![[دوو ئامێری Gálá~xý Z F~líp7 F~É دەبینرێن، یەکێکیان بە ڕەنگی ڕەش و یەکێکیان سپی. هەردوو ئامێرەکە لە Flé~xMód~éـدان، یەکێکیان لە شاشەی کەڤەرەوە و ئەوەی تر لە شاشەی سەرەکییەوە دەبینرێت. Gál~áxý Á~Í.]](http://images.samsung.com/iq_ku/smartphones/galaxy-z-flip7-fe/images/galaxy-z-flip7-fe-features-kv.jpg?imbypass=true)
[Flíp~ لەبەردەست هەموو کەسێکدا]
[Gálá~xý Z F~líp7 F~É بە ڕەنگی ڕەش دەبینرێت کە دەکرێتەوە. کاتێک دەخولێتەوە، بە تەواوەتی دەنوشتێتەوە هەتا وەکو شاشەی کەڤەر دەبینرێت. قەبارەکەی تا ئەو ڕادەیە بۆ گیرفان گونجاوە کە لە دەستتدا جێگەی دەبێتەوە.]
[مۆبایلی زیرەکی بێهاوتامان، ئێستا ئامادەیە بۆ هەموو کەسێک بۆ ئەوەی بیکات بە هی خۆی. Gálá~xý Z F~líp7 F~É دیزاینی بێهاوتای Flí~p وەردەگرێت و لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی کارایی بەرزی مۆبایلە زیرەکەکانمان تێکەڵی دەکات — کە کامێڕای Pró~-Grád~é، و ڕوونمای فراوان و پاتریی درێژخایەن ڕێک لە ناو گیرفانتدا جێ دەکاتەوە.]
[قەبارەیەکی بچووک بە کاریگەری گەورە]
[بە شێوەی جوان و قەبارەی بچووکەکەیەوە، Gálá~xý Z F~líp7 F~É وا دیزاین کراوە کە بە شێوەیەکی ئاسوودە لە گیرفاندا جێگەی ببێتەوە. بیکەرەوە بۆ ئەوەی شاشەکە بە قەبارەی تەواو لەگەڵ هەموو تایبەتمەندییەکان و کارامەیی مۆبایلیکی زیرەکی نایاب ئەزموون بکەیت، کە ئاسوودەیی و هەمەچەشنەیی پێکەوە ئاوێتە دەکات لە یەک دیزایندا.]
![[Gálá~xý Z F~líp7 F~É بە ڕەنگی ڕەش دەبینرێت. نووشتاوەتەوە و بە ئاسوودەیی لە گیرفاندا جێگەی دەبێتەوە.]](https://www.samsung.com/samsung/resources/global/galaxy-z-flip7-fe/common/images/blank.gif)
![[Gálá~xý Z F~líp7 F~É بە ڕەنگی ڕەش لە Flé~xMód~éـدا لە شاشەی کەڤەرەوە دەبینرێت.]](https://www.samsung.com/samsung/resources/global/galaxy-z-flip7-fe/common/images/blank.gif)
[ئێکسسواراتەکان کە لەگەڵ ئامێرە Flíp~ـە بەسوودەکەت دەگونجێن]
[* Gálá~xý Z F~líp7 F~É لەگەڵ هەموو کەیسەکانی Gál~áxý Z~ Flíp~6ـدا دەگونجێت.]
