[مۆبایل گرێبدە]

[تواناکانی تەلەفزیۆنە زیرەکە Sáms~úñgـەکەت بکەرەوە. بە ئاسانی گرێیبدە بە
ئامێری مۆبایل و چێژ لە ئەزموونێکی سروشتی و نقوومکەر وەربگرە لەگەڵ ئاوێنەکردنی ناوەرۆک،
کۆنتڕۆڵی ئاسوودە لە دوورەوە و بینینی وێنەی تایبەتمەند.]

[لە مۆبایلەکەتەوە تەلەفزیۆنەکەت کۆنتڕۆڵ بکە]

[تەلەفزیۆنێکی زیرەک Sáms~úñg کە لەسەر دیوارێک دانراوە دیمەنی میوزیکژەنەکان لە دەرەوە نیشاندەدات. مۆبایلێکی نزیک کە لە کۆنتڕۆڵێکی تەچ دەچێت بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی تەلەفزیۆن بەکاردەهێنرێت. کاتێک دوگمەی دەنگ لەسەر کۆنتڕۆڵی مۆبایلە زیرەکەکە دادەگیرێت، دەنگی سپیکەری تەلەفزیۆن بەرز دەکرێتەوە.]

[Qúíc~k Rém~óté (ڕیمۆتی خێرا)]

[لە ڕێگەی ئامێری مۆبایلەکەتەوە دەتوانیت دەستت بگات بە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی تەلەفزیۆنی Sáms~úñg T~ízéñ~ وەک میدیا، تایبەتمەندییەکان، Ámbí~éñt M~ódé و پێڕست. هەروەها دەکرێت Q~úíck~ Rémó~té (ڕیمۆتی خێرا)1 وەک ڕیمۆتی تەلەفزیۆنەکەت کار بکات، ئەمەش ڕێگەت پێدەدات کەناڵەکان بگۆڕیت و دەنگ و زۆر شتی تر ڕاست لە مۆبایلەکەتەوە ڕێکبخەیت.]

[ناوەرۆکی مۆبایلەکەت، ئێستا لەسەر شاشەی گەورە]

[Mírr~óríñ~g (ئاوێنەکردن)]

[چێژی تەواو لە شاشەیەکی فراوان وەربگرە لەگەڵ Mírr~óríñ~g (ئاوێنەکردنی ناوەڕۆک)2. جا سەیری فیلمێک دەکەیت یان خۆت بە بەرنامە تەلەفزیۆنییە دڵخوازەکەتەوە سەرقاڵ دەکەیت، شاشەی مۆبایلەکەت ئاوێنە بکە بۆسەر تەلەفزیۆنە زیرەکە Sám~súñg~ـەکەت. پاڵبدەوە و بە ئاسوودەیی چێژ لە ناوەڕۆک وەربگرە لەسەر ڕوونمایەکی گەورەتر بە بەکارهێنانی Smár~t Víé~w.]

[وێنە دڵخوازەکانت ڕاستەوخۆ لەسەر تەلەفزیۆنەکەت پیشانبدە]

[Góóg~lé Ph~ótós~ & íCló~úd Ph~ótós~]

[شوێنی ژیانت تایبەتمەند بکە بە پیشاندانی وێنە کەسییەکان یان پۆرترێتی خێزانییەکان. تەلەفزیۆنە زیرەکەکە Sáms~úñgـەکەت ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانی وێنەکان لە G~óógl~é Phó~tós و í~Clóú~d Phó~tós لە ڕێگەی S~márt~Thíñ~gsـەوە نمایش بکەیت.3]

[هەمووی ببینە
لە یەک شاشەدا]

[فرە بینین]

[لە هەمان کاتدا ئەوەی لەسەر ئامێری مۆبایلەکەت و تەلەفزیۆنەکەشت هەیە لەسەر شاشەیەکی گەورە سەیربکە. چ ئەنجامی ڕاستەوخۆی پێشبڕكێی وەرزشی یان شیکردنەوەی یارییەک بێت، هەر بە سادەیی مۆبایلەکەت گرێبدە و هەنگاو بنێ بۆ ئاستێکی تەواو نوێی توانای فرە-شاشەیی. هەروەها لەگەڵ زیادکردن و تایبەتکردنی ناوەڕۆکەکانتدا، چێژ لە فرەئەرکیی باشترکراو وەربگرە.4]

[تەلەفزیۆنە زیرەکەکان بدۆزەوە]

  • [تێڕوانینی گشتی]

  • [قەبارەی شاشە]

  • [نرخی دەستپێک]

