[ویجێتە نوێکانی نێو شاشەی دەرەوەی گالاکسی زی فلیپ5 بناسە]

[بەرواری دواترین نوێ بوونەوە : 07 27.2023]

[ویجێتەکان لەسەر گالاکسی زی فلیپ5 کورتەڕێی ئاسان دابین دەکەن بۆ دەرستڕاگەیشتن بە ئەو ئەپانەی کە زۆرتر بە کار دەهێنرێن5. ئەم ویجێتانە دەستپێگەیشتنی خێرا بە ئەپەکان لەوانە ڕۆژژمێر، کەشوهەوا، و تەندروستیی سامسۆنگ دابین دەکەن بێ ئەوەی پێویست بێت تەلەفۆنەکەت بکەیتەوە. بزانە چۆن دەتوانیت بە هەنگاوە ئاسانەکانی ئێمە بە دڵی خۆت ئەم ویجێتانە بگۆڕیت.]

[چەند شاشەی ویجێتی لەسەر گالاکسی زی فلیپ5]

[تێبینی: ئەو ویجێت و ڕێکخستنانەی کە بەردەستن ڕەنگە بەپێی دابینکەری خزمەتی بێتەل، وەشانی نەرمامراز، و مۆدێلی ئامێرەکە جیاواز بن.]

[ویجێتەکانی شاشەی دەرەوە بە دڵی خۆت بگۆڕە، 1] [ویجێتەکانی شاشەی دەرەوە بە دڵی خۆت بگۆڕە، 1]

[هەنگاوی 1. دوو جار بدە لە شاشەی دەرەوە یان دوگمەی پاوەر فشار بدە بۆ ئەوەی شاشەی دەرەوە هەڵبکرێت.]

[ویجێتەکانی شاشەی دەرەوە بە دڵی خۆت بگۆڕە، 2] [ویجێتەکانی شاشەی دەرەوە بە دڵی خۆت بگۆڕە، 2]

[هەنگاوی 2. بە لای چەپدا بیخشێنە بۆ ئەوەی ویجێتەکانی ئێستا ببینیت. بۆ سڕینەوەی ویجێتێک، ویجێتی مەبەست تاچ بکە و بیگرە، و پاشان بدە لە ئایکۆنی ( – ).]

[ویجێتەکانی شاشەی دەرەوە بە دڵی خۆت بگۆڕە، 3] [ویجێتەکانی شاشەی دەرەوە بە دڵی خۆت بگۆڕە، 3]

[هەنگاوی 3. بۆ زێدەکردنی ویجیتێک، هەتا ئاخر بیخشێنە بۆ لای ڕاست، و پاشان بدە لە ئایکۆنی ( + ).]

[ویجێتەکانی شاشەی دەرەوە بە دڵی خۆت بگۆڕە، 4] [ویجێتەکانی شاشەی دەرەوە بە دڵی خۆت بگۆڕە، 4]

[هەنگاوی 4. بدە لەو ویجێتەی کە دەتەوێ زێدەی بکەیت.]

[ویجێتەکانی شاشەی دەرەوە بە دڵی خۆت بگۆڕە، 5] [ویجێتەکانی شاشەی دەرەوە بە دڵی خۆت بگۆڕە، 5]

[هەنگاوی 5. بۆ زیاتر گۆڕینی ویجێتەکان، مۆبایلەکەت بکەوە، و پاشان ڕێکخستنەکان > شاشەی دەرەوە > ویجێتەکان بکەوە.]

[ویجێتەکانی شاشەی دەرەوە بە دڵی خۆت بگۆڕە، 6] [ویجێتەکانی شاشەی دەرەوە بە دڵی خۆت بگۆڕە، 6]

[هەنگاوی 6. دەتوانیت ویجێتەکانت چالاک یان ناچالاک بکەیت یان تەرتیبیان بگۆڕیت.]

[دەتوانیت بە یەکێک لەم دوو ڕێگەی خوارەوە لە شاشەی دەرەوە ئەپێک بکەیتەوە.]

[بژاردەی 1:]

  1. [بچۆ بەشی ڕێکخستنەکان > ئامرازە پێشکەوتووەکان > تاقیگەکان > ئەپە ڕێگەدراوەکانی سەر شاشەی دەرەوە.

    ]
  2. [بدە لە سویچەکانی پاڵ ئەو ئەپانەی کە دەتەوێت لەسەر شاشەی دەرەوە چالاکیان بکەیت.]

[بژاردەی 2:]

  1. [بچۆ گالاکسی ستۆر > دابەزاندن و دامەزراندن ئەپی Góód~ Lóck~.

    ]
  2. [ئەپی Góód~ Lóck~ بکەوە، پاشان بچۆ بەشی Lífé~ úp > Mú~ltíS~tár > Í~ ♡ Gálá~xý Fó~ldáb~lé > لانچەر چالاک بکە.

    ]
  3. [ئەپێک هەڵبژێرە بۆ زێدەکردن، و پاشان بدە لە چالاککردنی ویجێتی لانچەر > ویجێتی لانچەر]

[تێبینیەکان:]

  • [کاتێک ئەپێک زێدە دەکەیت، ویجێتکی ئەپ ئۆتۆماتیک دروست دەکرێت کە پێک هاتووە لە ئەپی ئیجرایی.]
  • [ئەو ئەپانەی کە لە بەشی "ئەپە ڕێگەدراوەکانی سەر شاشەی دەرەوە" دەبینرێن بریتین لە مانە (بەڵام ڕەنگە بگۆڕدرێن): ئەو ئەپانەی کە لە بەشی "ئەپە ڕێگەدراوەکانی سەر شاشەی دەرەوە" دەبینرێن بریتین لە مانە (بەڵام ڕەنگە بگۆڕدرێن): کورتەنامە (سامسۆنگ)، Káká~óTál~k، لاین، واتسئەپ، کورتەنامە (گووگڵ), یووتووب، نێتفلیکس، Ñáv~ér Má~ps، نەخشە (گووگڵ)، و ویچەت.]
  • [Sáms~úñg L~áb و Gó~ód Ló~ck بەڕەسمی پاڵپشتی ناکرێن، بۆیە ئەو ئەپانەی کە لەڕێگەی ئەم ئامرازانەوە دەدۆزرێنەوە، کاتێک لە شاشەی دەرەوەدا بکرێنەوە، ڕەنگە ئەو جۆرەی کە چاوەڕوان دەکرێت کار نەکەن.]

[سوپاس بۆ ڕاوبۆچونەکانت¡]