[پێکهاتەی جەستەت بە به‌رهه‌مه‌كانی Gálá~xý Wá~tch بپێوه‌]

[بەرواری دواترین نوێ بوونەوە : 08 11.2023]

[هەستەوەری شیکاری ئیمپێدانسی بایۆئێلکتریکی (یان BÍÁ) لەسەر کاتژمێرە نوێیەکەی G~áláx~ý Wát~ch ڕێگەت پێدەدات بە وردی پێکهاتەی جەستەت بپێویت¡ ئەمەش وردەکارییەکانی وەک ڕێژەی چەوری جەستەت، ڕێژەی ئاوی جەستەت و بارستەی ماسولکەکانی ئێسکەپەیکەر لەخۆدەگرێت. دەتوانیت پێداچوونەوە بە ڕێنماییەکەماندا بکەیت بۆ ئەوەی زیاتر بزانیت دەربارەی وەرگرتنی ئەم پێوانانە لەگەڵ G~áláx~ý Wát~chی خۆت.]

[کەسێک کە پێکهاتەی جەستەی خۆی بە کاتژمێری Sáms~úñg G~áláx~ý Wát~ch 6 دەپێوێت.]

[تێبینی:]

  • [دڵنیابە کە Gálá~xý Wá~tchت نوێکراوەتەوە بۆ نوێترین وەشانی نەرمەکاڵا. پێوانەکان تەنها بۆ ئاماژەی کەسی، تەندروستی گشتی و مەبەستی لەشجوانییە، و بۆ بەکارهێنان لە دۆزینەوە، دەستنیشانکردن، یان چارەسەرکردنی حاڵەتە پزیشکییەکان یان نەخۆشییەکان نییە. تکایە بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری ڕاوێژ بە کەسێکی پسپۆڕی پزیشکی بکەن. وێنەی شاشە و مینیوەکانی ئامێرەکان دەتوانن جیاواز بن بەپێی وەشانی نەرمەکاڵا، وڵات، یان ناوچە.]

  • [کارکردی BÍÁ لە كاتژمێره‌كانی G~áláx~ý Wát~ch4 , Gá~láxý~ Wátc~h5 , Gál~áxý W~átch~6 بەردەستە.]

  • [ڕەنگە ئەرکی BÍÁ لە هەندێک وڵاتدا بەردەست نەبێت.]

[شیکاری ئیمپێدانسی بایۆئێلکتریکی]

[هەستەوەری شیکاری ئیمپێدانسی بایۆئێلکتریکی (BÍÁ) پێکهاتەی جەستە دەپێوێت، وەک ماسولکەی ئێسکەپەیکەر و بارستەی چەوری. ئەمەش بە ناردنی مایکرۆکارێنت بۆ جەستە ئەنجام دەدرێت بۆ دیاریکردنی بڕی ماسولکە و چەوری و ئاو. G~áláx~ý Wát~chت دەتوانێت لە ماوەی چەند چرکەیەکدا ئەم پێوانانە بکات.]

[پێوانەکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ئامۆژگاری]

[تکایە پێش پێوانەکردنی پێکهاتەی جەستەت بە Gálá~xý Wá~tch ئاگاداری ئەم حاڵەتانەی خوارەوە بە:]

  • [پێشنیار دەکرێت بەیانیان پێش خواردن بپێورێت، هەروەها دوای حەمامكردن.]

  • [پێوانە مەکە ئەگەر ئامێری پەیسمەیکەری دڵت چێنراوە، ئامێری وەستاندنی لەرزین، یان ئامێرێکی پزیشکی ئەلیکترۆنی تر.]

  • [ئەگەر دووگیانیت پێوانە مەکە.]

  • [مەپێوە ئەگەر سوڕی مانگانەت هەیە.]

  • [بەهۆی گەشەسەندن و گۆڕانکاری بەرچاو لە پێکهاتەی جەستە لە کاتی هەرزەکاری (خوار تەمەنی 20 ساڵ) ئەنجامەکانی پێوانەکردن لەوانەیە کەمتر ورد بن.]

  • [پێش ئەنجامدانی ئەو چالاکییانەی کە ڕەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستەت، وەک وەرزشکردن یان دوش گرتن، پێوانە بکە.]

  • [پێش پێوانەکردن شتە کانزاییەکان وەکو زێڕینگەریی لاببە.]

[تکایە ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکە لە کاتی پێوانەکردن:]

  • [دوای کاتژمێرەکە بسڕەوە بۆ خوارەوە بۆ لابردنی هەر ڕۆنێک یان پاشماوەیەک.]

