[مۆبایل گرێبدە]

[لەگەڵ Sólá~rCél~l Rém~ótéـدا داهاتوویەکی زیرەکتر بنیادبنێ. ماڵئاوایی لە پاترییە یەکجار بەکارهێنراوەکان بکە
و پێشوازی لە بارگاویکردنی ناوەکی بکە کە بە رووناکی کار دەکات. بە یەک پەنجەپێدانان،
چێژ لە ناوەڕۆکی دڵخوازی خۆت وەربگرە و تایبەتمەندیی نوێی زیرەک بدۆزەرەوە.]

[بە ڕووناکی بارگاویبکەرەوە، نەک بە پاتری]

[کاتێك وشەی 'Sól~ár' (وزەی خۆر) لەسەر شاشە دەردەکەوێت، ڕیمۆت کۆنتڕۆڵەکە جێگای پیتی ‘L~’ـی نێو 'Sól~ár'ـەکە دەگرێتەوە. ڕیمۆتەکە لە دەقەکەوە دەردەکەوێت و بەرەو لای ڕاستی شاشەکە دەچێت. لەگەڵ جوڵانیدا دەقی ’S~ólár~Céll~ Rémó~té‘ بەتەواوەتی بەرەو دەرەوە فراوان دەبێتەوە.]

[Sólá~rCél~l Rém~óté]

[بەهۆی پانێلێکی وزەی خۆر لە پشتی، دەتوانرێت Sólá~rCél~l Rém~óté1 بە ڕووناکی بارگاوی بکرێت، بەبێ هیچ پاترییەکی ئاسایی. هەروەها ڕێگەت پێدەدات چێژ لە تایبەتمەندی زیرەکی نوێ وەربگریت، وەک مایکرۆفۆنێکی ناوەکی بۆ پاڵپشتی یاریدەدەری دەنگی، ئەمەش وای لێدەکات لە زیاتر لە ڕێگەیەکەوە داهێنەرانە بێت.]

[یەک Sólá~rCél~l Rém~óté هەموو ئەو شتەیە کە پێویستت پێیەتی]

[چەندین کۆنتڕۆڵی جیاواز پەرتەوازە بوون. ڕیمۆتەکان دەستدەکەن بە لەرزین و پاشان کۆدەبنەوە بۆ ناو Sólá~rCél~l Rém~óté.]

[بە بەکارهێنانی تەنها یەک کۆنتڕۆڵ شپرزەیی کەم بکەوە. Sólá~rCél~l Rém~óté دەتوانێت لەگەڵ تەلەفزیۆنەکەت و ئامێرە گرێدراوە گونجاوەکانی کار بکات، وەک کۆنسۆڵی یاری و ساوندباڕەکان، بۆیە پێویستت بە کۆنتڕۆڵی جیا بۆ هەر ئامێرێک نییە.2]

[ئەپەکان هێندەی کرتەیەک دوورن]

[کۆنتڕۆڵی ئاسانتر]

[توانای دەسپێگەیشتنی ئاسان بەو ناوەڕۆکەی پێتخۆشە لەگەڵ دوگمەیەکی تایبەت کە یەکسەر دەتباتە سەر خزمەتگوزارییە دڵخوازەکانی ÓTTـی خۆت.]

[ئەوەی دەتەوێت بیڵێ]

[چەندین یاریدەدەری دەنگی2]

[هەر لەڕێگای فەرمانێکی سادە بە Sólá~rCél~l Rém~óté، یاریدەدەری دەنگیی Á~mázó~ñ Álé~xá یان Bí~xbý ناوەڕۆکەکەت هەڵبژێرە. ئەو یاریدەدەری دەنگیانە بەکاربهێنە بۆ گەڕان بەدوای بەرنامەکان، کردنەوەی ئەپەکان و چێژ لە ئاستێکی تەواو نوێی ئاسانکاری وەربگرە بە سەرەپەنجەکانت.]

