[کلیلی گۆڕینی گشتی]

[کلیلی گۆڕینی گشتی]

[کلیلی گۆڕینی گشتی]

[ئەو بەکارهێنەرانەی کێشەی جووڵەیان هەیە دەتوانن بە ئاسانی کۆنترۆڵی ئامێرەکە بکەن بە چەندین کلیلی گۆڕینی جۆراوجۆری ئاسان وەک جووڵەی سەر، ئاماژەی دەم و چاو، و بگۆڕی دەرەکی. کلیلی گۆڕینی گشتی ڕێگەت پێدەدات چەند دەستلێدانێک یان ئاماژەیەک تەرخان بکەیت بۆ کۆنترۆڵکردنی هەندێک کردارێکی دیاریکراو لەسەر مۆبایلەکەت]

[کلیلی گۆڕین]

[3 جۆر کلیلی گۆڕین هەیە کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت. دەتوانیت چەندین کلیلی گۆڕین زیاد بکەیت بۆ دەستنیشان کردنی هەندێک کردار دیاریکراو بۆ کۆنترۆڵکردنی مۆبایلەکەت.]

  • [· شاشە]

    [پەنجە بنێ بە شاشەکە (وەک کلیلی گۆڕین کاردەکات).]

  • [· کامێڕا]

    [کامێڕای پێشەوە بەکاربهێنە (توانای پاڵپشتیکردن لە شەش کلیلی گۆڕینی هەیە: دەم بکەرەوە، چاوەکانت بتروکێنە و سەرت بۆ چەپ، ڕاست، سەرەوە و خوارەوە بجووڵێنە).]

[کردار بە کلیلی گۆڕین]

[کاتێک شتێک یان شوێنێکی دیاریکراو لەسەر شاشەکەت هەڵدەبژێریت، دەتوانیت چەند کردارێکی پەیوەندیدار ئەنجام بدەیت.]

  • [• بابەتێک هەڵبژێرە (پێویستە)]

    [پۆپ ئەپی پێڕستی کردارەکانی پەیوەست بە بابەت یان شوێنی هەڵبژێردراو ببینە.]

  • [• بچۆ بۆ بابەتی داهاتوو/پێشوو]

    [سکانەری فۆکەسەکە (سەرنج) بگوازەرەوە بۆ بابەتی داهاتوو یان پێشوو.]

  • [• Áútó~ scáñ~ (پشکنینی خۆکار) دابگیرسێنە یان بیکوژێنەرەوە]

    ['Áút~ó scá~ñ scr~ééñ á~ñd mé~ñús (پشکنینی خۆکاری شاشە و پێڕستەکان)'~ دابگیرسێنە یان بیکوژێنەرەوە.]

  • [• شاشەی سەرەکی، پێشەوە، ئەپەکانی کە بەم دواییە بەکارهێنراون]

    [تایبەتمەندییەکان چالاک بکە لە ڕێگەی ئەو کردارانەوە کە هەر وەک داگرتنی دوگمە پەیوەندیدارەکانیانن.]

  • [• لەگەڵ Bíxb~ý قسەبکە]

    [پەیوەندیبکە بە Bíxb~ý (کلیلی تەنیشت داگرە و ڕایبگرە).]

  • [• ئاگانامەکان یان پانێڵی خێرا بکەوە]

    [پانێڵی ئاگانامەکان یان پانێڵی خێرا بکەرەوە.]

  • [• دەنگ کەم\زیاد بکە]

    [دەنگی زەنگ یان میدیا کەم و زیاد بکە.]

  • [• پەنجە لێدان]

    [بابەتی هەڵبژێردراو چالاک بکە.]

  • [• دەستلێدان و ڕاگرتن]

    [دەست لە بابەتە هەڵبژێردراوەکە بدە و ڕایبگرە.]

  • [• سکرۆڵکردنەکان]

    [شاشەکە بە ئاراستەی هەڵبژێردراو بجوڵێنە.]

[هەڵبژاردنی بابەت یان شوێن]

[Úñív~érsá~l Swí~tch (کلیلی گۆڕینی گشتی) دوو ڕێگەی جیاواز بۆ هەڵبژاردنی شتێک یان شوێنێک لەسەر شاشە دابین دەکات: p~óíñt~ scáñ~ (پشکنینی خاڵ) و rów s~cáñ (پسکنینی ڕیز). P~óíñt~ scáñ~ (پشکنینی خاڵ) ڕێگەت پێدەدات شوێنێکی دیاریکراو لەسەر شاشەکە دیاریبکەیت بە هەڵبژاردنی خاڵێکی یەکتر بڕینی هێڵەکانی سکانی ستوونی و ئاسۆیی. Rów s~cáñ (پشکنینی ڕیز) ڕیز بە ڕیز دەجووڵێت، هەر ڕیزێک تیشکی دەخرێتەسەر تاوەکو یەکێکیان هەڵدەبژێریت.]

  • [· پشکنینی خۆکار]

    [پشکنینی خۆکار داگیرسێنە یان بیکوژێنەرەوە (مۆدی پشکنینی ڕیز).]

  • [• ژمارەی پشکنینەکان]

    [ژمارەی جارەکانی خولی پشکنین دابنێ.]

  • [• شێوازی پێشکنینی بنەڕەتی]

    [لە نێوان پشکنینی ڕیز و پشکنینی خاڵدا هەڵبژێرە.]

