DéX گرێدرابن بەم مۆبایل/تابلێتەوە. تەنها ئەو تەلەفزیۆنانەی لە ساڵی 2016 یان دواتردا خراونەتە بازاڕەوە پاڵپشتی دەکرێن. لەسەر G~áláx~ý Bóó~ks نادۆزرێتەوە. دەبێت Gá~láxý~ Búds~ و کاتژمێرەکان و قایشەکانی لەشجوانی و ئەڵقەکان لەگەڵ ئەم مۆبایلەدا جووت بکرێن بە بەکارهێنانی بلووتووس. دەبێت بلووتووس دابگیرسێنرێت. دەبێت Gálá~xý Bú~ds لە کەیسەکە دەربهێنرێت یان کەیسەکە بکرێتەوە. پاڵپشتی لە Gá~láxý~ Wátc~h4 و سەرووتر دەکرێت. کاتژمێر و قایش و ئەڵقە لە Gál~áxý B~óók یان تابلێتدا نادۆزرێتەوە.]
  25. [Gámé~ Bóós~tér بەپێی یاری جیاوازبێت.]