[چۆنیەتی جووتکردنی Sólá~rCél~l Rém~óté
بە تەلەفزیۆنە سامسۆنگەکەتەوە]

  • [1. تەلەفزیۆنەکەت پێبکە.]
    • [2. ڕووی ڕیمۆتەکەت بکە تەلەفزیۆنەکەت.]
      • [3. پەنجە لەسەر دوگمەکانی [Rétú~rñ] و
            [Pl~áý/Pá~úsé] بەیەکەوە دابگرە و ڕایبگرە.
        ]
        • [4. پەنجە لەسەر دوگمەکان لابەرە کاتێك کە
              پەیامێك لەسەر تەلەفزیۆنەکە دەبینیت
              کە ئاماژەدەدات ڕیمۆتەکە گرێدراوە.]

[تەلەفزیۆنە زیرەکەکان بدۆزەوە]

  • [تێڕوانینی گشتی]

  • [قەبارەی شاشە]

  • [نرخی دەستپێک]

  • [ڕەها، لە سەرووی هەمووان]
  • [98/85/75/65/55]
  • [‎‎7,975,000 د.ع‎‎]
  • [ڕەنگی ڕەشی بێسنوور لەگەڵ ڕوونمای خۆ-ڕووناککەرەوە]
  • [83/77/65/55]
  • [‎‎2,247,000 د.ع‎‎]
  • [پێشكەوتووترین ئەزموونی 4Kـی ئێمە]
  • [85/75/65/55/50/43]
  • [‎927,000 د.ع‎‎]
  • [ڕەنگی ناوازە و ڕەونەقدادر]
  • [98/85/75/65/55/50/43/32]
  • [‎‎927,000 د.ع‎‎]
  • [گالەری هونەریی کەسیی]
  • [85/75/65/55/50/43/32]
  • [‎‎2,799,000 د.ع‎‎]

[پرسیارە باوەکان:
هەموو شتێک دەربارەی Sáms~úñg S~ólár~Céll~ Rémó~té]

  • [چۆن Sáms~úñg S~ólár~Céll~ Rémó~té بەکاربهێنم؟]

    [Sáms~úñg S~ólár~Céll~ Rémó~té ڕیمۆتێکە بۆ تەلەفزیۆنەکانی Sá~msúñ~g کە بە ڕووناکی بارگاویدەبێتەوە. پانێلێکی وزەی خۆری تێدایە کە دەتوانرێت بە تیشکی خۆر یان ڕووناکی ناوەکی بارگاوی بکرێت، ئەمەش پێویستی بە پاتری یەکجار بەکارهێنراو ناهێڵێت.


    بۆ جووتکردنی Sól~árCé~ll Ré~móté~ لەگەڵ Sáms~úñg T~V، بە سادەیی تەلەفزیۆنەکەت هەڵبکە و هەرکامێک لە دوگمەکانی کۆنتڕۆڵەکە دابگرە. دەبێت هەردووکیان بە شێوەیەکی خۆکار گرێبدەن.

    ئەگەر جووتکردن سەرکەوتوو نەبوو یان گرێدانەکە پچڕا، ئەم هەنگاوە سادانەی خوارەوە پەیڕەو بکە.
    1) ڕووی ڕیمۆتەکەت بکە تەلەفزیۆنەکەت.
    2) لە هەمان کاتدا دوگمەکانی Rét~úrñ و P~láý/P~áúsé~ دابگرە و ڕاگرە.
    3) کاتێک پەیامێک لەسەر تەلەفزیۆنەکە دەردەکەوێت کە پشتڕاست دەکاتەوە کە کۆنتڕۆڵەکە گرێدراوە، دوگمەکان ئازاد بکە.


    دەتوانیت Sólá~rCél~l Rém~ótéـەکەت بە دوو ڕێگای گونجاو بارگاوی بکەیت.
    بۆ بارگاویکردن نە رووناکی، بە سادەیی کۆنتڕۆڵەکە وا دابنێ کە پشتی ڕووەو سەرەوە بێت — یان لە ژێر گڵۆپی سەقفەکە لە ژوورێکی زۆر ڕووناک یان نزیک پەنجەرەیەک کە ڕووناکی سروشتی هەیە. پانێلی وزەی خۆر لە پشتەوە ڕووناکی هەڵدەمژێت و ڕیمۆتەکە بە شێوەیەکی خۆکارانە بارگاویدەکات.