  • [• ئاراستەی پشکنین]

    [ئاراستەی پشکنینەکە دابنێ، لە سەرەوە بۆ خوارەوە یان لە خوارەوە بۆ سەرەوە.]

  • [• خێرایی پشکنین]

    [خێرایی پشکنینی ڕیز و پشکنینی خاڵ ڕێکبخە.]

  • [• پەنجەبنێ بکە بۆ خاوکردنەوەی پشکنین بۆ ماوەیەکی کاتی]

    [بۆ ماوەیەکی کاتی خێرایی پشکنینی خاڵ خاو بکەرەوە بۆ ئەوەی بتوانیت بە شێوەیەکی ئاسانتر هەڵبژاردن بکەیت.]

[ڕێکخستنی کات]

[دەتوانرێت ڕێکخستنە کاتیەکانی Úñív~érsá~l swí~tch (کلیلی گۆڕینی گشتی) بەم شێوانە ڕێکبخرێت:]

  • [• وەستان لەسەر یەکەمین بابەت]

    [کاتێکی وەستانی زیادە دیاری بکە بۆ وەستانی کاتی لەسەر بابەتی یەکەم لە کاتی پشکنینی خۆکاردا.]

  • [• بە شێوەیەکی خۆکارانە کرتە لە بابەتی هەڵبژێردراو بکە]

    [بابەتێک هەڵبژێرە و دوای ماوەیەکی دیاریکراو، بابەتەکە بە شێوەیەکی خۆکارانە کرتەی لێ دەکرێت. ئەگەر دەتەوێت لە کاتی دیاریکراودا پێڕستی کردارەکان بۆ بابەتە هەڵبژێردراوەکە ببینیت، دووبارە کرتە لە کلیلی گۆڕینەکە بکە.]

  • [• ماوەی کرتەکردن]

    [ئەوە دیاری بکە کە کردارێکی گۆڕین بۆ چ ماوەیەک پێویستە جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی وەک کردارێکی گۆڕین بناسرێتەوە (دەبێت کەمتر بێت لە درێژیی کرتەی خۆکار).]

  • [• گوێ پێنەدان بە کردارە دووبارەبووەکان]

    [لە کاتی دووبارەبوونەوەی هەمان کرداردا، پشتگوێی بخە مەگەر کاتێکی دیاریکراو تێپەڕیبێت.]

[فیدباک]

[Úñív~érsá~l swí~tch (کلیلی گۆڕینی گشتی) دەنگ و فیدباکی دەنگی پێشکەش دەکات. هەروەها ڕێگەت پێدەدات ڕەنگی نیشانەکردنی پشکنینەکە لە (مۆدی پشکنینی خاڵ) یان هێڵکاری پشکنینەکە لە (مۆدی پشکنینی ڕیز) بگۆڕیت بۆئەوەی باشتر ببینرێت.]

[پێڕستی کردار]

[کاتێک بابەتێکی دیاریکراو یان شوێنێکی دیاریکراو لە شاشەکەتدا هەڵدەبژێریت، پێڕستی کردارەکە دەردەکەوێت بۆ ئەوەی بتوانیت کرداری جۆراوجۆر ئەنجام بدەیت.]

  • [· ئاماژەکان]

    [کێشان، دەست لێدان و ڕاگرتن، ڕاکێشان.]

  • [· کردارەکان]

    [ناوەڕۆکی شاشەکە زووم بکە، شاشەکە بسووڕێنە، مۆدی دەنگ ڕێکبخە، ئەپەکانی ئەم دوواییە بکەرەوە، شاشەکە بکوژێنەوە، ئاگانامەکان بکەوە، وێنەیەکی شاشە بگرە.]

  • [· ڕێکخستنەکان]

    [خێرایی، مۆد و ئاراستەی پشکنین بگۆڕە و فیدباک ڕێکبخە.]

  • [· ئەپەکانی ئەم دوواییە]

    [شاشەی ئەپەکانی ئەم دووییە بکەوە.]

  • [· شاشەی سەرەکی]

    [بڕۆ بۆ شاشەی سەرەکی.]

  • [· گەڕانەوە]

    [بڕۆ بۆ شاشەی پێشوو.]

  • [· دوگمە و کلیلەکان]

    [ئاستی دەنگی زەنگ و دەنگی میدیا ڕێکبخە، سەیری پێڕستەکانی کلیلی داگیرسان بکە (یەکسانە بە داگرتنی کلیلی داگیرساندن بۆ ماوەیەکی زۆر).]

  • [· دەستکاری دەق بکە]

    [کاتێک خانەیەکی نووسینی دەق هەڵدەبژێریت، ئەم پێڕستە دەردەکەوێت کە ڕێگەت پێدەدات کاراکتەرەکان هەڵبژێریت و ئاماژەدەرەکە بجوڵێنیت، کۆپی بکەیت، دایبنێیتەوە و بیبڕیت.]

  • [· پێڕست بە پێی پێکهاتە]

    [پێڕستێکی بە پێی پێکهاتە لەسەر ڕیزی یەکەم دابنێ بەپێی چالاکییەکە
    بەشی نیشاندان و دەنگ لە پێڕستی 'ڕێکخستنەکان' پیشان دراوە. فیدباکی دەنگی 'داگیرساوە'~.بەشی نیشاندان و دەنگ لە پێڕستی 'ڕێکخستنەکان' پیشان دراوە. فیدباکی دەنگی 'داگیرساوە'~.
    ]

  • [وێنەکانی ئامێر دروست کراوە بۆ مەبەستی ڕونکردنەوە .]