[کامێڕای 50 مێگاپیکسڵ بۆ سێڵفی]
-
[12 مێگاپیکسڵ] [گۆشە زۆر فراوان]
-
[50 مێگاپیکسڵ] [گۆشە فراوان] [زوومی کوالێتی Óptí~cálـی 2 هێندە]
[باشترین وێنەکانت لە گۆشەی جیاوازەوە بگرە]
![[دوو ئامێری Gálá~xý Z F~líp7 F~É بە ڕەنگی سپی دەبینرێن. یەکێکیان لە Flé~xMód~éـدایە و وێنەیەک بەبێ بەکارهێنانی دەست دەگرێت. بەهۆی Ñíg~htóg~ráph~ýـیەوە وردەکارییەکان ڕوون دەمێنن تەنانەت لە ڕووناکیی کەمیشدا. ئەوەی تر لە شاشەی سەرەکییەوە دەبینرێت، کەمێک نوشتاوەتەوە بۆ گرتنی ڤیدیۆ وەک کامێرایەکی فیلمگرتن.]](https://www.samsung.com/samsung/resources/global/galaxy-z-flip7-fe/common/images/blank.gif)
[پوختەی تایبەت لەگەڵ Ñów B~ríéf~]
[پوختەی کۆتایی هەفتەی Ñów B~ríéf~ لەسەر شاشەی کەڤەری Gálá~xý Z F~líp7 F~É دەبینرێت. بەکارهێنەر لەسەر شاشەی کەڤەر دەتوانێت هەموو پوختەکە سەیر بکات بۆ ئەوەی تۆماری ڕاهێنانی ئەمڕۆ، هەواڵی کەش و هەوا، وینەکانی یادگاریی و شتی تریش ببینێت.]
[لەگەڵ Gémí~ñí دەربارەی هەر شتێک کە دەیبینیت قسە بکە]
![[Góóg~lé Gé~míñí~ Lívé~ چالاکە و بەکارهێنەر بەدوای ئامۆژگاریی شۆردن بۆ جەلەکەی دەگەرێت. شاشەکە ڵێبڵی پاراستنی جلەکە لە کامێڕاکەوە نیشان دەدات، و هێماکانی شۆردن دیاریی دەکات.]](https://www.samsung.com/samsung/resources/global/galaxy-z-flip7-fe/common/images/blank.gif)
[نهێنییەکانت لە سەردەمی ژیریی دەستکرددا پارێزراون]
-
[پاراستنی ناو-ئامێر]
-
[کۆنتڕۆڵی تایبەت]
[کۆنتڕۆڵی Gálá~xý ÁÍ~ـەکەت بکە. تۆ بڕیار دەدەیت کە لە کۆی کاری لەسەر بکرێت، لەسەر ئامێر یاخود لە clóú~d (بیرگەی هەوری).]
-
[ئاسایشی گرێدراو]
[تەکنەلۆژیای Kñóx~ Mátr~íx Tr~úst C~háíñ~ پارێزراوی لە سەرانسەری ئامێرە گرێدراوەکانی Gálá~xý دابین دەکات بۆ ئەوەی بتوانیت ڕاستەوخۆ لە مۆبایلە زیرەکە Gá~láxý~ـەکەتەوە چاودێری پارێزراوی ئامێرەکانی تر بکەیت.]
[لەگەڵ Óñé Ú~Íـی تەواو نوێ چێژ لە ستایلەکەت وەرگرە]
[بە باشترکردنی تواناکانی تایبەتمەندکردنی باکگڕاوند و ویجتی نوێ زۆرترین سوود لە Fléx~Wíñd~ówـەکەت وەرگرە کە دەکرێت لە Mú~ltí W~ídgé~t Víé~wـدا ڕێکبخرێن. Óñé~ ÚÍ 8 ڕێگەت پێدەدات شاشەی کەڤەری بەڕاستی تاکەکەسیکراو دروست بکەیت کە لەگەڵ شێوازی بەکارهێنانی موبایلەکەتدا دەگونجێت.,]
![[سێ ئامێری Gálá~xý Z F~líp7 F~É بە ڕەنگی ڕەش لە هەڵکەوتەی جۆراوجۆر دەبینرێن. لەسەر شاشەی کەڤەری هەر یەکێکیاندا Wál~lpáp~érـی کاتژمێر، ویجتی پوختە و شاشەی سەرەکی کەڤەر دەبینرێن.]](https://www.samsung.com/samsung/resources/global/galaxy-z-flip7-fe/common/images/blank.gif)
[بیرگە بۆ هەموو شتێک کە پێویستت پێیەتی]
[هەموو ساتە بە نرخەکانت لەبەردەست بهێڵە لەگەڵ ڕامی 8 گێگابایت و توانای هەڵبژاردن لە دوو بژاردەی بیرگە. بیرگەی هەتا 128 گێگابایت هەڵبژێرە ئەگەر حەزت لە وێنەگرتنە یاخود زۆرجار ڤیدیۆ پەخش دەکەیت. یان، قەبارەی گەورەتری بیرگە هەتا 256 گێگابایت هەڵبژێرە ئەگەر یاریکەرێکی بە پەرۆشیت یاخود ئەپی گەورە دادەگریت، بۆ ئەوەی خۆت بەدوور بگریت لە تەواوبوونی بیرگە و تووشی خاوبوونی مۆبایلەکەت نەبیت.]