  • [ڕەها، لە سەرووی هەمووان]
  • [98/85/75/65/55]
  • [‎‎7,975,000 د.ع‎‎]
  • [ڕەنگی ڕەشی بێسنوور لەگەڵ ڕوونمای خۆ-ڕووناککەرەوە]
  • [83/77/65/55]
  • [‎‎2,247,000 د.ع‎‎]
  • [پێشكەوتووترین ئەزموونی 4Kـی ئێمە]
  • [85/75/65/55/50/43]
  • [‎927,000 د.ع‎‎]
  • [ڕەنگی ناوازە و ڕەونەقدادر]
  • [98/85/75/65/55/50/43/32]
  • [‎‎927,000 د.ع‎‎]
  • [گالەری هونەریی کەسیی]
  • [85/75/65/55/50/43/32]
  • [‎‎2,799,000 د.ع‎‎]

[پرسیارە باوەکان:
هەموو شتێک دەربارەی ئاوێنەکردنی شاشەی Sáms~úñg]

  • [ئاوێنەکردنی شاشە چییە؟]

    [ئاوێنەکردنی شاشە ڕێگەت پێدەدات شاشەی مۆبایلەکەت بۆ شاشەیەکی گەورەتر ئاوێنەبکەیتەوە، وەک لەسەر تەلەفزیۆنێکی زیرەک. بەتەواوی ئەوەی لەسەر مۆبایلەکەت نیشاندەدرێت لەسەر تەلەفزیۆنەکە دەردەکەوێت، جا ئەوە ئەپێک بێت یان وێنەیەک یان ڤیدیۆیەک. هەر کاتێک کارێک لەسەر مۆبایلەکەت بکەیت، ئەو کردارە لەسەر شاشەکەی تریش نیشاندەدرێت.]
  • [تێبینی: دڵنیابە لەوەی تەلەفزیۆنەکەت هەڵکراوە و بە هەمان تۆڕی Wí-Fí~ وەک مۆبایلەکەت گرێدراوە. پێویستە مۆبایلەکەت پاڵپشتی لە کرداری ئاوێنەکردن بکات، وەک ئاوێنەکردنی شاشە یان Smár~t Víé~w. بۆ ئەوەی بزانیت ئایا مۆبایلەکەت پاڵپشتی کرداری ئاوێنەکردنی دەکات، تکایە بگەڕێوە بۆ نامیلکەی ڕێنمایی بەکارهێنەری مۆبایلەکەت. Smá~rt Ví~éw ئەپێک نییە کە بتوانرێت دابەزێنرێت. لە پانێڵی ڕێکخستنە خێراکان لەسەر مۆبایلەکەتدا دەتوانیت بیدۆزیتەوە.

    لەسەر ئامێرەکانی Gá~láxý~، تایبەتمەندی ئاوێنەکردنی شاشە پێی دەوترێت Smár~t Víé~w.

    1. لە مۆبایلەکەتدا، Qúí~ck Sé~ttíñ~gs pá~ñél (پانیڵی ڕێکخستنە خێراکان) بکەرەوە لەڕێگەی هێنانە خوارەوەی لە سەرەوەی شاشەکەوە.
    2. پەنجەبنێ بە ئایکۆنی S~márt~ Víéw~.
    3. پەنجەبنێ بە تەلەفزیۆنەکەت لە لیستی ئامێرە بەردەستەکان.
    4. پەنجە بنێ بە Stár~t ñów~.
    (تێبینی: ئەگەر داواکرا، PÍÑـی سعر تەلەفزیۆنەکەت بنووسە یان ڕێگە بدە بە دەسپێگەیشتن بە تەلەفزیۆنەکەت بۆ تەواوکردنی گرێدراوی.)
    5. ئێستا شاشەی مۆبایلەکەت لەسەر تەلەفزیۆنەکە دەردەکەوێت.
    (تێبینی: لەوانەیە داوات لێبکرێت ڕێژەی پانی لەسەر تەلەفزیۆنەکە بگۆڕیت. ئەگەر ویستت پەنجە بنێ بە C~háñg~é (گۆڕین) لەسەر مۆبایلەکەت.)


    بۆ ئامێرەکانی íÓS~، تایبەتمەندی ڕەنگدانەوەی شاشە پێی دەوترێت ÁírP~láý، و هەمان شت دەکات — ئاوێنەکردنی وێنە، ڤیدیۆ و میدیاکانی تر. بەکارهێنانی Á~írPl~áý هاوشێوەی بەکارهێنانی Sm~árt V~íéwـە، بەڵام چەند جیاوازییەک هەیە.