    بۆ بارگاویکردنی خێراتر، کێبڵی Ú~SB Tý~pé-C ببەستە بە دەرچەی خوارەوەی کۆنتڕۆڵەکە.]
  • [بۆ جووتکردنی Sólá~rCél~l Rém~óté لەگەڵ S~ámsú~ñg TV~، بە سادەیی تەلەفزیۆنەکەت هەڵبکە و هەرکامێک لە دوگمەکانی کۆنتڕۆڵەکە دابگرە. دەبێت هەردووکیان بە شێوەیەکی خۆکار گرێبدەن.

    ئەگەر جووتکردن سەرکەوتوو نەبوو یان گرێدانەکە پچڕا، ئەم هەنگاوە سادانەی خوارەوە پەیڕەو بکە.

    1) ڕووی ڕیمۆتەکەت بکە تەلەفزیۆنەکەت.
    2) لە هەمان کاتدا دوگمەکانی Rétú~rñ و Pl~áý/Pá~úsé دابگرە و ڕاگرە.
    3) کاتێک پەیامێک لەسەر تەلەفزیۆنەکە دەردەکەوێت کە پشتڕاست دەکاتەوە کە کۆنتڕۆڵەکە گرێدراوە، دوگمەکان ئازاد بکە.]
  • [دەتوانیت Sáms~úñg S~ólár~Céll~ Rémó~téـەکەت بە پەیڕەوکردنی ئەم هەنگاوە سادانەی خوارەوە دووبارە ڕێکبخەیتەوە.

    1) لەسەر ڕیمۆتەکە، دوگمەکانی Ré~túrñ~ و Pláý~/Páús~é لە هەمان کاتدا دابگرە و بۆ ماوەی 3 چرکە ڕابگرە.
    2) کاتێک گڵۆپی سوور لە سەرەوەی ڕیمۆتەکە دەدرەوشێتەوە، شاشەی تەلەفزیۆنەکە پەیامێک نیشاندەدات کە ئاماژەیە بەوەی کە کۆنتڕۆڵەکە دووبارە گرێدەدرێت بۆ ئەوەی دووبارە لەگەڵ تەلەفزیۆنەکەت هاوکاتبکرێت.]
  • [دەتوانیت Sólá~rCél~l Rém~ótéـەکەت بە دوو ڕێگای گونجاو بارگاوی بکەیت.

    بۆ بارگاویکردن نە رووناکی، بە سادەیی کۆنتڕۆڵەکە وا دابنێ کە پشتی ڕووەو سەرەوە بێت — یان لە ژێر گڵۆپی سەقفەکە لە ژوورێکی زۆر ڕووناک یان نزیک پەنجەرەیەک کە ڕووناکی سروشتی هەیە. پانێلی وزەی خۆر لە پشتەوە ڕووناکی هەڵدەمژێت و ڕیمۆتەکە بە شێوەیەکی خۆکارانە بارگاویدەکات.

    بۆ بارگاویکردنی خێراتر، کێبڵی Ú~SB Tý~pé-C ببەستە بە دەرچەی خوارەوەی کۆنتڕۆڵەکە.]
  • [بۆ پشکنینی ئاستی پاتری Sáms~úñg S~ólár~Céll~ Rémó~té تکایە ئەم هەنگاوە سادانەی خوارەوە پەیڕەو بکە.