[هۆکاری گۆڕینەوە بۆ Gálá~xý]
[بهێنە بەرچاوی خۆت کە بەهێزترین مۆبایلە زیرەکەکانمان دەتوانن بە کوێ بتگەیەنن.] [نەک تەنها جیهانێکی تەواو نوێ دەدۆزیتەوە، بەڵکو کۆمەڵەیەکی Gálá~xý تەواوە کە بەبێ کێشە لەگەڵ ئامێرەکانی تری Áñ~dróí~dـدا کاردەکات. تەنانەت دەتوانیت فایلەکان بە ئاسانی بنێریت لە نیوان ئامێرەکاندا لە ڕێگەی بەکارهێنانی تایبەتمەندیی Qúí~ck Sh~áré. گۆڕانکارییەکە ئەنجام بدە و ببینە کە ژیان چۆن لەگەڵ موبایلێکی زیرەکی G~áláx~ýـدا واڵا دەبێت.] [زیاتر بزانە]
![[Gálá~xý Z F~líp7 F~É بە کراوەیی لە شاشە سەرەكییەکەیەوە دەبینرێت. لە پشت ئامێرەکە دوو موبایلی زیرەکی ئاسایی هەن. ئەپ و زانیارییەکان وەک وێنە، Cóñ~táct~s (ژمارەکانی پەیوەندی) و فایلەکان بە ئاسانی لە موبایلە زیرەکەکانەوە بە بەکارهێنانی Smá~rt Sw~ítch~ و Qúíc~k Shá~ré دەگوازرێنەوە Gá~láxý~ Z Flí~p7 FÉ.]](https://www.samsung.com/samsung/resources/global/galaxy-z-flip7-fe/common/images/blank.gif)
-
Interruptor inteligente
[گۆڕینەوە لە موبایلی ئێستای خۆتەوە ئاسانە. بەهۆی Smár~t Swí~tch دەتوانیت وێنەکان، ڤیدیۆکان، c~óñtá~cts (ژمارەکانی پەیوەندی) و ئەپەکانت بە ئاسانی بگوازیتەوە.,,] [زیاتر بزانە]
-
[Qúíc~k Shá~ré]
[Qúíc~k Shá~ré بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بە ئاسانی فایلەکان لە ناوەوە یان دەرەوەی کۆمەڵەی Gá~láxý~ لەنێوان ئامێرەکاندا بنێریت، لەنێویشیاندا Áñdr~óíd Ó~S و PC.] [زیاتر بزانە]
-
[Trý G~áláx~ý]
[دەتەوێت ببینیت کە چ شتێک لە Gálá~xý نوێیە؟ نوێترین Gá~láxý~ ÁÍ و Óñ~é ÚÍ لە ئەپی T~rý Gá~láxý~ یان لە trýg~áláx~ý.cóm~ ئەزموون بکە.] [ئێستا تاقیبکەرەوە]
[پرسیارە باوەکان]
- [ڕەنگە بەردەستبوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.]