    1. لەسەر í~Phóñ~éـەکەت، سەنتەری کۆنترۆڵ، بە خشاندن بۆ لای خوارەوە لە سەرووی ڕاستی شاشەکە، بکەوە.
    2. پەنجە بنێ بە ئایکۆنی ئاوێنەکردنی شاشە.
    3. تەلەفزیۆنەکەت هەڵبژێرە لە لیستی ئامێرە بەردەستەکان.
    4. کاتێک لاپەنجەرەکە دەردەکەوێت، کۆدی Áír~Pláý~ کە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکەت پیشاندەدرێت، لە íPhó~ñéـەکەتدا بینووسە.
    5. ئێستا شاشەی مۆبایلەکەت لەسەر تەلەفزیۆنەکە دەردەکەوێت.
    ]
  • [Smár~t Víé~w لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Tíz~éñ ÓS~ کە لە دوای 2015ـەوە دەرچوون، پاڵپشتی دەکرێت.]
  • [ÁírP~láý لەسەر هەموو تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی S~ámsú~ñg کە لە ساڵی 2018ـەوە خراونەتە بازاڕ پاڵپشتی دەکرێت. بۆ لیستی تەواوی مۆدێلە گونجاوەکان، تکایە سەردانی ئێرە بکە ht~tps://w~ww.áp~plé.c~óm/hó~mé-áp~p/ácc~éssó~ríés~/#séct~íóñ-t~vs]
  • [تایبەتمەندی Múlt~í Víé~w ڕێگەت پێدەدات لە یەک کاتدا چەند شتێک لەسەر تەلەفزیۆنەکەت پیشانبدەیت. دەتوانیت میدیا لە سەرچاوەی جیاوازەوە نمایشبکەیت، وەک ئەپێک، مۆبایل یان سەرچاوەی HDM~Í. فرە بینین ڕێگەت پێدەدات شاشەکان دابەشبکەیت و چەند جۆرێک لە ناوەڕۆک لە هەمان کاتدا نیشانبدەیت.
    (تێبینی: ژمارەی دیمەنە بەردەستەکان و ئەپ/سەرچاوە پاڵپشتیکراوەکان پشت دەبەستێت بە مۆدێلی تەلەفزیۆن و دەتوانرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە نوێبکرێتەوە. زنجیرەی Sám~súñg~ Ñéó Q~LÉD 8K~ QÑ990/950/900/800 تا 4 شاشەی دابەشکراو پاڵپشتی دەکات. پێویستی بە Sá~msúñ~g Ácc~óúñt~ هەیە.)


    دەتوانیت چەندان جۆری ناوەڕۆک لەڕێی تایبەتمەندی فرە بینینەوە پێشانبدەیت.
    1. لەسەر شاشەی سەرەکی، پەنجە بنێ بە ئاماژەی لای چەپ لەسەر ڕیمۆتەکە.
    2. بڕۆ و ڕێکخستنەکان هەڵبژێرە.
    3. بڕۆ و Múlt~í Víé~w (فرە بینین) هەڵبژێرە.
    4. سەرچاوەی پێشووی میدیا پیشاندەدرێت. ئەو سەرچاوانەی کە دەتەوێت زیادی بۆ تایبەتمەندی فرە بینین هەڵبژێرە.
    5. پەنجەرەیەکی دووەم زیاد دەکرێت.]
  • [تایبەتمەندی فرە بینین لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Sáms~úñg کە لە 2020 و دواتردا دەرچوون، پاڵپشتی دەکرێت. پاڵپشتی بەپێی مۆدێل دەگۆڕێت، بۆیە تکایە بۆ زانیاری زیاتر سەردانی لاپەڕەکانی وردەکاری بەرهەم کە پەیوەندیدارن بکە.
    بۆ تەلەفزیۆنەکانی ساڵی 2025، تایبەتمەندی فرە بینین لە Q~7F و مۆدێلە بەرزترەکان بەردەستە.]
  • [هەنگاوی 1. بۆ خاوەنەکانی تەلەفزیۆنی زیرەکی Sáms~úñg، پۆلی هونەر لە خوارەوەی ئەپڵیکەیشنی S~márt~Thíñ~gs چالاک دەکرێت. دوگمەی + هەڵبژێرە کە دەکەوێتە بەشی خوارەوەی لای ڕاست.
    هەنگاوی 2. دواتر، کرتە بکە لەسەر دوگمەی ... لە لای ڕاستەوە. پاشان کرتە لەسەر "ئەپی Cl~óúd m~édíá~" بکە.
    هەنگاوی 3. کاتێک هەژماری Góóg~lé Ph~ótós~ـی خۆت گرێدەدەیت، وێنەکانی ناو ئەکاونتی Góóg~lé Ph~ótós~ـەکەت بەهەمان شێوە لە Gáll~érý ئامێرە مۆبایلەکەتەوە دەردەکەون.
    هەنگاوی 4. ئەو وێنانە دیاری بکە کە لە G~óógl~é Phó~tósـدا دەتەوێت، و لەسەر تەلەفزیۆنی زیرەکی S~ámsú~ñg دەردەکەون.5]
  •  [وێنەکان بە مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. ڕەنگە هەر تایبەتمەندییەکی ڕووکاری بەکارهێنەر یان دیزاین و ڕووخسار بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بگۆڕێت. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەر بە گوێرەی ناوچە جیاوازبێت.]
  •  [ڕەنگە تایبەتمەندییە وردەکان بەپێی مۆدێل جیاوازبن، بۆیە سەیری لاپەڕەی وردەکاریی بەرهەم بکە بۆ زانیاریی زیاتر.]

