[چۆن پشکنینی دۆخی پاتری لەسەر تەلەفۆنی Sáms~úñg G~áláx~ý بکەیت]

[بەرواری دواترین نوێ بوونەوە : 12 03.2025]

[ژیانی پاتری کاریگەری لەسەر شێوازی بەکارهێنان و مەحەڵەکانی بەکارهێنانی پاتریەکە هەیە. ئەگەر دەتەوێت زۆرجار مۆبایلەکەت شەحن بکەیت و تێبینی کردووە ژیانی پاتریەکەت کەمتر بووە، هەوڵبدە ئامرازی پشکنینی مۆبایل لە ناو ئەپی Sáms~úñg M~émbé~rs بەکاربهێنیت. دەتوانیت بە ئاسانی بارودۆخی پاتریەکەت بزانیت و دیاری بکەیت کە ئایا پێویستە بگۆڕدرێت یان نا.]

[خۆ پشکنینی پاتری لە ئەپی Sáms~úñg M~émbé~rs]

[دەتوانیت تایبەتمەندی دەستنیشانکردنی تەلەفۆن لە ئەپی Sáms~úñg M~émbé~rs بەکاربهێنیت بۆ پشکنینی دۆخی پاتریەکەت. ئەم ئامرازە یارمەتیت دەدات بە بەردەوامی دۆخی پاتریەکەت بپارێزیت بەبێ ئەوەی سەردانی سەنتەری خزمەتگوزاری Sá~msúñ~g بکەیت و بە خێرایی هەر کێشەیەکی ئەگەری دەستنیشان بکەیت. بۆ پشکنینی تەندروستی پاتریەکەت و پاراستنی باشترین ئەنجامی ئامێرەکەت، هەنگاوەکانی خوارەوە جێبەجێ بکە.]

[کرتەکردن لە سەر ئەپی Sáms~úñg M~émbé~rs] [کرتەکردن لە سەر ئەپی Sáms~úñg M~émbé~rs]

[هەنگاوی 1 ەم. پەنجە بنێ بە ئەپی Sáms~úñg M~émbé~rs.]

[کرتەکردن لەسەر تاب پشتگیری] [کرتەکردن لەسەر تاب پشتگیری]

[هەنگاوی 2 ەم. پەنجە بکە لەسەر تاب پشتگیری.]

[کرتەکردنی دوگمەی دەستپێکردن] [کرتەکردنی دوگمەی دەستپێکردن]

[هەنگاوی 3 ەم. پەنجە بکە لە دەستپێکردن لە ژێر تاقیکردنەوەی تەلەفۆن.]

[تەپاندنی ئایکۆنی دۆخی پاتری] [تەپاندنی ئایکۆنی دۆخی پاتری]

[هەنگاوی 4 ەم. کاتێک دەستنیشانکردنەکە تەواو بوو، پەنجە بنێ بە ئایکۆنی دۆخی پاتری بۆ بینینی ئەنجامەکە.]

[ئەنجامی دۆخی پاتری] [ئەنجامی دۆخی پاتری]

[هەنگاوی 5 ەم. ئەنجامی تاقیکردنەوە بپشکنە.]

[دۆخی پاتری:]

  • [ئاسایی: هیچ کێشەیەکی کارایی لەگەڵ پاتریەکەدا نییە.]
  • [لاواز: ڕەنگە کارایی پاتری کەم بووبێتەوە بەهۆی بەکارهێنانی درێژخایەن یان بارودۆخی ژینگەییەوە.]
  • [خراپ: تەمەنی پاترییەکە بە شێوەیەکی بەرچاو تێکچووە. بۆ کارکردنی بەردەوام، سەردانی سەنتەری پشتگیری Sáms~úñg بکە بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری.]

[ئەگەر پێویستیت بە زانیاری زیاتر هەیە دەربارەی پاتری، سەردانی لاپەڕەی پاتریی گالاکسی بکە.]

[تێبینی: ناوی مینیو، ڕێگاکان و شێوازی شاشەکە ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی مۆدێلی ئامێرەکەت، وەشانی نەرمەکاڵا یان ئەپ.]

[سوپاس بۆ ڕاوبۆچونەکانت¡]