- [ڕوونیی 50 مێگاپیکسڵ تەنها لەسەر کامێڕای گۆشە فراوانی دواوەی Gálá~xý Z F~líp7 F~É بەردەستە.]
- [ڕەنگە ئەنجامەکان جیاوازبن بەپێی بارودۆخی ڕووناکی و/یان بارودۆخی وێنەگرتن لەوانەش بوونی چەند بابەتێک، کە لە فۆکەس دەرچوون یان بابەتی جووڵاو.]
- [ڕەنگە بەردەستبوونی ئەو کردارانەی کە پاڵپشتی دەکرێن لەناو ئەپەکان بەپێی وڵات جیاوازبێت. ڕەنگە هەندێک لە ویجتە کردارییەکان پێویستییان بە گرێدراویی ئینتەرنێت و/یان بە چوونەژوورەوە بێت بۆ ناو Sáms~úñg Á~ccóú~ñt.]
- [تایبەتمەندی Ñów B~ríéf~ پێویستی بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Sáms~úñg Á~ccóú~ñt هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات، زمان، مۆدێلی ئامێر و ئەپەکان جیاوازبێت. ڕەنگە هەندێک تایبەتمەندی پێویستی بە گرێدراوی بە تۆڕی ئینتەرنێت هەبێت. پێویستە Mó~dés á~ñd Ró~útíñ~és (ڕۆتین و مۆدەکان) چالاککرابن بۆ بەکارهێنانی Pé~rsóñ~ál Dá~tá Éñ~gíñé~ (بزوێنەری داتای کەسی) بۆ پێشنیاری شەو ڕۆتینانەی کە پەیوەستن بە بارودۆخەوە. پێویست دەکات بەکارهێنەر ڕەزامەندی لەسەر ڕێگەپێدانەکانی دەستپێگەیشتن دەربڕێت وەک بە وێنە، ڤیدیۆ، فایلەکانی دەنگ و ڕووداو و بۆنەکانی ساڵنامە. ڕەنگە بەگوێرەی سیاسەتی نیشاندان ساتەکان پیشاننەدات. ڕەنگە وەسفی وینەکان کە لەلایەن Mómé~ñtsـەوە دابینکراوە لەگەڵ مەبەستی بەکارهێنەر نەگونجێت. ئاگانامەی خشتەی ڕووداو و بۆنەکان لەگەڵ ئەو ئەپانەی ساڵنامەدا پاڵپشتیدەکرێت کە داتابەیسی ساڵنامەی Á~ñdró~íd بەکاردەهێنن و ئەگەر Sá~msúñ~g Cál~éñdá~r دامەزرابێت بەردەستە. ئاگانامەکان بۆ کووپۆنەکان تەنها بۆ ئەو کووپۆنانە بەردەستە کە بۆ Sám~súñg~ Wáll~ét زیادکراون و بەرواری بەسەرچوونیان هەیە. بۆ پشکنینی Éñ~érgý~ Scór~é، پێویستە ئەو زانیارییە تەندروستییانەی کە لە Sám~súñg~ Gálá~xý Wá~tch یان S~ámsú~ñg Gá~láxý~ Ríñg~ چاودێریکراون لەگەڵ ئەپی Sáms~úñg H~éált~hـدا هاوکات بکرێن. ئەنجامەکە تەنها بۆ تۆماری کەسیی خۆتە و بۆ مەبەستی ئامانجی پزیشکیی نییە.]
