[ڕێنمایی و تەکنیکەکانی بەکارهێنانی دەستبەندی وەرزشی D-Búc~klé بۆ زنجیرەی کاتژمێری گالاکسی]
[بەهۆی هەڵپێکی موگناتیسی سادەوە دەتوانرێت بە ئاسانی دەستبەندەکە بە مەچەکەوە ببەستیت و هەرکات پێویست بوو دەریبهێنیت. جیا لەمە، دەستبەندی وەرزشی D-Búc~klé لە مەوادی ساف و نەرم دروست کراوە بۆ ئەوەی زیاتر ڕەحەت بێت.]
[تێبینیەکان:]
- [دەستبەندی وەرزشی شیکی D-Búc~klé لەگەڵ G~áláx~ý Wát~ch 5 Pr~óی تۆدا یە]
- [دەستبەندی وەرزشی D-Búc~klé بۆ مۆدێلی G~áláx~ý Wát~ch 6 بەجیا دەفرۆشرێت.]
- [دیزاین و قەبارەی دەستبەندی وەرزشی D-Búc~klé ڕەنگە بەپێی مۆدێل جیاواز بێت.]
[ئەندازەی دەستبەندی وەرزشی D-Búc~klé بگۆڕە]
[درێژیی دەستبەندەکە بگۆڕە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە لە دەستتدا ئاسوودەیە و تەنگ نیە.]
[هەنگاوی 1. هەڵپێکی موگناتیسی بکەوە.]
[تێبینی: لە کاتی کردنەوەی هەڵپێکدا هێزی زۆر بە کار مەهێنە. لە کاتی بەکارهێنانی هەڵپێکەکەدا ئاگادار بە چونکە ئەگەری ئەوە هەیە کە بشکێتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر چۆنیەتی نیشتنی دەستبەنەکە لەسەر دەست دەبێت.]
[هەنگاوی 2. گیرەکە بکەوە، دەستبەندەکە بخەرە ناو چوارچێوەی هەڵپێکەکە بۆ ئەوەی درێژییەکەی ڕێک بکەیت، پاشان گیرەکە دابخە.]
[تێبینی: ئەگەر سەری دەستبەندەکە بگریت ئاسانتر دەتوانیت بیخەیتە نێو هەڵپێکەکە.]
[هەنگاوی 3. بۆ کردنەوەی گیرەکە لە کاتێکدا کە دەستبەندەکە هێشتا لە شوێنی خۆیدا قایمە، بە ئارامی دەستبەندەکە بەرەو خوارەوە بکێشە.]
[ڕێنمایی بۆ بەکارهێنانی دەستبەندی وەرزشی D-Búc~klé]
- [مادەی موگناتیسی دەستبەندی وەرزشی D-Búc~klé دەتوانێت شتی کانزایی ڕابکێشێت.]
- [بۆ شارژکردنەوەی کاتژمێری گالاکسی بەو شارژێرەی کە دابین کراوە، کاتژمێری گالاکسی لەسەر شان دابنێ بۆ ئەوەی دەستبەندەکە کاریگەری لەسەر کابلی شارژکردنەوە دانەنێت.]
- [بۆ شارژکردنەوەی کاتژمێری گالاکسیت بە شارژێری بێتەل یان پاوەرشەیرینگی بێتەل، سەرەتا دەستبەندی وەرزشی D-Búc~klé لاببە. پاشان، دڵنیا ببە کە هەموو پشتی کاتژمێرەکە تەماسی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ڕووبەری شارژکردنەوە هەبێت.]
- [ئەگەر هەموو پشتی کاتژمێرەکە تەماسی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ڕووبەری شارژکردنەوە نەبێت، کاتژمێرەکە شارژ نابێتەوە.]
[سوپاس بۆ ڕاوبۆچونەکانت¡]
[تکایە وەڵامی هەموو پرسیارەکان بدەرەوە.]