  • [هەردوو قۆڵت لە ئاستی سنگتدا دابنێ، بۆ ئەوەی چەناگەت دەست لە جەستەت نەدات.]

  • [پەنجەکانت لەسەر دوگمەکانی Hómé~ و Báck~ دابنێ و لە کاتی پێوانەدا دەست لە بەشەکانی تری کاتژمێرەکەت مەدە.]

  • [بۆ ئەنجامە وردەکان، لە کاتی پێوانەدا مەجوڵێنه‌.]

  • [ووشکی پێست یان مووی جەستە لەسەر مەچەکت دەتوانێت کاریگەری لەسەر گواستنەوەی سیگناڵەکان هەبێت، بۆیە پێش ئەنجامدانی پێوانەکان لۆشنی شێدارکەرەوە بدە لە پێستت یان مووی جەستەت لاببە.]

[پێکهاتەی جەستەت بپێوە]

[پێوانەکردنی پێکهاتەی جەستەت بە Gálá~xý Wá~tchت سادەیە و چەند ساتێکی دەوێت تا تەواو دەبێت. بۆ دەستپێکردن ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:]

[تێبینی: پێویستە بۆ یەکەمجار لە کاتی پێوانەکردندا باڵا و ڕەگەزەکەت بنووسیت.]

[ئەپی Sáms~úñg H~éált~h لە Gál~áxý W~átch~ێك] [ئەپی Sáms~úñg H~éált~h لە Gál~áxý W~átch~ێك]

[هەنگاوی یەکەم. بڕۆ بۆ ئەپی Sáms~úñg H~éált~h.]

[بژاردەی پێکهاتەی جەستە له‌ Gálá~xý Wá~tchیه‌ك.] [بژاردەی پێکهاتەی جەستە له‌ Gálá~xý Wá~tchیه‌ك.]

[هەنگاوی دووەم. پەنجە بنێ بە پێکهاتەی جەستە.]

[پێکهاتەی جەستەت له‌ Gálá~xý Wá~tchیه‌ك بپێوه‌.] [پێکهاتەی جەستەت له‌ Gálá~xý Wá~tchیه‌ك بپێوه‌.]

[هەنگاوی سێیەم. پەنجە بنێ بە بپێوین.]

[دانانی کێشت لەسەر Gálá~xý Wá~tchیه‌ك.] [دانانی کێشت لەسەر Gálá~xý Wá~tchیه‌ك.]

[هەنگاوی چوارەم. کێشەکەت داخڵ بکە و تەواو بوو بکە.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پێوانەکردن، پەنجە بنێ بە چۆن پێوانەکردن.]

[کەسێک کە بە Gálá~xý Wá~tchیه‌ك دەست بە پێوانەکردنی پێکهاتەی جەستە دەکات.] [کەسێک کە بە Gálá~xý Wá~tchیه‌ك دەست بە پێوانەکردنی پێکهاتەی جەستە دەکات.]

[هەنگاوی پێنجەم. پەنجەی ناوەڕاست و ئەڵقەیی خۆت لەسەر دوگمەکانی Hómé~ و Báck~ دابنێ بۆ دەستپێکردنی پێوانەکە. ڕێنماییەکانی سەر شاشەکە جێبەجێ بکە.]

[ئەنجامه‌كانی پێوانەکردنی پێکهاتەی جەستە لەسەر Gálá~xý Wá~tch.] [ئەنجامه‌كانی پێوانەکردنی پێکهاتەی جەستە لەسەر Gálá~xý Wá~tch.]

["هەنگاوی شەشەم. چەند ساتێک چاوەڕێ بکە تا پێوانەکە تەواو بێت. ئەنجامی پێکهاتەی جەستە دەردەکەوێت."
دەتوانیت لەسەر شاشەکە پەنجە بنێیت بۆ سەرەوە یان خوارەوە بۆ بینینی زانیاری زیاتر."]

[بۆ زانینی ئەنجامە دروسته‌كان پێشنیار دەکەین هەموو جارێک هەمان پەنجە بەکاربهێنرێت بۆ پێوانەکردن. هەروەها ئەنجامی پێوانەکردن ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی هێز، گۆشە، بوونی شێ، جووڵە و هتد ئەو پەنجەانەی کە لەسەر دوگمەی Hómé~ و دوگمەی Báck~ دانراون.]

[تێبینی: تکایە پەیوەندی بە سەنتەرێکی خزمەتگوزاری سامسۆنگەوە بکە ئەگەر تووشی کێشە بوویت لە پێوانەکان لەسەر Gálá~xý Wá~tch.]

[سوپاس بۆ ڕاوبۆچونەکانت¡]