- [Gémí~ñí هێمایەکی بازرگانیی Gó~óglé~ LLCـە. ئەنجامەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. تایبەتمەندی G~émíñ~í Lív~é پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێت و چوونەژوورەوە بۆ ناو Góó~glé Á~ccóú~ñt هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەپێی وڵات و زمان و مۆدێلی ئامێر جیاوازبێت. ڕەنگە تایبەتمەندییەکان بە پێی بەشداربوون جیاوازبن و ڕەنگە ئەنجامەکان جیاوازبن. لەگەڵ هەندێک تایبەتمەندی و هەژماری دیاریکراودا دەگونجێت. لە ئێستادا، دەتوانیت هەژماری Gó~óglé~ Áccó~úñtـی تایبەتی خۆت کە بۆخۆت بەڕێوەیدەبەیت بەکاربهێنیت، یان هەژمارێکی کار یان قوتابخانە کە تیایدا بەڕێوەبەری هەژمارەکەت دەستڕاگەیشتنی بە G~émíñ~í چالاککردووە. پێویستە تەمەنت 13 ساڵ (یان تەمەنی گونجاو لە وڵاتەکەتدا) یان زیاتر بێت بۆ بەکارهێنانی Gém~íñí لەگەڵ G~óógl~é Ácc~óúñt~ـی کەسیی یان قوتابخانە، وە 18 ساڵ یان زیاتر بیت بۆ بەکارهێنانی Gémí~ñí لەگەڵ هەژمارێکی کاری.]
- [بزوێنەری زانیاری کەسیی لە ژێر ئەو مەرجەدا کاردەکات کە پێڕستی ژیریی زانیاری کەسیی چالاک بێت. کاتێک پێڕستی ژیریی زانیاری کەسیی کوژابێتەوە، داتا شیکارکراوەکان دەسڕدرێنەوە. بزوێنەری زانیاری کەسی زمانە دەستنیشانکراوەکان و هەندێک لەهجە/زاراوە دەناسێتەوە، لەوانەش بەڵام سنووردار نییە بە زمانی عەرەبی، چینی (سادە)، هۆڵەندی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، هیندی، ئەندەنوسی، ئیتاڵی، ژاپۆنی، کۆری، پۆڵەندی، پۆرتوگالی، ڕۆمانی، ڕووسی، ئیسپانی، سویدی، تایلەندی، تورکی، و ڤێتنامی. بزوێنەری زانیاری کەسیی لە ئێستادا شیکاری بۆ ئەپە ڕەسەنەکانی Sáms~úñg دەکات.]
- [ڕەنگە هەندێک لە ویجتە کردارییەکان پێویستییان بە گرێدراویی ئینتەرنێت و/یان بە چوونەژوورەوە بێت بۆ ناو Sáms~úñg Á~ccóú~ñt. ڕەنگە بەردەستبوونی ئەو کردارانەی کە پاڵپشتی دەکرێن لەناو ئەپەکان بەپێی وڵات جیاوازبێت.]
- [تایبەتمەندیی Wéát~hér W~állp~ápér~ پێویستی بە گرێدران بە تۆڕی ئینتەرنێتەوە هەیە بۆ وەرگرتنی زانایریی کەش و هەوا. دەتوانێت زانیاریی کەش و هەوا بەبێ گرێدراوی بە تۆڕەوە پیشان بدات هەرکاتێک زانیارییەکان لەلایەن ئامێرەکەوە وەرگیران. ڕەنگە پیشاندانی دۆخی ڕاستەوخۆی کەش و هەوا دوابکەوێت چونکە خزمەتگوزارییەکە پەیوەستە بە نوێکارییە ناوخۆییەکانی زانیاریی کەش و هەوا. ڕەنگە هەندێک وێنە کە لە ژوورەوە یان لە دۆخی کەم-ڕووناکیدا یان بە ڕوونی نزم دەگیرێن گونجاو نەبن. دروستیی و متمانە بە دەرەنجامە دروستکراوەکە گەرەنتی نەکراوە.]
- [بەهای نموونەیی لەژێر بارودۆخی تاقیگەی لایەنی سێیەم تاقیکراوەتەوە. بەهای نموونەیی بریتیە لە بەهای مامناوەندی خەملێنراو بە ڕەچاوکردنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان نمونەی پاتریە تاقیکراوەکان بەپێی ستانداردی ÍÉC 61960. تێکڕای توانا 3887 m~Áh بۆ Gá~láxý~ Z Flí~p7 FÉ.]