 

  1. [Qúíc~k Rém~óté (ڕیمۆتی خێرا): ئاگانامەکان بۆ ڕیمۆتی مۆبایلی تەلەفزیۆنەکان لەسەر (مۆبایل) Á~ñdró~íd ÓS~ 10.0 و وەشانی بەرزتر لەگەڵ (تەلەفزیۆن) تەلەفزیۆنەکانی مۆدێلی 2020ـی Sáms~úñg و مۆدێلەکانی دواتر بەردەستە، وە کاتێک کاردەکات کە ئامێری مۆبایل لە تەلەفزیۆنەکەوە نزیک بێت. دەستپێگەیشتن بە تایبەتمەندی تەلەفزیۆنی زیرەکی S~ámsú~ñg لەسەر (تەلەفزیۆن) تەلەفزیۆنەکانی مۆدێلی 2024ـی Sá~msúñ~g و مۆدێلەکانی دواتری خاوەن (مۆبایل) Áñd~róíd~ ÓS 10.0 و وەشانی بەرزتر یان íÓ~S 15.0 و وەشانی بەرزترەوە بەردەستە.]
  2. [Mírr~óríñ~g (ئاوێنەکردن) بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندی ئاوێنەکردن، پێویستە ئامێری مۆبایلەکەت پاڵپشتی Scr~ééñ M~írró~ríñg~ (ئاوێنەکردنی شاشە) یان Smár~t Víé~w بکات. ئامێرەکانی íÓS~ تەکنەلۆژیای ÁírP~láý بەکاردەهێنن. ئەو تایبەتمەندییە لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی T~ízéñ~ ÓS کە لە ساڵی 2015 و دواتر دەرچوون پاڵپشتی دەکرێت و پێویستی بە چوونەژوورەوەی تەلەفزیۆن هەیە بۆ Sá~msúñ~g Ácc~óúñt~. ڕەنگە هەندێک لە خزمەتگوزاری ئەپەکانی لایەنی سێیەم بەپێی سیاسەتەکانیان لە بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییەدا سنووردار بن.&]
  3. [Góól~gé Ph~ótós~ و íCló~úd Ph~ótós~: ئەم تایبەتمەندییە لەگەڵ ئەپی مۆبایلی Smár~tThí~ñgs (وەشانی 1.8.25.23 و دواتر) لەسەر تەلەفزیۆنەکانی S~ámsú~ñg کە لە 2022 و دواتردا دەرچوون، بەردەستە. Wí~-Fí، بلووتووس یان گرێدراوی ئینتەرنێتی تر، ئامێری گونجاوی Áñ~dróí~d یان íÓS~ و ئەپی Smár~tThí~ñgs پێویستە.]
  4. [فرە بینین: ژمارەی دیمەنەکانیی بەردەست و ئەپ یان سەرچاوە پاڵپشتی کراوەکان پەیوەستە بە مۆدێلی تەلەفزیۆنەکە و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێت. پێویستی بە Sáms~úñg Á~ccóú~ñt هەیە. تایبەتمەندی فرە بینین لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Sá~msúñ~g کە لە 2020 و دواتردا دەرچوون، پاڵپشتی دەکرێت. پاڵپشتی بەپێی مۆدێل دەگۆڕێت، بۆیە تکایە بۆ زانیاری زیاتر سەردانی لاپەڕەکانی وردەکاری بەرهەم کە پەیوەندیدارن بکە. بۆ تەلەفزیۆنەکانی ساڵی 2025، تایبەتمەندی فرە بینین لە Q7F و مۆدێلە بەرزترەکان بەردەستە. تایبەتمەندی فرە بینین لەسەر ئامێرە مۆبایلەکانی Á~ñdró~íd لەگەڵ Áñ~dróí~d ÓS 4.2 و بەرزتر و ئامێرە مۆبایلەکانی í~ÓS بە íÓ~S 12.3 و بەرزتر بەردەستە، کاتێک لەسەر مۆدێلەکانی تەلەفزیۆنی QÑ70F~ و بەرزتر بەکاردەهێنرێت. Q7F و Q8F~ تەنها پاڵپشتی ئامێرە مۆبایلەکانی Áñdr~óíd خاوەن Á~ñdró~íd ÓS~ 4.2 و بەرزتر دەکەن.]
  5. [ڕەنگە ئەو وێنانەی کە لە مۆبایلەوە بۆ تەلەفزیۆن نێردراون لەسەر تەلەفزیۆن بمێننەوە.]