[چۆنیەتی پاكکردنەوەی زنجیرەی بەدس؟]
[ئامادەکاری پێش پاککردنەوە]
[بۆ پاککردنەوەی زینجیرەی گالاکسی بەدس بە شێوەیەکی درووست ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکە.]
- [قوماشێکی وشکی نەرم]
- [ئاو پاکیگر]
- [خاولی کاغەزیی(سەفەری)]
- [فلچەی نەرم]
- [پیاڵەی بچووک]
- [ئاوی پاککراوە]
- [پەمۆی نەرم]
[ئەو شتانەی پێش ئامادەکردنی پاککردنەوە پێویستە.]
[با دەست بە پاککردنەوەی بکەین]
[پاککردنەوەی هێدفۆنەکان]
[بۆ پاککڕاگرتنی و کارکردنی گالاکسی بەدس 3 و بەدس پڕۆ بە باشترین شێوە هەر پەڵە و پیسیەك هەبوو ڕاستەخۆ بیسڕنەوە.]
[هەنگاوی یەکەم: فلچەی نەرم بخەرە ناو ئاوی پاك.]
[هەنگاوی دووەم: بەنەرمی هەر لایەکیان بۆ ماوەی 15 چرکە پاك بکەرەوە.]
[ئاگاداربە بە فڵچەکە ڕووی هەستەوەرەکە نەشۆیت، چونکە ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی خراپبوون.]
[هەنگاوی سێیەم: هەر شێیەک بە خاولییەکی کاغەزی بسڕەوە، و سێ جار ئەم پرۆسەیە دووبارە بکەرەوە.]
[هەنگاوی چوارەم: فڵچەی نەرمەکە بە ئاوی پاک بشۆ، پاشان دووبارە بە فڵچە پاکی بکەرەوە وە وشکی بکەرەوە.]
[ئاگاداربە بە فڵچەکە ڕووی هەستەوەرەکە نەشۆیت، چونکە ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی خراپبوون و شوخت پەیدابوون.]
[هەنگاوی پێنجەم: قوماشێکی نەرم و وشک بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بە نەرمی تۆز لە هەستەوەرەکان بسڕیتەوە، لەگەڵ تیغەکانەکانی بارگاوکردنەوە.]
[پاک ڕاگرتنی تیغەکانی گوێچکە یارمەتی پاراستنی وەڵامدانەوەی فەرمانەکانی دەست لێدان دەدات.]
[هەنگاوی شەشەم: قوماشێکی نەرم و وشک بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بە نەرمی تۆز و کەرەستەی بیانی بسڕیتەوە لە شەحنکردنەوەی بەرکەوتن لەسەر هەردوو گوێچکە بە وردی.]
[هەنگاوی حەوتەم: با گوێچکەکان بە تەواوی وشک ببنەوە پێش بەکارهێنان.]
[پاککردنەوەی کەیسی بارگاویکردنەوە]
[بۆ بارگاویکردنەوەی بە شێوەکی دروست و گونجاو تکایە کەیسەکە بە پاکی ڕابگرە.]
[هەنگاوی یەکەم: پەڕۆیەکی پەمۆ لەناو کوپێک ئاوی پاککراوەدا نوقم بکە.]
[هەنگاوی دووەم: بە نەرمی پەیوەندییەکانی بارگاویکردنەوە لە ناو کەیسەکەدا بسڕەوە بە بەکارهێنانی پەڕۆی پەمۆی شێدار.]
[هەنگاوی سێیەم: بەکارهێنانی پەڕۆی وشک و نەرم بۆ لابردنی هەر شێیەک(تەڕاتیەك) کە بەجێماوە.]
[هەنگاوی چوارەم: کەیسەکە بە کراوەیی بهێڵەرەوە و با بە تەواوی وشک بێتەوە، پاشان بزانە کە ئایا بە باشی بارگاوی دەبێتەوە یان نا.]
[تێبینی:]
- [دڵنیابە لە لابردنی هەموو شێیەک دوای پاککردنەوە بە ئاو.]
- [ئەگەر گوێچکەکان بە باشی شەحن نەبوون، هەوڵبدە جارێکی تر پەیوەندییەکانی بارگاویکردنەوە پاک بکەیتەوە بە شوێنپێی هەنگاوەکانی پێشوو.]
- [بەهیچ شێوەیەك ئەلکحول و هاوشێوەکانی بەکارنەهێنن بۆ پاکردنەوەی هەر بەشێکی بەدسەکە چونکە دەبێتە هۆی لەکارکەوتن.]
- [پەڕۆی تەڕ زیاتر لە جارێك بەکامەرمەهێنە بۆ پاککردنی پارچەکانی بەدسەکە.]
[سوپاس بۆ ڕاوبۆچونەکانت¡]
[تکایە وەڵامی هەموو پرسیارەکان بدەرەوە.]