- [لەسەر بنەمای بارودۆخی تاقیکردنەوەی تاقیگەی ناوخۆیی Sáms~úñg بە وەشانی پێش بڵاوکردنەوەی مۆدێلی دیاریکراو کە لە ڕێگەی B~lúét~óóth~ـەوە بە بیستۆک گرێدراوە بە ڕێکخستنە پێشوەختەکان لەسەر LTÉ. بەرامبەر بە توانای پاتری و تەزووی پێوانەکراو بە بەکارهێنانی وزەی پاتری لە کاتی پەخشکردنی ڤیدیۆدا خەمڵێندراوە (ڕوونیی فایلە ڤیدیۆییەکان 720p~، لە ئامێرەکەدا پاشەکەوت کراوە). ڕەنگە ماوەی ڕاستەقینەی کارپێکردنی ڤیدیۆ بەپێی گرێدراوی بە تۆڕەوە، ڕێکخستنەکان، جۆری فایلە ڤیدیۆییەکان، ڕووناکیی شاشە، بارودۆخی پاتری و چەندین هۆکاری تر بگۆڕێت.]
- [تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەگوێرەی ژینگەی تۆڕ، تایبەتمەندییەکان و ئەپە بەکارهێنراوەکان، ژمارەی پەیوەندییەکان و نامەکان، ژمارەی جارەکانی بارگاویکردن و زۆر هۆکاری تر دەگۆڕێت. خەمڵێنراوە بەپێی پرۆفایلی تێکڕای بەکارهێنان کە لەلایەن ÚX Có~ññéc~t Rés~éárc~h کۆکراوەتەوە. سەربەخۆیانە لە لایەن ÚX C~óññé~ct ré~séár~ch لە ئەمریکا لە نێوان 2025.06.12-2025.06.20 هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە بە وەشانی پێش بڵاوبوونەوەی SM~-F761 لە ژێر دۆخی ڕێکخستنی بنەڕەتی بە بەکارهێنانی تۆڕەکانی LTÉ~ 5G Súb~6. لە ژێر تۆڕی 5G mmW~ávéـدا تاقی نەکراوەتەوە.]
- [ڕەنگە بەردەستبوون و بژاردەکانی بیرگە بەپێی دابینکەری خزمەتگوزاری، وڵات یاخود هەرێم جیاوازبێت. ڕەنگە بەردەستبوونی شوێنی هەڵگرتنی ڕاستەقینەی بیرگە، بەگوێرەی سۆفتوێری پێشوەختە دامەزرێنراو جیاوازبێت.]
- [بۆ گواستنەوەی بێتەل لە ئامێرەکانی ™Áñdr~óídـەوە پێویست دەکات کە ئامێری وەرگر خاوەنی Á~ñdró~íd™ 5.0 یان نوێتر و ئامێری نێرەر خاوەنی Áñ~dróí~d™ 5.0 یان نوێتر بێت. دەتوانرێت لە ڕێگەی گرێدراوی بێتەلەوە گواستنەوە بەبێ کێبڵ ئەنجامبدرێت. بۆ گرێدرانی بێتەل، پێویستە ئامێری وەرگر خاوەنی Áñd~róíd~™ 5.0 یان نوێتر و ئامێری نێرەر خاوەنی Áñdr~óíd™ 5.0 یان نوێتر بێت. S~márt~ Swít~ch Mó~bílé~ لە ”Sétt~íñgs~ (ڕێکخستنەکان)“ لەسەر ئامێری Gálá~xýـی وەرگر بکەرەوە یان ئەپی Sm~árt S~wítc~h Mób~ílé لە G~áláx~ý Stó~ré دابگرە. ڕەنگە زانیاری و ناوەڕۆک وئەپە بەردەستەکان بۆ گواستنەوە بەگوێرەی شێوازی گواستنەوە جیاوازبن.]