    1) دوگمەی Hó~mé لەسەر ڕیمۆتەکەت دابگرە.
    2) بڕۆ بۆ ڕێکخستنەکان، پاشان "Ál~l Sét~tíñg~s (هەموو ڕێکخستنەکان)" هەڵبژێرە.
    3) بڕۆ بۆ "Géñ~érál~ & Prív~ácý (گشتی و نهێنیپارێزی)" و "R~émót~é Cóñ~tról~ (ڕیمۆت)" هەڵبژێرە بۆ بینینی ئاستی پاتری.]
  • [تەنها 14.05 سانتیمەتر × 3.68 سانتیمەتر × 1.08 سانتیمەتر (LxWx~H)،Sám~súñg~ Sólá~rCél~l Rém~óté بە ئاسوودەیی لە لەپی دەستت جێ دەکرێتەوە. هەروەها ناسینەوەی دەنگ و دوگمەکانی کورتەڕێی تەرخانکراو بۆ S~ámsú~ñg TV~ Plús~ ،Ñétf~líx ،Á~mázó~ñ Prí~mé Ví~déó و زیاتریش لەخۆ دەگرێت 3 - بۆیە بۆ ئاسانی و ئاسوودەیی دروستکراوە.]
  • [* وێنەکان بە مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. ڕەنگە هەر تایبەتمەندییەکی ڕووکاری بەکارهێنەر یان دیزاین و ڕووخسار بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بگۆڕێت. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەر بە گوێرەی ناوچە جیاوازبێت.]
  • [* ڕەنگە تایبەتمەندییە وردەکان بەپێی مۆدێل جیاوازبن، بۆیە سەیری لاپەڕەی وردەکاریی بەرهەم بکە بۆ زانیاریی زیاتر.]

[1. Sólá~rCél~l Rém~óté: بۆ بارگاویکردنی ڕیمۆتەکە بە وزەی خۆر، ڕیمۆتی تەلەفزیۆنەکە بە شێوازێک دابنێ کە پانێڵی وزەی خۆرەکە ڕووی لە سەرەوەبێت. لە ژووری دانیشتنەکەتی دابنێ کاتێک کە ڕووناکی داگیرساوە، یان دەتوانیت لە نزیک پەنجەرەی دابنێیت کە بتوانێت ڕووناکی سروشتى وەربگرێت. لە ئەگەری تەواوبوونی پاتریی ڕیمۆتەکە دەتوانیت بە بەکارهێنانی کێبڵێکی Ú~SB-C بارگاوی بکەیتەوە. بۆ زانینی ئاستی ماوەی پاتری ڕیمۆتەکە سەیری پێڕستی تەلەفزیۆنەکە بکە (S~éttí~ñgs (ڕێکخستنەکان) > Á~ll Sé~ttíñ~gs (هەموو ڕێکخستنەکان) > Gé~ñérá~l & Prí~vácý~ (گشتی و نهێنیپارێزی) > Rémó~té Có~ñtró~l (ڕیمۆت). ڕەنگە دیزاین و شێوازی دابەشبوونی دوگمەکانی Sól~árCé~ll Ré~móté~ بە گوێرەی ناوچە جیاوازبێت.
2. رەنگە ئەم کردارە بەگوێرەی ئامێر بەردەست نەبێت.
3. ڕەنگە دیزاین و شێوازی دابەشبوونی دوگمەکانی Sólá~rCél~l Rém~óté بە گوێرەی ناوچە جیاوازبێت. ڕەنگە پاڵپشتی بۆ ئەرکەکانی دوگمەکان لە هەر کاتێکدا بێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بوەستێنرێت.
4. چەندین یاریدەدەری دەنگی: ڕەنگە S~ámsú~ñg لە هەر کاتێک و بە ئارەزووی خۆی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە یان ئاگانامە خزمەتگوزارییەکانی یاریدەدەری دەنگی بگۆڕێت یان دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی یاریدەدەری دەنگ یان هەر بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی یاریدەدەری دەنگ ڕابگرێت و/یان بەتەواوی بوەستێنێت. ڕەنگە ناوەڕۆک، خزمەتگوزارییە تەلەفزیۆنییەکان و تواناکانی کە بەوێنە نیشاندراون، لە هەموو ناوچە و هەرێمێک بەردەستنەبن. پێویستی بە Sá~msúñ~g Ácc~óúñt~ هەیە. فەرمانەکانی دەنگی Bíxb~ý ئینگلیزی (ئەمریکا/بەریتانیا)، فەرەنسی، ئیسپانی، ئەڵمانی، ئیتالی، چینی و کۆری دەناسێتەوە. هەموو زاراوە و دیالێکت و دەربڕینەکان ناناسرێنەوە. یاریدەدەری دەنگیی Ámá~zóñ Á~léxá~ و ھەموو لۆگۆ پەیوەندیدارەکان هێمای بازرگانیی .Ámáz~óñ.có~m, Íñc~ یان لقەکانی ئەون.]