- [بۆ گواستنەوەی بە کێبڵ لە íÓSـەوە پێویست دەکات کە ئامێری وەرگر خاوەنی Á~ñdró~íd™ 5.0 یان نوێتر بێت و ئامێری نێرەر íÓ~S 5 یان دواتری هەبێت. دەکرێت گواستنەوە بەبێ کێبڵ لەڕێگەی گرێدراوێکی بێتەل یاخود íCl~óúd ئەنجامبدرێت. بۆ گرێدرانی بێتەل، ئەوا پێویستە ئامێری وەرگر Á~ñdró~íd™ 5.0 یاخود سەرووتری هەبێت و ئامێری نێرەر íÓ~S 12 یاخود سەرووتری هەبێت. بۆ گواستنەوەی íCl~óúd پێویست دەکات کە ئامێری وەرگر Á~ñdró~íd™ 5.0 یاخود سەرووتری هەبێت و ئامێری نێرەر íÓ~S 5 یاخود سەرووتری هەبێت. Smá~rt Sw~ítch~ Móbí~lé لە ”Sé~ttíñ~gs (ڕێکخستنەکان)“ لەسەر ئامێری Gá~láxý~ـی وەرگر بکەرەوە یان ئەپی Smár~t Swí~tch M~óbíl~é لە Gál~áxý S~tóré~ دابگرە. بۆ گواستنەوەی بێتەل، لە Ápp S~tóré~ـدا Smár~t Swí~tch بۆ í~ÓS لەسەر íP~hóñé~ یاخود íPád~ـەکەت دابگرە. ڕەنگە زانیاری و ناوەڕۆک وئەپە بەردەستەکان بۆ گواستنەوە بەگوێرەی شێوازی گواستنەوە جیاوازبن. Cóñt~ácts~ (ژمارەکانی پەیوەندی)، Gáll~érý، ڤیدیۆکان، ساڵنامەکان و وەبیرهیێەرەوەکان دەکرێت بێتەل لە ئامێرێکی í~ÓSـەوە بگوازرێنەوە.]
- [پێشنیاردەکرێت کە گرێدراوی بە کێبڵ بەکاربهێنرێت کاتێک کە داتای هەمەچەشن لە یەک کاتدا دەگوازیتەوە.]
- [تایبەتمەندیی Qúíc~k Shá~ré لە نێوان ئامێرەکانی Gá~láxý~ـدا بەم ÓSـە خوارەوە بەردەستە: موبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکانی خاوەن Áñ~dróí~d ÓS وەشانی 10.0 (Q~) و Óñé Ú~Í 2.1 یان بەرزتر، ئەو PCـیانەی کە بە W~íñdó~ws 10 یان نوێتر ئیش دەکەن. پێویستی بە Sá~msúñ~g Ácc~óúñt~ و گرێدراوی Wí-Fí~ و Blúé~tóót~h هەیە. Qúí~ck Sh~áré بۆ ئامێرەکانی í~ÓS و Áñ~dróí~d بەردەستە لە ڕێگەی ناردنی بەستەرێکی هاوبەشەوە: هەر فایلێکی هاوبەشکراو نابێت لە 10 گێگابایت تێپەڕ نەکات (لە کۆی گشتیی 10 گێگابایت لە ڕۆژێکدا)، و بەستەرەکە دوای دوو ڕۆژ بەسەردەچێت؛ پێویستی بە Sám~súñg~ Áccó~úñt و گرێدراویی ئینتەرنێت هەیە.]
- [هەر یەکێک لە ئامێرەکانی Gálá~xý بەجیا دەفرۆشرێت.]
- [ÁÍ Zó~óm بۆ مەوداکانی نێوان درێژی زوومی دیجیتاڵی بەکاردەهێنرێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.]